ئۆرھان غازی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئۆرهان غازیەوە ڕەوانە کراوە)
   ئۆرھان غازی
سوڵتان ئۆرھان غازی
ناوی سوڵتانسوڵتان ئۆرھان غازی
لە دایکبوون١٢٨١
شوێنی لە دایکبوونسۆگوت
مردن١٣٥٩
شوێنی مردنبۆرسە
پێش خۆیسوڵتان عوسمانی یەکەم
دوای خۆیموڕادی یەکەم
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکسوڵتان عوسمانی یەکەم
دایکمال ھاتوون
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

ئۆرھان غازی، دووەم سوڵتانی عوسمانی جێگەی باوکی گرتەوە (عوسمانی کوڕی ئۆرتۆغرۆل) لە سالی ٦٢٧ک/١٣٢٤ز لە تەمەنی ٣٦ساڵیدا، خاون ڕێکخستنێکی باش بوو و چەندین ناوچەی فەتح کرد و لە گرنگترین کارەکانی دامەزراندی سوپای ئینکیشارییە بوو، و لە سەردەمی ئەمدا پایتەختی گؤری لە ئاسکی شەھیرەوە بۆ بۆرسە، ٣٥ ساڵ حوکمی کرد و لە دوای خۆی سولتان موڕادی یەکەمی کوڕی سەرکردایەتی عوسمانییەکانی گرتە دەست.

کورتەی ژیانی[دەستکاری]

ئۆرهان کوڕی سوڵتان عوسمانی یەکەم لە ساڵی ٦٨٠ک بەرامبەر ١٢٨٨ز هاتۆتە دنیاوە، و حەوت مناڵی هەبوو؛ سولەیمان پاشا کە هێشتا ئۆرهان لە ژیاندا بوو مرد بە کەوتنەخوارەوەی لەسەر ئەسپەکەی، و موڕاد بێگ (سولتان موڕادی یەکەم)، ئیبراهیم بێگ، فاتیمە سوڵتان، خەلیل بەگ، سوڵتان بێگ و قاسم بێگ.

پشتی بە ناسراوە بەهێزەکانی ئەبەست لە بەڕیوەبردن و رێکخستنی کارووبارەکاندا، و توانی ئیزمیر و ئەنقەرە بگرێت و هەروەها قەرەسی و بورغمەی گرت و پاشان گەمارۆی سەمندەرە و ئیدوسی دا و گرتنی، ماوەی حوکمەکەی ٣٥ ساڵی خایاند، و لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد لە سالی ٧٦ک بەرامبەر ١٣٦٠ز.

فەتحەکانی[دەستکاری]

گرنگترین کار ئۆرهان پێی هەستا دامەزراندنی سوپای ئینکیشاری بوو کە یارمەتی دەوڵەتی عوسمانی دا لە بەردەوام بوونی لەسەر فەتحکردن، و هەروەها سوور بوو لەسەر بەدیهێنانی مژدەی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لە فەتحی قوستەنتینیەدا و پلانێکی ستراتیژی بۆ داڕشت و ئامانجی گەمارۆدانی پایتەختی بیزەنتی بوو لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات لە هەمان کاتدا و بۆ ئەمەش سولەیمانی کوڕی نارد تا بە گەرووی دەردەنیل بپەڕێتەوە و دەست بگرێت بەسەر ناوچەیەکی بەشی رۆژئاوای.

و لە ساڵی ٧٥٨ک سولەیمان دەستی گرت بەسەر گەرووی دەردەنیل شەوێک لەگەڵ چل سواری ئیسلام و کاتێک کەناری ڕۆژئاواییان گرت دەستیان گرت بەسەر کەشتییە ڕۆمییەکاندا و بردیان بۆ کەناری ڕۆژهەڵات ئەمەش کاتێک کە عوسمانییەکان هیشتا کەشتی گەلیان نەبوو و لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتەکەیاندا بوون، و لە کەناری ڕۆژهەڵات سولەیمان فەرمانی کرد بە سەربازەکانی کەشتیەکان بجوڵێنن بەرەو کەناری ئەوروپی و قەلای ترنب و گالیبۆلییان فەتح کرد کە قەڵای جەنا قەلعە و ئەبسالا و ڕۆدوستوی لە خۆ دەگرت و دەکەوتە سەر گەرووی دەردەنیل لە باشوورەوە بۆ باکوور، بەمەش سوڵتان هەنگاوێکی گەورەی نا کە دوای خۆی سوودی لێ وەرگیرا لە فەتحی قوستەنتینیەدا.

