بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەبوو سلێمان یوونسی کاتب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئه‌بو سوله‌یمان یونسی کاتیبەوە ڕەوانە کراوە)
ئەبوو سلێمان یوونس

مەرگ١٣٥ ی کۆچی مانگی
نەتەوەکورد
پیشەنووسەر، شاعیر، موسیقار

ئەبوو سلێمان یوونسی کاتێب کوڕی سلێمان کوری کورد کوری شەھریاری کوردی، نووسەر و شاعیر و موسیقارێکی گەورەی دەورانی خۆی بووە. بابی لە ناوچەیەکی کوردەوارییەوە بەرەوە شاری مەدینە باری کردووە و یوونس لەوێ لە دایک بووە و خوێندنی تەواو کردووە و لە بواری نووسەری و شیعر و شاعیریدا ھەڵی داوە و ئیشی دەبیری دیوانی میری مەدینەی پێ سپێراوە. ھاوکات ژەندنی ساز و خوێندنی ئاوازی لە لای مامۆستایانی وەک (معبد) و (ابن محرز) خوێندووە و فێریان بووە. سەفەرێکی بۆ شام کردووە و وەلیدی کوڕی یەزید زۆری خۆشویستووە و کە بووەتە فەرمانڕەوا، لە مەدینە ھێناوییەتییە لای خۆی و تا ھەبووە لە پەنای خۆی ڕای گرتووە و کە کوژراوە،[١] یوونس گەڕاوەتەوە مەدینە.

ئەبولفەرەجی ئەسفەھانی، خاوەنی کتێبی (الاغانی)، دەنوسێ: ((یوونس دەنگی خۆش بوو، لە ھونەر و زانستی موسیقادا نوێکارییەکی تایبەت بەھۆی بە خۆی ھەبوو، شیعری جوانی دەھۆنییەوە و ڕاو بۆچوونی لە بواری مۆسیقادا جێی متمانەی ھەموان بووە، یەکەم کەسە دەزگاکانی مۆسیقای کردووەتە کتێب و ڕست و ڕێسای بۆ داناوە. ئەبولفەرەج کۆچی یەکجاری ئەبوسلێمانی دەوری ساڵی ١٣٥ی کۆچی مانگی نووسیوە.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ماوەی دەسەڵاتداری وەلید تاقە ساڵێک بووە(١٢٦–١٢٧ کۆچی مانگی)
  2. مێژووی ناودارانی کورد: بابە شێخ مەردۆخ ڕۆحانی "شیوا" وەرگێڕانی: ماجد مەردۆخ ڕۆحانی، بەرگی یەکەم، لاپەڕەی ٥، لە کتێبەکانی ئەکادیمیای کوردی، ھەولێر، ٢٠١١ ز. چاپی یەکەم
  • مێژووی ناودارانی کورد: بابە شێخ مەردۆخ ڕۆحانی
  • الاغانی، ابوالفرج اصفھانی، چاپی٦، بەرگی ٤، لاپەرە١١٣–١١٨،
  • الاعلام، زرکلی، بەرگی ٩، لاپەڕەی ٣٤٤،
  • تاریخ ادبیات ایران، جلال ھمایی، بەرگی ٢، لاپەڕەی ١١٩.
  • تاریخ مشاھیر کرد، جلد اول: عرفا، علما، ادبا، شعرا