ئۆرلۆڤ (چاڵ)
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (ئابی ٢٠٢٦) |
ئۆرلۆڤ | |
|---|---|
وێنەیەکی ئۆرلۆڤ کە لە لایەن کەشتیی ئاسمانیی بێسەرنشینی لونار ئۆربیتەر ١ گیراوە. | |
| پۆتانەکان: 25°42′S 175°00′W / 25.7°S 175.0°Wپۆتانەکان: 25°42′S 175°00′W / 25.7°S 175.0°W |
ئۆرلۆڤ، چاڵێکی گڕکانیی مانگییە، یاخود دەمەگڕکانێکی مانگییە، دەکەوێتە ئەو بەشەی مانگ کە مرۆڤ لەسەر هەسارەی زەوی توانای بینینی نییە.[١] [٢] دەکەوێتە باکوری خۆرئاوای چاڵێکی گڕکانیی گەورەتری دیکە، بە ناوی لیوۆنهۆک، وە بە ئاڕاستەی باکوری-باکوری خۆرئاوای ئۆرلۆڤ، چاڵیکی دیکەی گڕکانی هەیە بە ناوی دی فرێس، وە بە ئاڕاستە خۆرهەڵاتی-باشوری خۆرهەڵاتی چاڵی ئۆرلۆڤ، چاڵیکی دی گڕکانی هەیە بە ناوی ڕەمفۆرد.[٣] [٤]
ئەم چاڵە لە نێوان دوو چاڵی خۆکردی سرووشتی گەورەتردایە. ئەوانیش ئۆرلۆڤ-وای کە بە لێواری باکوورەی ئۆرلۆڤەوە بەستراوەتەوە وە دووەمیشیان، یوۆنهۆک-وای کە بە درێژایی باشووری ڕۆژئاوای ئۆرلۆڤ بەستراوەتەوە. هەروەها ئەمەی دووەمیان، شوێنی دەرپەڕینی لێواری ئۆرلۆڤە بەرەو دەرەوەی چاڵەکە، ئەمەش وایکردووە کە دیواری ناوەوەی چاڵە گڕکانییەکە لەو لایەوە فراوانتر بێت کە دووەم چاڵی خۆکردی سرووشتی لێیە.[٥] [٦]
بەدرێژایی دیواری ناوەوەی ڕۆژهەڵاتی ئۆرلۆڤ هەندێک تەراس هەیە. ئۆرلۆڤ-دی کە چاڵێکی شێوە هێلکەییە، بە درێژایی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆرلۆڤی بنچینەیی، بە لێواری دەرەوە بەستراوەتەوە.[٧] [٨]
زەمینی بەشی ناوەوەی ئۆرلۆڤ، بەشێوەیەکی گشتی تەختاییە، وە لوتکە یاخود (بەرزاییەک) لە نزیکی ناوەڕاستی چاڵەکەدا هەیە، کە بە سەیرکردن وەها دیارە کە لە کرداری شێوەوەرگرتندایە، شەبەنگ و هەمەڕەنگیی ئەم بەرزاییە، لەگەڵ پێکهاتەی کانزایی «نۆریتی گابرۆیی ئۆلیڤین-دار» یەکدەگرێتەوە، کە سەرچاوەی ئەم تێکەڵە شەپەنگ دروستکەرە، لە قوڵایی ٨.١ بۆ ناواخنی ١٢.٨ کم وە سەریهەڵهێناوە، وە بە درێژایی باشوری خۆرهەڵاتی چاڵی ئۆرلۆڤ، چەند چاڵۆکەی بچوکتریش بەدی دەکرێن.[٩] [١٠]
چاڵە خۆکردە سرووشتییەکانی دەوروبەری ئۆرلۆڤ
[دەستکاری]
بەپێی لێکۆڵینەوە، وە ڕێکەوتنی نێوان زۆرترین زانایان، ئەم تایبەتمەندییانەی خوارەوە دیاریکراون سەبارەت بە هەر یەکێک لەو چاڵە خۆکردانەی کە نزیکی ئۆرلۆڤن، بە دانانی چەق لە ناوەڕاستی هەر چاڵێک، وە دروستکردنی هێڵێک لەوەوە، و کۆتایی هێنانی هێلەکە لە لێواری ئۆرلۆڤدا[١١]:
| ئۆرلۆڤ | پانی | درێژی | تیرە |
|---|---|---|---|
| دی | °٢٤.٨ باشوور | °١٧٣.٤ خۆرئاوا | ٢٧ کم |
| وای | °٢٢.٨باشوور | °١٧٥.١ خۆرئاوا | ١٢٦ کم |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Moore, Patrick (2000). The Data Book of Astronomy. CRC Press. p. 70. ISBN 978-1-4200-3344-1.
- ↑ Bussey, B.; Spudis, P. (2004). The Clementine Atlas of the Moon. New York: Cambridge University Press. ISBN 978-0-521-81528-4.
- ↑ https://www.geolomap.com/en/moon/crate/23M0E-orlov
- ↑ Webb, Rev. T. W. (1962). Celestial Objects for Common Telescopes (6th revised ed.). Dover. ISBN 978-0-486-20917-3.
- ↑ Menzel, D. H.; Minnaert, M.; Levin, B.; Dollfus, A.; Bell, B. (1971). "Report on Lunar Nomenclature by the Working Group of Commission 17 of the IAU". Space Science Reviews. 12 (2): 136–186. Bibcode:1971SSRv...12..136M. doi:10.1007/BF00171763. S2CID 122125855
- ↑ https://www.fourmilab.ch/earthview/lunarform/cratallp.html
- ↑ Cocks, Elijah E.; Cocks, Josiah C. (1995). Who's Who on the Moon: A Biographical Dictionary of Lunar Nomenclature. Tudor Publishers. ISBN 978-0-936389-27-1.
- ↑ Menzel, D. H.; Minnaert, M.; Levin, B.; Dollfus, A.; Bell, B. (1971). "Report on Lunar Nomenclature by the Working Group of Commission 17 of the IAU". Space Science Reviews. 12 (2): 136–186. Bibcode:1971SSRv...12..136M. doi:10.1007/BF00171763. S2CID 122125855. Moore, Patrick (2001). On the Moon. Sterling Publishing Co. ISBN 978-0-304-35469-6. Price, Fred W. (1988). The Moon Observer's Handbook. Cambridge University Press. ISBN 978-0-521-33500-3. Rükl, Antonín (1990). Atlas of the Moon. Kalmbach Books. ISBN 978-0-913135-17-4.
- ↑ Cahill, J. T. S.; et al. (September 2009). "Compositional variations of the lunar crust: Results from radiative transfer modeling of central peak spectra". Journal of Geophysical Research. 114 (E9) E09001. Bibcode:2009JGRE..114.9001C. doi:10.1029/2008JE003282.
- ↑ Webb, Rev. T. W. (1962). Celestial Objects for Common Telescopes (6th revised ed.). Dover. ISBN 978-0-486-20917-3. Whitaker, Ewen A. (1999). Mapping and Naming the Moon. Cambridge University Press. ISBN 978-0-521-62248-6. Wlasuk, Peter T. (2000). Observing the Moon. Springer. ISBN 978-1-85233-193-1.
- ↑ https://www.lpi.usra.edu/education/workshops/LRO/LSIP_LunarFeatureIdCharts.pdf
| ئەم گەردوون وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم تەکنۆلۆژیا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |