بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئوتەر پرادیش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئۆتار پرادیش (بە ھیندی: उत्तर प्रदेश، بە ئوردوو: اتر پردیش، بە ئینگلیزی: Uttar Pradesh کە کورت دەکرێتەوە بۆ UP)، ویلایەتێکە لە باکووری وڵاتی ھیندستان. وەرگێڕانی دەستەواژەی ناوی ئەم ویلایەتە بە واتای «ویلایەتی باکوور» دێت. شاری لەکناو پایتەختی فەرمی و کارگێڕیی ویلایەتەکەیە، و شاری ئەڵڵاھاباد (پرایاگراج) پایتەختی دادییەتی (دادگای باڵای ویلایەتەکەی تێدایە).

ئەم ویلایەتە بە حەشیمەتێکی زیاتر لە ٢٤١ ملیۆن کەس، پڕدانیشتووانترین ویلایەتی ھیندستانە.

دابەشبوونی کارگێڕی

[دەستکاری]

ئۆتار پرادیش لە ڕووی کارگێڕییەوە بە سەر ١٨ بەش و ٧٥ ناوچە (قەزا) دا دابەش دەبێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • ویکیپیدیای فارسی، ڕێکەوتی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦.