ئوسامە بن لادن
ئوسامە | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٠ی ئازاری ١٩٥٧ |
| مەرگ | ٢ی ئایاری ٢٠١١ (٥٤ ساڵ ژیاوە) |
| شوێنی گۆڕ | دەریای عەرەب |
| نیشتەجێی | |
| نەتەوە | عەرەب |
| ناوەکانی تر | ئەبوو محەممەد |
| پیشە | سەرۆکی ئەلقاعیدە |
| چالاکبوون | ١٩٧٩–٢٠١١ |
| باڵا | ١٫٩٥ مەتر |
| پاش | ئەیمەن زەواھیری[١] |
| حیزبی سیاسی | |
| ئایین | موسڵمان، سوننی |
| ھاوسەر | نەجوا غەنەھم
(ھاوسەرگیری ١٩٧٤–٢٠٠١ جیابوونەوە) |
| مناڵ(ەکان) | ٢٠ |
ئوسامە بن محەممەد بن عەوەز بن لادن (بە عەرەبی: أسامة بن محمد بن عوض بن لادن) (١٠ی ئازاری ١٩٥٧–٢ی ئایاری ٢٠١١) دامەزرێنەری ڕێکخراوەی ئەلقاعیدە، بەرپرسیاری ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول و گەلێک ھێرشی پڕقوربانیی دیکەیە لە ئاستی جیھاندا. بنەماڵەی بن لادن، کە ئوسامە لەوان بوو، یەکێکە لە بنەماڵە زۆر دەوڵەمەندەکانی عەرەبستانی سعوودین.
ژیاننامە
[دەستکاری]ئوسامە بن لادن ١٠ی ئازاری ساڵی ١٩٥٧ لە شاری ڕیازی پایتەختی عەرەبستانی سەعوودی لەدایکبووە و ٥٢ خوشک و برای ھەیە، کە ئەو لە نێویاندا ژمارە ١٧یە. باوکی ئوسامە (محەممەد بن لادن) بازرگانێکی دەوڵەمەند بووە و پێوەندییەکی بەھێزی لەگەڵ بنەماڵەی شاھانەی سعوودیەدا ھەبوو. بۆ یەکەمجار لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا ژنی ھێنا کە کچی خوشکی دایکە سوورییەکەی بوو.
ئوسامە لە ساڵی ١٩٧٩ کۆمەڵەیەکی خێرخوازی دامەزراند و دواتر سەربازگەیەکی بۆ مەشقپێکردنی چەکداران بۆ شەڕی سۆڤیەت لە ئەفغانستان بە ھاوکاری سعوودیە و ئەمریکا دامەزراند و دواتر بۆخۆی بۆ شەڕ چووە ئەفغانستان و پاشان لە ساڵی ١٩٨٨ ڕێکخراوی ئەلقاعیدەی لە ئەفغانستان دامەزراند.
ئەفغانستان
[دەستکاری](بن لادن) پاش بەجێھێشتنی کۆلێژ لە ساڵی ١٩٧٩دا، پێوەندی بە عەبدوڵڵا عەزامەوە کرد بۆ شەڕکردن دژ بە سوپای یەکییەتیی سۆڤیێت لە ئەفغانستان. لە ساڵی ١٩٧٩ تاوەکوو ١٩٨٩، دەزگای ھەواڵگریی ئەمریکا، یارمەتیی سەربازی و دارایی پێشکەش بە گرووپی جیھاد موجاھیدنی ئوسامە دەکرد.
لە ساڵی ١٩٩٠، گەڕایەوە بۆ سعوودیە و بە ھەموو شێوەیەک دژی ئەوە بوو بەرپرسانی وڵاتەکەی داوا لە ھێزی ئەمریکا بکەن بۆ ھێرشکردنەسەر سوپای عێراق و ناچارکردنی سەددام بۆ ئەوەی لە کوێت بکشێتەوە.
لە ساڵی ١٩٩٢، ڕووی کردە سوودان و ئەو وڵاتەی کردە بارەگەیەکی سەرەکیی ڕێکخراوەکەی. ئەم گرووپە لە ساڵی ١٩٩٥ ھەوڵی دا سەرۆکی پێشووی میسر حوسنی موبارەک بکوژێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. ساڵێک پاش ئەوە، بەرپرسانی سعوودیە و میسر و ئەمریکا گوشاریان خستە سەر بەرپرسانی سوودان بۆ ئەوەی ئوسامە لە خاکی وڵاتەکەیان دەربکەن. ئەویش ناچار بوو بگەڕێتەوە بۆ (جەلال ئاباد) لە ئەفغانستان. لەوێ پێوەندییەکی بەھێزی لەگەڵ بەرپرسی بزووتنەوەی تاڵیبان مەلا عومەر پێک ھێنا و ڕێکخراوەکەی بەھێز کردەوە و چەندین کامپی تایبەت بە مەشقکردنی دروست کرد.
