بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئایینی سۆمەری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پلاکێکی دیوار کە دیمەنێکی قوربانی پێشکەشکردن نیشان دەدات لە ئوور، عێراق، ٢٥٠٠ پ.ز. مۆزەخانەی بەریتانی.

ئایینی سۆمەری ئەو ئایینە بوو کە گەلی سۆمەری پەیڕەوی لێ دەکرد و پێوەی پابەند بوو، کە یەکەم شارستانییەتی خوێندەواری بوو لە ڕۆژھەڵاتی نزیکی کۆن. سۆمەرییەکان وایان دادەنا کە خوداوەند بەرپرسە لە ھەموو ئەو کاروبارانەی پەیوەندییان بە فەرمانە سروشتی و کۆمەڵایەتییەکانەوە ھەیە.[١]

دەوڵەتە شارەکان پێش سەرەتای پادشایەتی لە سۆمەر، بەکردەوە لەلایەن قەشە تیۆکراتەکان و بەرپرسە ئایینییەکانەوە بەڕێوە دەبران. ئەم ڕۆڵە دواتر لەلایەن پادشاکانەوە گۆڕدرا، بەڵام قەشەکان بەردەوام بوون لە پەیڕەوکردنی کاریگەرییەکی گەورە لەسەر کۆمەڵگەی سۆمەری. پەرستگە سۆمەرییەکان لە سەردەمە سەرەتایییەکاندا، پێکھاتەی سادە بوون کە لە یەک ژوور پێک دەھاتن، ھەندێک جار لەسەر سەکۆی بەرز دروست دەکران. لە کۆتایییەکانی شارستانییەتی سۆمەریدا، ئەم پەرستگانە گەشەیان کرد بۆ زێقوورات - پێکھاتەی ھەرەمی بەرز کە حەشارگەیان لە سەرەوە بوو.

سۆمەرییەکان پێیان وابوو کە گەردوون لە ڕێگەی زنجیرەیەک ئەفسانەی خولقاندنەوە دروست بووە. سەرەتا، ناموو، ئاوە سەرەتایییەکان، ئانوو (ئاسمان) و کی (زەوی)یان بوو، کە ھاوسەرگیرییان کرد و کوڕێکیان بوو بە ناوی ئێنلیل. ئێنلیل ئاسمانی لە زەوی جیا کردەوە و بانگەشەی ئەوەی کرد کە زەوی موڵکی ئەوە. وا بڕوا دەکرێت کە ئێنکی، کوڕی ئانوو و کی، مرۆڤی خولقاندووە. بەھەشت تەنھا بۆ خوداوەندەکان بوو، و لە کاتی مردنیاندا، وا بڕوا دەکرا کە ھەموو ڕۆحی مرۆڤەکان، بەبێ گوێدانە ڕەفتاریان لە کاتی ژیاندا، دەچن بۆ ئێرکالا، ئەشکەوتێکی سارد و تاریکی قووڵ لەژێر زەویدا، کە لەلایەن خوداوەند ئێرشکیگالەوە بەڕێوە دەبرا. تەنھا خۆراکی بەردەست تۆزی وشک بوو. دواتر وا بڕوا دەکرێت کە ئێرشکیگال لەگەڵ ھاوسەرەکەی نێرگال، خوداوەندی مردن، حوکمی دەکرد.

لە گرینگترین خوداوەندە سۆمەرییەکان: ئانوو خوداوەندی ئاسمان، ئێنلیل خوداوەندی با و گەردەلوول، ئێنکی خوداوەندی ئاو و چاندی مرۆیی، نینھۆرسانگ خوداوەندی پیت و بەرەکەت و زەوی، ئوتوو خوداوەندی خۆر و دادپەروەری و باوکی سین خوداوەندی مانگ. لە ماوەی ئیمپراتۆریەتیی ئەکەدی و دوای ئەویش، ئیناننا، خوداوەندی سێکس و جوانی و جەنگ، لەسەر ئاستێکی بەرفراوان لەلایەن گەلی سۆمەرییەوە بەرز ڕاگیرا و لە زۆر ئەفسانەدا دەرکەوت، لەوانە چیرۆکی دابەزینی بۆ جیھانی ژێرزەوی.

ئایینی سۆمەری کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئایینی مێزۆپۆتامیا ھەبوو؛ و توخمەکانی لە ئەفسانە و ئایینەکانی حوورییەکان و ئیمپراتۆریەتیی ئەکەدی و بابل و ئاشوور و گرووپە کولتوورییەکانی دیکەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست پارێزراون. زانایانی ئەفسانە تێبینی زۆرێک لە لێکچوونەکانی نێوان چیرۆکە سۆمەرییە کۆنەکان و ئەو چیرۆکانەیان کردووە کە دواتر لە بەشە یەکەمەکانی پەرتووکی عیبریدا تۆمار کراون.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. . ژپنک ٠-٢٢٦-٤٥٢٣٨-٧. {{cite book}}: |url-access= پێویستی بە |url= ھەیە (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |الأخير1= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |الأول1= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |تاريخ أرشيف= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |تاريخ= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |عنوان= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |مسار أرشيف= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |مسار= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ناشر= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)