ئیستۆنیا
پۆتانەکان: 59°N 26°E / 59°N 26°E
| کۆماری ئەستۆنیا Eesti Vabariik |
||||||
|---|---|---|---|---|---|---|
| سروود: Mu isamaa, mu õnn ja rõõm (English: "My Fatherland, My Happiness and Joy") |
||||||
ھەڵکەوتەی ئیستۆنیا (dark green) – لە ئەورووپا (green و dark grey) ھەڵکەوتەی ئیستۆنیا (dark green) – لە ئەورووپا (green و dark grey) |
||||||
| پایتەخت و گەورەترین شار | تاڵین 59°25′N 24°45′E / 59.417°N 24.750°E | |||||
| زمانە فەرمییەکان | ئەستۆنی1 | |||||
| زمانە ناوچەییەکان | ڤۆرۆ، سێتو | |||||
| گرووپە ڕەگەزییەکان (2010) | ٦٨٫٨٪ ئەستۆنیایی, ٢٥.٥٪% ڕووسی، ٢٫١٪ ئوکراینی، ١٫٢٪ بیلاڕووسی، ٢٫٤٪ ھیتر و دیارینەکراو[١] |
|||||
| ناوی هاووڵاتی | Estonian | |||||
| دەوڵەت | Parliamentary republic | |||||
| - | سەرۆک | کیرستی کالجولەید | ||||
| - | سەرۆک وەزیران | جوری ڕاتاس | ||||
| سەربەخۆیی لە | ڕووسیا | |||||
| - | Autonomy declared | 12 April 1917 | ||||
| - | Independence declared Officially recognised |
24 February 1918 2 February 1920 |
||||
| - | 1st Soviet occupation | 1940–1941 | ||||
| - | German occupation | 1941–1944 | ||||
| - | 2nd Soviet occupation | 1944–1991 | ||||
| - | Independence restored | 20 August 1991 | ||||
| ڕووبەر | ||||||
| - | سەرجەم | ٤٥,٢٢٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (132nd2) ١٧,٤١٣ مایلی چوارگۆشە |
||||
| - | ئاو (%) | 4.45% | ||||
| ژمارەی دانیشتوان | ||||||
| - | بەراوردی 2010 | 1,340,194[٢] (151st) | ||||
| - | سەرژمێریی 2000 | 1,370,052[٣] | ||||
| - | چڕی | 29 کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (181st) ٧٥کەس لە مایلی چوارگۆشە |
||||
| GDP (PPP) | بەراوردی ٢٠١١ | |||||
| - | سەرجەم | $25.784 billion[٤] | ||||
| - | سەرانە | $19,375[٤] | ||||
| GDP (nominal) | بەراوردی ٢٠١١ | |||||
| - | سەرجەم | $20.325 billion[٤] | ||||
| - | سەرانە | $15,272[٤] | ||||
| Gini (٢٠٠٩) | ٣١.٤ | |||||
| HDI (2011) | ||||||
| دراو | Euro3 (EUR) |
|||||
| ناوچەی کاتی | EET (UTC+2) | |||||
| - | ھاوین (DST) | EEST (UTC+3) | ||||
| لای لێخوڕین | right | |||||
| پاوانی ئینتەرنێت | .ee4 | |||||
| کۆدی تەلەفۆن | 372 | |||||
| 1 | Võro and Seto in southern counties are spoken along with Estonian. Russian is still unofficially spoken in Ida-Virumaa and Tallinn, due to the Soviet program promoting mass immigration of urban industrial workers from the USSR in the post-war period. | |||||
| 2 | ٤٧٬٥٤٩ km2 (١٨٬٣٥٩ sq mi) were defined according to the Treaty of Tartu in 1920 between Estonia and ڕووسیا. Today the remaining ٢٬٣٢٣ km2 (٨٩٧ sq mi) are still occupied and part of ڕووسیا. The ceded areas include most of the former Petseri County and areas behind the Narva river including Ivangorod (Jaanilinn).[٦][٧] |
