ئایپاد ئۆ ئێس ١٨
| ئایپاد ئۆ ئێس ١٨ | |
|---|---|
| لەسەر بنچینەی | ئای ئۆ ئێس ١٨ |
| لە پێش | iPadOS 17 |
| لە دوای | iPadOS 26 |
| پەرەپێدەر | ئەپڵ |
| سەکۆ | ئای ئۆ ئێس |
| وەشانی نەرمامێر | 18.4 |
| وێبگە | https://www.apple.com/it/ipados/ipados-18/ |
| بەرواری ڕاگەیاندن | ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ |
ئایپاد ئۆ ئێس ١٨[١] شەشەمین وەشانی سەرەکیی سیستمی بەکارخەری ئایپاد ئۆ ئێسی ئەپڵە بۆ ئایپاد. لە کۆڕی جیھانیی پەرەپێدەرانی ٢٠٢٤ (دابلیو دابلیو دی سی) پەردەی لەسەر لادرا.[٢] جێگرەوەی ڕاستەوخۆی ئایپاد ئۆ ئێس ١٧یە و لەگەڵ ئای ئۆ ئێس ١٨، ماک ئۆ ئێس سیکۆیا، ڤیژن ئۆ ئێس ٢، واچ ئۆ ئێس ١١، و تی ڤی ئۆ ئێس ١٨ ڕاگەیەندرا.
ئایپاد ئۆ ئێس ١٨ یەکەم وەشانی ئایپاد ئۆ ئێسە کە بەرنامەی کالکیولەیتەری ئەپڵ بۆ ئایپاد، ھەروەھا ژیریی ئەپڵ لەخۆ دەگرێت.[٣]
ئایپاد ئۆ ئێس ١٨ کۆتا وەشانی ئایپاد ئۆ ئێسە کە پشتگیری نەوەی حەوتەمی ئایپاد دەکات.[٤]
تایبەتمەندییەکانی سیستم
[دەستکاری]ژیریی ئەپڵ
[دەستکاری]پلاتفۆرمی ژیریی ئەپڵ لە ئایپاد ئۆ ئێس ١٨٫١ و دواتر لەسەر ئەو ئایپادانەی کە ئێس ئۆ سی ئێم ١ یان نوێتریان ھەیە بەردەستە. ژیریی ئەپڵ ھەروەھا تواناکانی ژیریی دەستکرد (ئەی ئای) و مۆدێلە زمانەوانییە گەورەکان، وەشانێکی نوێی سیری،[٥] و تایبەتمەندییەکانی تر، وەک ئامرازەکانی دروستکردنی وێنە زیاد دەکات.[٦]
ستەیج مانیجەر
[دەستکاری]ستەیج مانیجەر تایبەتمەندییەکی نوێی بەڕێوەبردنی پەنجەرەیە لەسەر ئایپاد. پەنجەرەی بەرنامەکان لە شاشەی تەواودا دەکرێت قەبارەکەیان بگۆڕدرێت بۆ ھەر قەبارەیەکی دیاریکراو بە ڕاکێشانی نیشانەکانی گۆشەی بەرنامەکە.[٧] بۆ نموونە، کالکیولەیتەر دەکرێت قەبارەکەی بگۆڕدرێت بۆ پەنجەرەیەکی بچووکتر کە ڕێژەی دیمەنی درێژی ئایفۆنی ھەبێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «OS - iPadOS 26». Apple (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Christoffel، Ryan (٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤). «When will iPadOS 18, visionOS 2, and macOS 15 be released? - 9to5Mac». 9to5Mac (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «iPadOS 18 introduces powerful intelligence features and apps for Apple Pencil». Apple Newsroom (Canada) (بە ئینگلیزیی کەنەدایی). لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Cunningham، Andrew (٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥). «Apple drops support for just three iPhone and iPad models from iOS and iPadOS 26». Ars Technica (بە ئینگلیزی). لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «All of Siri's Apple Intelligence Features». MacRumors (بە ئینگلیزی). ٣ی ئازاری ٢٠٢٥. لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «Apple Intelligence». Apple (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «Organize windows with Stage Manager on iPad». Apple Support (بە ئینگلیزی). لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.