بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەلفوبێی تورکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئه‌لفوبێی تورکیەوە ڕەوانە کراوە)

ئەلفوبێی تورکی ئەلفوبێیەکی لاتینیە کە بۆ نووسینی زمانی تورکی کەڵکی لێوەردەگیرێ. ئەم ئەلفوبێیە لە ٢٩ پیت پێکھاتووە.

مێژوو

[دەستکاری]

لەسەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی زمانی تورکییان بە ئەلفوبێی عەرەبی دەنووسی، بەڵام لەکاتی دامەزراندی کۆماری تورکیا ھەتاکوو ئێستا ئەلفوبێی لاتین بە زمانی تورکی بەکاردەھێنن. لەکاتی گۆرینی جۆری نوسینی تورکی لە ئەلفوبێی عەرەبی بۆ لاتین، زمانی کوردیی کورمانجی و کوردیی زازاکیش ئەلفوبێیەکەیان لە عەرەبی بۆ لاتین گۆرا. [١]

پیتەکان

[دەستکاری]

پیتەکانی ئەلفوبێی تورکی بریتین لە:

پیت IPA بەرامبەری کوردی
پیت IPA بەرامبەری کوردی
Aa/a/اMm/m/م
Bb/b/بNn/n/ن
Cc/dʒ/جOo/o/نزیک ۆ
Çç/tʃ/چÖö/ø/وێ (وەکوو کــوێــر)
Dd/d/دPp/p/پ
Ee/e/, /æ/ە و نزیک ێRr/ɾ/ر
Ff/f/فSs/s/س
Gg/ɡ/, /ɟ/گŞş/ʃ/ش
Ğğ/ɰ/غTt/t/ت
Hh/h/ھUu/u/و (بزوێن)
Iı/ɯ/بزرۆکەÜü/y/ۊ، وی (وەکوو دویــر)
İi/i/ی (بزوێن)Vv/v/ڤ
Jj/ʒ/ژYy/j/ی
Kk/k/, /c/کZz/z/ز
Ll/ɫ/, /l/ل

لەم ٢٩ پیتە، ٨ی بزوێنن (A، E، I، İ، O، Ö، U، Ü) و ٢١ی تریشی بێ‌دەنگن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Zürcher, Erik Jan. Turkey: a modern history, p. 188. I.B.Tauris, 2004. ISBN 978-1-85043-399-6