|||||
| 3 | Before 2011: Estonian kroon (EEK; 1 EUR = 15.6466 EEK). | |||||
| 4 | .eu is also shared with other member states of the European Union. | |||||
ئیستۆنیا بە فەرمی کۆماری ئیستۆنیا (بە ئیستۆنی: Eesti Vabariik) وڵاتێکە دەکەوێتە ناوچەی دەریای باڵتیک لە باکووری ئەورووپا. لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ کەنداوی فینلاند، لە ڕۆژاوا بە دەریای باڵتیک، لە باشوورەوە لەگەڵ لاتڤیا (٣٤٣ کم)، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ دەریاچەی پیپوس و ڕووسیا (٣٣٨.٦ کم). ڕووبەری ئیستۆنیا ٤٥٢٢٧ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و کەشوھەوا وەرزییەکەی فێنکە. زمانی ئیستۆنی تاکە زمانی فەرمییە لە وڵاتەکەدا. ئیستۆنیا کۆمارێکی دیموکراسی پەرلەمانییە و بەسەر ١٥ پارێزگادا دابەشکراوە. پایتەخت و گەورەترین شاری تالینە. بە ژمارەی دانیشتووانی ١،٣١٩،١٣٣ ملیۆن کەس، ھەروەھا یەکێکە لە وڵاتانی کەم گەشەسەندوو لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە لە یەکێتیی ئەورووپا و ناوچەی یۆرۆ و ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی. بەرزترین بەرھەمی ناوخۆیی ھەبوو بۆ ھەر تاکێک لە نێوان کۆمارەکانی پێشووی سۆڤیەتدا. کۆماری ئیستۆنیا کە لەلایەن بانکی نێونەتەوەیییەوە بە «ئابوورییەکی داھات بەرز» و لەلایەن سندووقی دراوی نێونەتەوەیییەوە بە «ئابووری گەشەسەندوو» وەسفکرا، دواتر کۆماری ئیستۆنیا بووە ئەندامی ڕێکخراوی ھاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری. ئیستۆنیا لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک وڵاتێکی پێشکەوتوو پۆلێن کراوە و پێوەرەکانی گەشەپێدانی مرۆیی زۆر بەرزە. ھەروەھا بە ئاستێکی بەرزی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ئابووری و ڕامیاری و پەروەردە و فێرکردن بەھرەمەندە.[٨][٩][١٠]
بنەڕەتی ناو
[دەستکاری]ناوی ئیستۆنیا دەگەڕێتەوە بۆ نووسەری ڕۆمانی تاسیتۆس، وەک چۆن لە پەرتووکی (Germania) باسی کۆمەڵێک کەسی کردووە بەناوی (Eesti). لە داستانە کۆنەکانی نۆرزیدا ئاماژەیە بۆ وڵاتێک بە ناوی ئیستلاند کە بە زمانە ژێرمانییە مۆدێرنەکان ئیستۆنیایە.
جوگرافیا
[دەستکاری]


سنوورە وشکانییەکانی نێوان ئەستۆنیا و لاتڤیا ٢٦٧ کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە و سنوورەکانی ڕووسیا ٢٩٠ کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە. لە ١٩٢٠–١٩٤٥، سنوورەکانی ئەستۆنیا لەگەڵ ڕووسیا، کە بە پەیمانی ئاشتیی تارتووی ١٩٢٠ دیاری کرابوون، لە پشت ڕووباری نارڤا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی وڵات و لە پشت شارۆچکەی پێچۆری (پێتسێری) لە باشووری ڕۆژھەڵاتی وڵاتەوە فراوانتر بوون. ئەم زەوییە، کە ڕووبەرەکەی نزیکەی ٢٣٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە (٨٨٨ میلی چوارگۆشە)، لە کۆتاییی جەنگی جیھانیی دووەم لەلایەن ستالین خرایە سەر ڕووسیا. بەم ھۆیەشەوە سنووری نێوان ئەستۆنیا و ڕووسیا تا ئەمڕۆش دیاری نەکراوە.
