بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئۆرھان یەڵمازکایا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆرھان یەڵمازکایا

لەدایکبوون١٩٧٠
مەرگ٢٧ی نیسانی ٢٠٠٩
نەتەوەتورکیا
پەروەردەزانستی سیاسی
خوێندنگەزانکۆی ئەستەمبوڵ
حیزبی سیاسیپارتی دەسەڵاتی سۆسیالیستی
قەرارگای شۆڕشگێڕ
بزاڤمارکسیزم

ئۆرھان یەڵمازکایا (Orhan Yılmazkaya)، (١٩٧٠ لە ئەڵمانیا - ٢٧ی نیسانی ٢٠٠٩ لە ئەستەمبوڵ) ڕۆژنامەنووس و نووسەر و چالاکی سیاسیی خەڵکی تورکیا بووە.

یەڵمازکایا لە ساڵی ١٩٧٠ لە ئەڵمانیا لەدایک بوو و لەوێدا گەورە بووە، ھەتا دایک و باوکی لە ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا ڕەوانەی ئەستەنبوڵی دەکەن. لەوێ لە قوتابخانەی شەوانەڕۆژیی کوڕانی کاباتاش خوێندوویەتی و لە ساڵی ١٩٨٧ دەرچووە. پاشان لە زانکۆی ئەستەمبوڵ زانستی سیاسیی خوێندووە. دوای تەواوکردنی خوێندن، کاری ڕۆژنامەنووسی و سەرنوسەری کردەوە. ئەو ڕەخنەی ئەدەبیی دەنووسی و لە ساڵانی ٢٠٠٣ و ٢٠٠٥ دوو کتێبی لەسەر حەمامە مێژووییەکانی تورکیا لە ئەستەمبوڵ نووسیوە.[١] ئەو بەڕێوەبەرایەتیی پڕۆژەی ڕادیۆیی چەپگەرای “ڕادیۆ ئوموت”ی دەکرد، کە بەدوای خوێندنەوەی بەیاننامەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستان لەلایەن یڵمازکایا قەدەغە کرا.[٢]

لە ڕووی سیاسییەوە، لەسەرەتاوە پەیوەندیی بە ”پارتی دەسەڵاتی سۆسیالیستی”ەوە کرد، بەڵام بەدوای ئەوەی ناوەکەی گۆڕدرا بە پارتی کۆمۆنیستی تورکیا، بەجێی ھێشت.[٣]

لە پاییزی ٢٠٠٥ تورکیای بەجێھێشت و بە ماوەی ١١ مانگ مەشقی گەریلایی لە کەمپێکی ڕاھێنانی پارتی کرێکارانی کوردستان وەرگرت. ئەو لەوێدا ھێزی “مەفرەزەی شەھید ئۆنگان” سەرکردایەتی دەکرد.

ئۆرھان یەڵمازکایا لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٠٩ لە ئۆپەراسیۆنێکی پۆلیسی تورکیا بە دژی ھێزە چەپە ڕادیکاڵەکاندا بەدوای تەقەکردنێک کە چەند کاتژمێرێکی خایاند، لە گەڕەکی بۆستانچیی ئەستەمبوڵ، لەگەڵ ئەفسەرێکی پۆلیس و ڕێبوارێک کوژرا. لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەکەدا، یەڵمازکایا ھاتە سەر فریکوێنسی ڕادیۆییی پۆلیس و ڕایگەیاند کە دەستبەرداری نابێت. بە وتەی پۆلیسی تورکیا، یەڵمازکایا ئەندامێکی پێشەنگی ڕێکخراوەی ژێرزەمینیی ڕادیکاڵی چەپی "قەرارگای شۆڕشگێڕ" (Devrimci Karargâh) بووە، کە بەرپرسیارێتی چەندین ھێرشی لە ئەستەنبوڵ لە ئەستۆ گرتووە.[٢][٤]

ڕێکخراوی گەریلایی ھێزەکانی پاراستنی گەل سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی یەڵمازکایا بەیاننامەیەک بڵاوکردەوە.

کتێبەکان

[دەستکاری]
  • Yılmazkaya, Orhan; Deniz, Ogurlu (2005), A Light onto a Tradition and Culture: Turkish baths: a Guide to the Historic Turkish Baths of Istanbul (2 ed.), Çitlembik, ISBN 978-975-6663-80-6
  • Yılmazkaya, Orhan (2006). Turkish Baths: A Guide to the Historic Turkish Baths of Istanbul (3rd ed.). Istanbul: Çitlembik. ISBN 978-975-6663-80-6.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئارک ئینفۆرم: ئۆرھان یەڵمازکایا؛ سەردان لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٥.
  2. ^ ئ ا Dilek Zaptcioglu: Tod eines Linksradikalen in die tageszeitung, 29. April 2009, Seite 2
  3. ^ ئاژانسی ھەواڵی ئەستەمبوڵ: ئۆرھان یەڵمازکایای تیرۆریست لێرەدایە...، نووسراو لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٠٩؛ سەردان لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٥.
  4. ^ Gerd Höhler: داڕێژە:Webarchiv in Frankfurter Rundschau Online, abgerufen am 29. April 2009

بەستەری دەرەکی

[دەستکاری]