ئایینی عەرەبیی کۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خوداوەندە عەرەبییە کۆنەکان

ئایینی عەرەبیی کۆن ئایینی عەرەبەکان بووە پێش فەتحی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی محەممەد. عەرەبەکان دوای دۆڕاندنی شەڕی موسڵمانان و عەرەبەکان زۆرینە موسڵمان بوون.

مێژوو[دەستکاری]

ھەرچەندە ھەندێک عەرەبی جوولەکە و مەسیحی بوونیان ھەبووە، بەڵام ئایینی عەرەبی کۆن وەک ئایینی باڵادەست لە عەرەبستاندا ماوەتەوە.[١]عەرەبەکان خوداوەندی زۆریان ھەبوو، لەوانە پەیکەری خوداوەندێکی پیاو ھوبەل و پەیکەری خوداوەندە ژنەکان ئەل لات و ئەل عیزا و مەنات. محەممەد دوای شکستپێھێنانی عەرەبەکان ئەو بتانەی لەناوبرد، کەعبەش بوو بە ماڵی خودا. ئیبراھیم کەعبەی لە بنەڕەتدا بە ناوی ماڵی خودا دروست کردووە. دواتر نەوەکانی کوڕی ئیبراھیم (ئیسماعیل) کە خەڵکی مەککە بوون، کۆچیان کرد بۆ خاکەکانی تر و لە کەعبە بەردیان لەگەڵ خۆیان دەبرد و دواتر ئەو بەردانەیان دەپەرست. لە کۆتاییدا ئەو بەردانە بوون بە پەیکەر و ئەو پەیکەرانەش بۆ ھەموو عەرەبستان بڵاودەبوونەوە، تەنانەت کەعبەیش، دواتر محەممەد ئەو پەیکەرانەی لەناو دەبرد.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Berkey 2003, p. ٤٢.
  2. ^ Teixidor 2015, p. ٧٣–٧٤.