لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئهمیتەوە ڕەوانە کراوە)
وێنەی ئەمیت
ئەمیت واتە (مردووخۆر) بوونەوەرێکی خەیاڵی یاخود دێوێکی میسری کۆنە کە پێکھاتووە لە سەری تیمساح و لاشەی شێر و بەرازی ئاوی.
بەپێی بیر وباوەڕی میسرییە کۆنەکان، ئامیت لە ماڵی خۆیدا چاوەڕێی خواوەندی مردن (ئوزیریس) دەکات لە جیھانی ژێرەوە بۆ ناردنی مردووەکان، کە دادگایی دەکرێن و دڵیان بە تەرازوو دەکێشرێت، ئەگەر دڵیان پاک و بێگەرد بوو ئەوا بەڕی دەکرێن وە ئەگەر قورس بوو بوو بە گوناھ و تاوان ئەوا دەدرێتە ئامیت تاکوو بیخوات بەم شێوەیەش خاوەنی دڵەکە بە تەواوی بوونی دەسڕێتەوە لە جیھاندا و نامێنێت (کە مەبەست لێی جیھانی مردووەکانە، چونکە فیرعەونییەکان باوەڕیان بە زیندوو بوونەوەی دوای مردن ھەبووە، وە ھەرکەسێکیش کە دەمرێت گیانەکەی دەچێتە جیھانی مردووەکان و دواتر زیندوو دەکرێتەوە بەڵام ئەگەر ئامیت دڵی بخوات ئەوا زیندوو نابێتەوە و بەتەواوی نامێنێت وەک ئەوەی ھەر نەبووبێت).
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە
ئەمیت تێدایە.