بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئووزوون حەسەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئووزوون حەسەن
حەسەنە درێژ
ئەبوولنەسڕ
باوکی سەرکەوتن
'پادشای ئێران[١]
ئووزوون حەسەن لەسەر ئەسپەکەی، ١٤٦٠کان–١٤٧٠[٢]
سوڵتانی ئاق قۆینلوو
فەرمانڕەواییپایزی ١٤٥٢[٣] – ٦ی کانوونی دووەمی ١٤٧٨
پێشووجەھانگیر
جێگرسوڵتان خەلیل
ھاوسەرسەلجووق شاھ بەگم
جان خاتوون
تارجیل خاتوون
دەسپینە خاتوون
منداڵ(ەکان)ئوغورلوو محەممەد
سوڵتان خەلیل
یەعقووب بەگ
مەقسوود بەگ
یووسف بەگ
مەسیح بەگ
زەگنەل بەگ
ئالامشاھ حەلیمە خاتوون[٤]
خانم خاتوون
شاھبەگ خاتوون
و دوو کچی تر
ناوی تەواو
أوزون حسن إبن علی إبن قرایولوڬ عثمان
خانەدانئاق قۆینلوو
باوکعەلی بەگ
دایکسارا خاتوون
لەدایکبوونشوبات یان ئازاری ١٤٢٥[٥]
دیاربەکر[٦]
مردن٦ی کانوونی دووەمی ١٤٧٨ (٥٢ ساڵ ژیا)
ئایینئیسلامی سوننە
توغرا

ئووزوون حەسەن یان ئوزون حەسەن کە بە واتای «حەسەنە درێژ» دێت (اوزون حسن؛ لە شوبات یان ئازاری ١٤٢٥ەوە تا ٦ی کانوونی دووەمی ١٤٧٨ حوکمی کردووە) ناوی تەواوی شێوازە عەرەبییەکەی بریتییە لە ئووزوون حەسەن کوڕی عەلی کوڕی قەرەیۆلووک عوسمان (أوزون حسن إبن علی إبن قرایولوڬ عثمان) ناسراویشە بە ئەبوولنەصر (أبو ٱلنصر) واتا «باوکی سەرکەوتن». فەرمانڕەوای دەوڵەتی تورکمانیی[٧] ئاق قۆینلوو بووە و بە گشتی بە بەھێزترین فەرمانڕەوای ئەو دەوڵەتە دادەنرێت.[٨] حەسەن لە ھۆزی بەیەندوور بووە، و لە نێوان ساڵانی ١٤٥٢ بۆ ١٤٧٨ حوکمڕانیی کردووە، سەرۆکایەتیی لووتکەی خاکە کۆنفیدڕاڵییەکەی کردووە، کاتێک بەشێک یان ھەموو عێراق، تورکیا، ئازەربایجان، ئێران، باشووری قەوقاز و سووریای ئێستای لەخۆگرتبوو.

ئووزوون حەسەن دەسەڵاتی ئاق قۆینلووی لە سەرانسەری ئێران، عێراق، ئازەربایجان و ڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵدا فراوانتر کرد، بە شکستپێھێنانی قەرە قۆینلوو و ڕکابەرەکانی دیکەی لە ناوچەکە. ئیدارەکەی بەھێزتر کرد و پەیوەندیی بازرگانی و دیپلۆماسیی لەگەڵ زلھێزەکانی دراوسێ و دەوڵەتانی ئەورووپا بە تایبەت دژی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بەرەوپێش برد. سەردەمی حوکمڕانیی ئەو بووە ھۆی سەرھەڵدانی ئاق قۆینلوو وەک ھێزێکی سیاسیی گەورە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، ھەرچەندە شکستەکەی لەلایەن محەممەدی دووەم (سوڵتان محەممەد فاتیح) لە شەڕی ئۆتلوکبێلدا، فراوانبوونی زیاتری حەسەنی بۆ ئەنادۆڵ سنووردار کرد.

ئاڵای ئووزوون حەسەن

ھەروەھا ئووزوون حەسەن لە ڕۆژھەڵاتی ئێران ھەڵمەتی دژ بە تەیموورییەکان ئەنجامدا و شەڕی بەگلیک و میرنشینی جۆراوجۆری لە ئەنادۆڵ و شانشینی جۆرجیا کرد بۆ فراوانکردن و بەئاسایشکردنی خاکەکانی. لەسەر کاریگەریی لە ڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵ، شەڕی دووبارەی لەگەڵ ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی ئەنجامدا و پشتیوانیی لە ھاوپەیمانە دژە عوسمانییەکانی لەگەڵ زلھێزەکانی ئەورووپای وەک ڤێنیز کرد. ھەڵمەتە سەربازییەکانی کاریگەریی ئاق قۆینلوویان لە سەرانسەری ناوچەکەدا زۆر زیاد کرد. ھەروەھا پێکدادانەکانیشی لەگەڵ دەوڵەتی مەمالیکەکان بە یارمەتیی کورد و بەسەردادانی زولقەدرییەکانیش جێگای ئاماژەیە.

نەخشەی دەوڵەتی ئاق قۆینلوو لە ١٤٧٨، لەو ساڵەی کە ئووزوون حەسەن کۆچی دواییی کرد، کە ئەو دەوڵەتەی دوای خۆی جێھێشت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. H.R. Roemer, "The Safavid Period", in Cambridge History of Iran, Vol. VI, Cambridge University Press 1986, p. 339: "Further evidence of a desire to follow in the line of Turkmen rulers is Ismail's assumption of the title 'Padishah-i-Iran', previously held by Uzun Hasan."
  2. Robinson، Basil William (١٩٩٣). Studies in Persian Art (بە ئینگلیزی). Pindar Press. لاپەڕە ٢٠. ژپنک ٩٧٨-٠-٩٠٧١٣٢-٤٣-١. No other prince of the time can be credibly associated with this work, and the galloping bearded prince in the center of the composition, we may be permitted to recognize a contemporary portrait of the founder of the White Sheep Turkman power. Uzun Hasan.
  3. Ehsan Yar-Shater (1982). Encyclopaedia Iranica. بەرگی 2. Routledge & Kegan Paul. لاپەڕە 165. Uzun Ḥasan successfully resumed the war with the Qara Qoyunlū and in the autumn of 856/1452 seized Āmed in a bloodless coup while Jahāngīr was away on a military expedition in Kurdistan.
  4. Called Martha by Christian sources
  5. داڕێژە:TDV İslâm Ansiklopedisi
  6. Kia, Mehrdad. The Ottoman Empire: A Historical Encyclopedia [2 Volumes]. ABC-CLIO, 2017.
  7. V. Minorsky.
  8. V. Minorsky, "The Aq-qoyunlu and Land Reforms (Turkmenica, 11)", Bulletin of the School of Oriental and African Studies, 17 (1955), pp. 449–462: "There still remain many interesting and important problems connected with the emergence in the 14th century of the Turkman federations of the Qara-qoyunlu (780–874/1378–1469) and Aq-qoyunlu (780–908/1378–1502). The roots of the Persian Risorgimento under the Safavids (1502–1722) go deep into this preparatory period."

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

زیاتر بخوێنەوە

[دەستکاری]