ھێرشەکانی ئەلقاعیدە
[دەستکاری]لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا، (بن لادن) بڕی ٤٠ ھەزار دۆلاری ئەمریکایی وەکوو یارمەتی دایە چەکدارە ئیسلامییەکانی جەزائیر و داوای کرد کە دانوستان لەگەڵ حکوومەتدا نەکەن، بەڵکوو شەڕ بکەن. شەڕ ھەڵگیرسا و بەو ھۆیەیشەوە، نزیکەی ١٥٠ تا ٢٠٠ ھەزار کەس کوژران و لە کۆتاییدا حکوومەت سەرکەوت. ئوسامە بۆ چەندین جار ڕەتی کردەوە ڕێکخراوەکەی ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوولی ئەنجام دابێت، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٤دا ددانی بەو ڕاستییەدا نا و بەرپرسیارەتیی ئەو ھێرشانەی لە ئەستۆ گرت. ھێرشەکە بریتی بوو لە ڕفاندنی چوار فڕۆکەی نەفەرھەڵگر و پێکدادانیان بە ھەردوو بینای تاوەری بازرگانیی جیھانی لە نیویۆرک و پێنتاگۆن لە ڤێرجینیا و وەکوو دەرئەنجامی ئەوەیش، ٢٩٧٤ کەس گیانیان لە دەست دا و تاوەری بازرگانییش ڕووخا.
وەکوو دەرئەنجامی ئەوەیش، حکوومەتی ئەمریکا شەڕی دژەتیرۆری ڕاگەیاند و ھێرشی کردە سەر ئەفغانستان بۆ کۆتاییھێنان بە دەستەڵاتی تاڵیبان و دەستگیرکردنی بەرپرسانی ئەلقاعیدە. شەڕی دژەتیرۆر بەردەوام بوو و لە ساڵی ٢٠٠٣دا، ئەمریکا و ھاوپەیمانانی ھێرشیان کردە سەر عێراق و کۆتاییان بە دەسەڵاتی سەددام حوسێن ھێنا. بن لادن و ڕێکخراوەکەی بەرپرسن لە چەندین تەقینەوەی دیکەی وەکوو تەقینەوەکانی «بالی» لە ئەندەنووسیا و ھێرشەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تانزانیا و کینیا.[٢][٣]
مەرگ
[دەستکاری]لە ساڵی ٢٠١١ ئوسامە بن لادن لەلایەن دەستەیێکی تایبەت لە چەکدارانی ئەمریکی کوژرا و دواتر تەرمەکەی لە دوای کفن کردنی بە شێوەی ئیسلامیەوە خرایە نێو زەریا.[٤][٥]
پێشانگا
[دەستکاری]- حەمید میر ی ڕۆژنامەنووسی پاکیستانی لەساتە وەختی دیداری ڕۆژنامەنووسی لەگەڵ ئوسامە
- باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا لەچاوەڕوانی دواین گۆڕانکارییەکان لە شەوی تیرۆرکردنی بن لادەن
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ ماڵپەڕی سبەی - ئەیمەن زەواھیری وەک سەرکردەی نوێی ڕێکخراوی قاعیدە دەستنیشان کرا ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ https://web.archive.org/web/20021218105636/http://www.wdr.de/tv/monitor/beitraege.phtml?id=379
- ↑ http://www.washingtonpost.com/world/cia-spied-on-bin-laden-from-safe-house/2011/05/05/AFXbG31F_story.html
- ↑ http://thelede.blogs.nytimes.com/2011/05/01/bin-laden-dead-u-s-official-says/
- ↑ ماڵپەڕی ڕووداو - ئوسامە بن لادن کێ بوو؟ ٥ی ئایاری ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کتێبنامە
[دەستکاری]- Bergen، Peter (٢٠٠٦). The Osama bin Laden I Know: An Oral History of Al Qaeda's Leader. Simon & Schuster. ژپنک ٠-٧٤٣٢-٩٥٩٢-٧. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- Bergen، Peter (٢٠٠٨). «Al Qaeda, the Organization: A Five-Year Forecast». Annals of the American Academy of Political and Social Science. ٦١٨: ١٤–٣٠. doi:١٠.١١٧٧/٠٠٠٢٧١٦٢٠٨٣١٧٥٩٩. ISSN ٠٠٠٢-٧١٦٢. JSTOR ٤٠٣٧٥٧٧٢. S2CID ١٤٥٥٦٦١٣٣.
