ئوسترالیا (کیشوەر)
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| ئوسترالیا | |
|---|---|
| بەشێکە لە | Earth's surface، Ostfeste، ئۆقیانووسیا |
| ناونراوە لەدوای | Terra Australis |
| کیشوەر | ئۆقیانووسیا |
| وڵات | ئوسترالیا، پاپوا گینێی نوێ، ئیندۆنیزیا |
| دابەشکاریی کارگێڕی | ئوسترالیا |
| ناوچەی کاتی | UTC+08:00، UTC+09:30، UTC+10:00، UTC+09:00 |
| ناوچەی جوگرافی | نیوەگۆی باشوور |
| پۆتانی شوێن | ٢٦°٠′٠″S ١٤١°٠′٠″E |
| بەرزترین خاڵ | چیای کازییسکۆ |
| دانیشتووان | ٣٨٬٢٨٥٬٨٦٦ |
| ھاوسنوورە لەگەڵ | یۆڕاسیا |
| ڕووبەر | ٨٬٢١٣٬٥٦١ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
![]() | |
ئوسترالیا لە نێوان کیشوەرە جیۆگرافییەکاندا بچووکترینە، ھەرچەند کە لە نێوان کیشوەرە زەویناسییەکاندا وا نییە.[١] چ پێناسەیەکی پەسەندکراوی جیھانی بۆ وشەی «کیشوەر» بوونی نییە. پێناسە ناپسپۆڕانەکەی ئەمەیە: «یەکێک لە تەنە بێناوبڕە سەرەکییەکانی وشکایی لە سەر ڕووبەری زەوی». بەم پێناسەوە، کیشوەری ئوسترالیا تەنیا بریتییە لە وشکیی سەرەکیی ئۆسترالیا و نەک دوورگە دەوروبەرەکانی وەکوو تاسمانیا یان نیوگینی. بە ھەر شێوە، لە ڕوانگەی زەویناسی یان جیۆگرافیی فیزیکییەوە، یەک «کیشوەر» بۆی ھەیە کە ڕەفەی کیشوەری (ناحیەی دراوسێی لەژێر ئاودا) و دوورگەکانی سەر ئەو ڕەفە، کە لە ڕووی پێکھاتەیییەوە بەشێک لە کیشوەرەکە دێنە ئەژمار، ژی لەبەربگرێت. بەم پێناسەوە تاسمانیا، نیوگینی و دوورگەکانیتری نزیک وەکوو دوورگەکانی ئاروو، بەشێکن لە کیشوەری ئۆسترالیا، چونکە ئەوان سەر بە ھەمان وشکیی زەویناسین.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ وایە، لەبەر ئەوە کە لە زۆرێک لە پاژەکانی گۆندوانالەند وەکوو زیلاندیا و ماداگاسکار گەورەترە.
