بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئایپۆد تاچ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئایپۆد تاچ
لقیئایپۆد، smart device
Stylized nameiPod touch
پەرەپێدەرئەپڵ
دروستکەرفۆکسکۆن، ئەپڵ
CPUئەپڵ ئەی ٤، Apple A5، Apple A8، Apple A10 Fusion
ConnectorLightning connector
Exif makeApple
Exif modeliPod touch
شێوەسازئەپڵ
سیستمی پشتگیریکراوئای ئۆ ئێس
وێبگەhttp://www.apple.com/ipodtouch
سەرچاوەی وزەlithium-ion battery

ئایپۆد تاچ زنجیرەیەکی ڕاگیراوی ئامێرە مۆبایلەکانی سەر بنەمای ئای ئۆ ئێسە، کە لەلایەن ئەپڵ دیزاین کراوە و پێشتر خراوەتە بازاڕەوە، و خاوەنی نێوانەڕووی بەکارھێنەرێکە کە لە ڕێگەی شاشەلەمسەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت. وەک مۆدێلەکانی تری ئایپۆد، ئایپۆد تاچ دەکرێت وەک لێدەری میدیای گواستراوە و ئامێری یاریی دەستی بەکاربھێنرێت، بەڵام دەتوانرێت وەک کامێرای دیجیتاڵی، وێبگەڕ، و بۆ ئیمەیڵ و نامەناردنیش بەکاربھێنرێت.[١] ئەم ئامێرە لە دیزایندا نزیکەی ھاوشێوەی ئایفۆنە، و دەتوانێت زۆربەی بەرنامەکانی لایەنی سێیەمی ئایفۆن لە ئاپ ستۆر جێبەجێ بکات، بەڵام تەنیا لە ڕێگەی وای-فایەوە بە ئینتەرنێتەوە دەبەسترێتەوە و ھیچ داتایەکی تۆڕی خانەیی بەکارناھێنێت، چونکە مۆدێمی خانەیی تێدا نییە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «iPod touch - Official Apple Support». لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئایاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.