- Gutman، Roy (٢٠٠٨). How We Missed the Story: Osama bin Laden, the Taliban, and the Hijacking of Afghanistan. US Institute of Peace Press. ژپنک ٩٧٨-١-٦٠١٢٧-٠٢٤-٥. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- Scheuer، Michael (٢٠٠٢). Through Our Enemies' Eyes. Washington, D.C. : Brassey's. ژپنک ١-٥٧٤٨٨-٥٥٣-٧.
- Stern، Jessica (٢٠٠٣). Terror in the Name of God (چاپی 1). New York: HarperCollins. ژپنک ٠-٠٦-٠٥٠٥٣٣-٨.
- Wright، Lawrence (٢٠٠٦). The Looming Tower: Al-Qaeda and the Road to 9/11. New York: Knopf. ژپنک ١-٤٠٠٠-٣٠٨٤-٦.
زیاتر بخوێنەوە
[دەستکاری]- Al-Bahri، Nasser (٢٠١٣). Guarding Bin Laden: My Life in Al-Qaeda. Thin Man Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٩٥٦٢٤٧٣-٦-٠.
- Atwan، Abdel Bari (٢٠١٢). After Bin Laden: Al-Qaeda, the Next Generation. Saqi. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٦٣٥٦-٤١٩-٢.
- Atwan، Abdel Bari (٢٠٠٦). The Secret History of Al-Qaeda. Saqi. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٦٣٥٦-٧٦٠-٥. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- Berner، Brad K. (٢٠٠٧). Quotations from Osama bin Laden. Peacock Books. ژپنک ٩٧٨-٨١-٢٤٨-٠١١٣-٠. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- Bin Laden، Osama (٢٠٠٥). Lawrence، Bruce (ed.). Messages to the World: the Statements of Osama bin Laden. لەلایەن Howarth، James وەرگێڕدراوە. Verso. ژپنک ١-٨٤٤٦٧-٠٤٥-٧.
- Burke، Jason (٢٠٠٧). Al-Qaeda: The True Story of Radical Islam (چاپی 2nd). London: Penguin. ژپنک ٩٧٨-٠-١٤-١٠٣١٣٦-١.
- Foreign Broadcast Information Service (2006) – Compilation of Usama Bin Laden Statements 1994 – January 2004 11 July 2015 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- Mura، Andrea (٢٠١٥). The Symbolic Scenarios of Islamism: A Study in Islamic Political Thought. London: Routledge. ژپنک ٩٧٨-١-٣١٧-٠١٤٥٠-٨. لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- Ibrahim، Raymond (٢٠٠٧). The Al Qaeda Reader. Broadway Books. لاپەڕە ٣١٨. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٦٧٩-٢٢٦٢-٣. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- Lahoud، Nelly (٢٠٢٢). The Bin Laden Papers: How the Abbottabad Raid Revealed the Truth About al-Qaeda, Its Leader and His Family. New Haven, CT: Yale University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٣٠٠-٢٦٠٦٣-٢. OCLC ١٣١٠٨٥٤٣٦٩.
- Scheuer، Michael (٢٠١١). Osama bin Laden. Oxford University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٩٧٣٨٦٦-٣. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی شەڕ
- دەروازەی عەرەبستانی سعوودی
- دەروازەی پاکستان
- دەروازەی ئەفغانستان
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- تیرۆریزمی ئیسلامی
- ئوسامە بن لادەن
- شاعیرانی سعوودی
- مردووانی ٢٠١١
- لەدایکبووانی ١٩٥٧
- ڕەخنەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- ڕەخنەگرانی شیعە
- ئەندازیارانی شارستانی
- ئەو کەسانەی لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە وەک تیرۆریست دەستنیشان کراون
- سەرکردە تیرۆرکراوەکانی ئەلقاعیدە
- خەڵکی بێ ڕەگەزنامە
- ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر
- شۆڕشگێڕەکان
- موسڵمانانی پاکستانی
- موسڵمانەکانی سەدەی ٢٠ەم
- موسڵمانەکانی سەدەی ٢١ەم
- سەلەفییەکانی عەرەبستانی سعوودی
- ئەسەرییەکان
- سەرکردەکانی ئەلقاعیدە