ئۆربان بیھێیڤەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئوربان بیهێیڤەرەوە ڕەوانە کراوە)

ئۆربان بیھێیڤەر (بە ئینگلیزی: Urban Behavior) بریتییە لە فرۆشگا و کۆگای جلوبەرگی خانمان و پیاوان و منداڵان، ئەم ھاوبەشگایە خاوەنی چل لقی کۆگای جلوبەرگە بەجۆرێک زۆرینەی پۆشاکەکان خودی خۆی دروستیان دەکات لە لۆس ئەنجلۆس، زۆر بە زووی شێواز و مۆدیلی جلوبەرگەکانی دەگۆڕێت و لەگەڵ سەردەم دەڕوات، بەتایبەت پۆشاکی یانە شەوانییەکان، ئەم زنجیرە کۆگایانە لە ساڵی ١٩٨٩دا لەلایەن عارف نورەوە دامەزراوە.

زۆرینەی کڕیارانی ئەو کەسانەن کە لەگەڵ مۆدێلی نوێ دەڕۆن، ئۆربان بیھێیڤەر گرنگیەکی زۆر بە جلوبەرگی ھەرزەکار و تازە پێگەیشتوان دەدات.

ئۆربان بیھێیڤەر لە سەرانسەری کەنەدا کۆگای ھەیە لەگەڵ بەشێک لە ویلایەتەکانی خۆرھەڵاتی ئەمریکا و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، و لە زۆرینەی مۆڵەکان و کۆگاکانی تر بەرھەمەکانی دەبیندرێت بەتایبەت لە ڕیز جلوبەرگی خانمان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]