ئەستۆنیا کەوتووەتە سەر کەناراوە ڕۆژھەڵاتییەکانی دەریای باڵتیک ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی کەنداوی فینلاند لە فینلاند لەسەر ئاستی بەشی باکووری ڕۆژاوای سەکۆی بەرزاییی ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا لە نێوان ٥٧.٣ پلە و ٥٩.٥ پلە باکوور و ٢١.٥ پلە و ٢٨.١ پلە ڕۆژھەڵات. تێکڕای بەرزییەکەی تەنھا دەگاتە ٥٠ مەتر (١٦٤ پێ) و بەرزترین خاڵی وڵاتەکە سوور موناماگییە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی وڵات بە بەرزی ٣١٨ مەتر (١٠٤٣ پێ). ٣٧٩٤ کیلۆمەتر (٢٣٥٧ میل) کەناراو ھەیە کە بە زۆر کەنداو، تەنگەبەری و دەروازە جیا دەکرێتەوە. ژمارەی دوورگە و دوورگە بچووکەکان بە نزیکەی ١٥٠٠ دەخەمڵێندرێت. دوو دانەیان ئەوەندە گەورەن کە پارێزگای جیاواز پێکبھێنن: ساریما و ھیوما.[١١][١٢] و کایڵی ساریما لە ئەستۆنیا بە یەکێک لە گەورەترین چاڵە نەیزەکییەکان دادەنرێت کە دۆزرابێتەوە.
بەرگی بەفر، کە لە بەشی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەستۆنیا قووڵترە، بەزۆری لە ناوەڕاستی مانگەوە تا کۆتاییی مانگی ئازار دەمێنێتەوە. ئەستۆنیا زیاتر لە ١٤٠٠ دەریاچەی ھەیە. زۆربەیان زۆر بچووکن، گەورەترینیان دەریاچەی پێیپوس (پایپسی لە ئەستۆنیا) ڕووبەرەکەی ٣٥٥٥ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە (١٣٧٣ میلی چوارگۆشە). زۆر ڕووبار لە وڵاتەکەدا ھەن. درێژترینیان ڤۆھاندوو (١٦٢ کلم/١٠١ میل)، پارنوو (١٤٤ کلم/٨٩ میل)، و پۆڵتساما (١٣٥ کلم/٨٤ میل).[١١] ئەستۆنیا زۆرێک لە زۆنگاو و مێرگەکانی ھەیە.
لە ڕووی جوگرافیای ڕووەکییەوە، ئەستۆنیا لە نێوان وڵاتانی ئەورووپای ناوەندی و ئەورووپای ڕۆژھەڵات لە پارێزگاکانی ناوچەی دەوروبەری ناو شانشینی باکوور دابەش بووە. بەپێی سندوقی جیھانی بۆ سروشت، خاکی ئەستۆنیا سەر بە ناوچەی ئیکۆلۆژیی دارستانە تێکەڵاوەکانی سارماتیکە.
کەشووھەوا
[دەستکاری]
ئاووھەوای ئەستۆنیا لەژێر کاریگەریی شوێنی جوگرافییەکەیدایە، چونکە دەکەوێتە ناوچەی دارستانی تێکەڵاو کە ناوچەیەکی لاوەکی ناوچەی ئەتڵەسی کیشوەرییە و ئەویش سەر بە ناوچە مامناوەندەکانە. ھەروەھا دەکەوێتە ناوچەیەکی ڕاگوزەر لە نێوان کاریگەریی ئاووھەوای کەناراو و کەشووھەوای کیشوەری.[١٣]
بەپێی پۆلێنکردنی ئاووھەوا کە بە پۆلێنکردنی کوپێن ناودەبرێت، بەشی ڕۆژاوای ئەستۆنیا دەکەوێتە چوارچێوەی ئاووھەوای کەناراو لەگەڵ زستانی مامناوەند، لەکاتێکدا بەشی ڕۆژھەڵاتی وڵاتەکە دەکەوێتە چوارچێوەی ئاووھەوای کیشوەری و شێدار لەگەڵ زستانی سەخت.