سیاسەتی ناوخۆی ئۆرهان[دەستکاری]

ئۆرهان گرنگی دا بە جێگیرکردنی پایەکانی دەوڵەتەکەی و چاکسازی کردن و بیناسازی و ڕێکخستنی کارووباری دەوڵەت و بەهێزکردنی سووپا و بنیاتنانی مزگەوت و دامەزراندنی پەیمانگا زانستییەکان و زانا و فێرکارە لێهاتووەکان سەرپەرشتیان ئەکرد، و رێزێکی زۆریان لیئەنرا لە دەوڵەتدا، و هەموو گوندێک مەڵبەندی فێرکاری تیدابوو.

و ئۆرهان دوای ئەوەی دەستی گرت بەسەر میرنشینی قەرەسی لە ڕۆم لە ساڵی ١٣٣٦ز، بیست ساڵی بە بێ شەڕ بەسەربرد بەلکو سەرگەرمی ڕێکخستنی مەدەنی و سەربازی بوو و لەگەڵ دابینکردنی ئاسایشی ناوخۆیی و بیتنانی مزگەوت و دامەزراندنی یەکە گشتییەکان.

سیاسەتی دەرەوەی ئۆرهان[دەستکاری]

کاتێک ئۆرهان سەرگەرمی بنیاتنانی ناوخۆیی بوو، ناکۆکی لەسەر دەسەڵات کەوتەوە لە نیو دەوڵەتی بیزەنتییدا، و ئیمپڕاتۆر کونتاکوزینووس داوای یارمەتی سولتان ئۆرهانی کرد لە دژی ڕکەبەرەکەی، ئۆرهان سوپای عوسمانییەکانی نارد بۆ جێکیربوونی دەسەڵاتی عوسمانییەکان لە ئەورووپادا و لە ساڵی ١٣٥٨ز بوومەلەرزە شاری تراقیای هەژاند و دیوارەکانی گالیبۆلی ڕووخان و خەلکەکەی بە جێیان هێشت ئەمەش ئیشەکەی ئاسان کرد بۆ عوسمانییەکان و توانیان بچنە ناویەوە , و زۆری نەبرد گالیبۆلی بوو بە یەکەم بنکەی عوسمانی لە ئەورووپا و هەلمەتە یەکەمەکانی لێوە دەرچوو کە لە کۆتاییدا توانیان دەست بگرن بەسەر هەموو دوورگەی بەلقاندا.

هۆکارە یارمەتیدەرەکانی ئۆرهان[دەستکاری]

لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیدا چەندین هۆکار یارمەتی ئۆرهانیان دا، لەوانە؛

  • سوودی وەرگرت لە هەوڵەکانی باوکی سوڵتان عوسمانی یەکەم و بوونی توانا ماددی و مەعنەوییەکان لە فەتح کردنی خاکەکانی بیزەنتی لەئەنادۆڵدا.
  • عوسمانییەکان لە بەرامبەرەکانیان جیادەکرانەوە لە ڕووبەڕوو بوونەوەکانیان لەگەڵ نەتەوەکانی بەلقاندا بەوەی عوسمانیەکان یەک ڕیز و یەک ئامانج و یەک مەزهەبی ئایینی بوون کە مەزهەبی سوننە بوون.
  • ئەو لێک هەڵوەشانە سیاسی و ئایینی و کۆمەڵایەتییەی دەوڵەتی بیزەنتی گرتبوویەوە، فەتحکردنی هەرێمەکانیانی ئاسانکرد بۆ عووسمانییەکان.
  • لاوازبوونی بەرەی مەسیحییەت لە ئەنجامی نەمانی متمانە لە نێوان دەسەڵاتدارە فەرمانڕەواکانی دەوڵەتەکانی بیزەنتی و بولگاریا و وڵاتی سرب و مەجەڕ، لەبەرئەوە زۆربەی کات نەیانئەتوانی پلانێکی سیاسی و سەربازی ڕیک بخەن لە دژی عوسمانییەکان.
  • ناکۆکی ئایینی لە نێوان ڕۆما و قوستەنتینیە یان لە نێوان کاسۆلیکی وئەرسەدۆکسی.
  • دەرکەوتنی ڕژێمێکی سەربازی نوێ لەسەر بنەمای بیروباوەڕ و پەیڕەوی پەروەردەیی و سەرکردە باشەکانی عوسمانییەکان سەرپەرشتیان ئەکرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]