ئاووھەوای ناوچە ناوخۆیییەکان و ناوچە کەناراوەکان جیاوازە بەھۆی کاریگەرییە دەریایییەکانی دەریای باڵتیک کە لە وەرزی زستاندا ناوچە کەناراوەکان گەرم دەکاتەوە و بە تایبەتی لە وەرزی بەھاردا کەشەکەی فێنک دەکاتەوە. ھەروەھا تۆپۆگرافیا و بە تایبەت بەرزایییەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەستۆنیا ڕۆڵێکی گرینگ لە دابەشکردن و ماوەی بەرگی بەفردا دەگێڕن.
لە ئەنجامی ھەموو ئەم ھۆکارانەدا، وەرزی ھاوین مامناوەندی گەرمە (تێکڕای پلەی گەرمی لە مانگی تەممووزدا ١٥–١٧ پلەی سەدییە) و وەرزی زستانیش مامناوەندی ساردە (تێکڕای پلەی گەرمی لە مانگی شوباتدا لە نێوان -٣.٥ بۆ -٧.٥ پلەی سەدییە). بەو پێیەی بارانبارینی ساڵانە نزیکەی دوو ئەوەندەی بەھەڵمبوونە، ئاووھەوای وڵاتەکە بە ڕادەیەکی زۆر شێدارە.
دانیشتووان و پێکھاتە
[دەستکاری]بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢٦ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی ئیستۆنیا ١،٣٣٠،٢١٨ کەس بووە کە دەکاتە ٠،١٦٪ی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٤٣.٢ ساڵە. ھەروەھا ٦٧.٥ لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[١٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Population by ethnic nationality, 1 January, year». stat.ee. Statistics Estonia. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ↑ «Statistics Estonia». Stat.ee. ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ↑ «2000. Aasta rahva ja eluruumide loendus (Population and Housing Census)» (بە Estonian and English). ٢. Statistikaamet (Statistical Office of Estonia). ٢٠٠١. ژپنک ٩٩٨٥-٧٤-٢٠٢-٨. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
{{cite journal}}: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە|journal=ھەیە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|subtitle=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - 1 2 3 4 «Estonia». International Monetary Fund. لە ٢١ی نیسانی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ↑ «Human Development Report 2011». United Nations. ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تەممووزی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ↑ Territorial changes of the Baltic states Soviet territorial changes against Estonia after World War II
- ↑ Pechory under Russian control
- ↑ https://web.archive.org/web/20191216195343/https://web.archive.org/web/20110721204649/https://www.eesti.ee/eng/riik/eesti_vabariik/
- ↑ https://web.archive.org/web/20190529092153/https://www.stat.ee/stat-population-at-beginning-of-year
- ↑ https://web.archive.org/web/20130822153421/https://web.archive.org/web/20110628230137/http://www.globalpolitician.com/2614-baltic-eu-expansion-estonia
- 1 2 https://www.worldinfozone.com/country.php?country=Estonia. «World Info Zone». World Info Zone.
{{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە(یارمەتی); پارامەتری|دوایین=|ناونیشان=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|بەروار=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|تاريخ أرشيف=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|مسار أرشيف=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ↑ https://www.worldinfozone.com/country.php?country=Estonia. World InfoZone. World InfoZonek, LTD.
{{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە(یارمەتی); پارامەتری|دوایین=|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی); پارامەتری|ناونیشان=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|بەروار=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|تاريخ أرشيف=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|سەردێر=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|مسار أرشيف=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ↑ Estonia's fifth national communication, december 2009
- ↑ https://www.worldometers.info/world-population/estonia-population/
- دەروازەی ئیستۆنیا
- دەروازەی ئەورووپا
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی وڵاتەکان
- دەروازەی دەیەی ١٩٩٠
- دەروازەی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان
![ھەڵکەوتەی ئیستۆنیا (dark green)– لە ئەورووپا (green و dark grey)– لە the یەکێتیی ئەورووپا (green) — [ڕێنوێن]](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/a2/EU-Estonia.svg/250px-EU-Estonia.svg.png)