ئایمەسج

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئایمەسج (بە ئینگلیزی: iMessage) خزمەتگوزارییەکی پەیامناردنی ڕاستەوڕاستە کە لەلایەن ئەپڵەوە گەشەی پێ دەدرێت و لە ساڵی ٢٠١١دا بڵاو کراوەتەوە. ئایمەسج تەنیا لەسەر سیستمەکانی ئەپڵ کار دەکات: مەک ئۆ ئێس، ئای ئۆ ئێس، ئایپاد ئۆ ئێس و وەچ ئۆ ئێس.

تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ئایمەسج کە لەسەر ھەموو سیستمە پشتگیریکراوەکان بەردەستە، بریتین لە ناردنی نووسین، وێنە، ڤیدیۆ و پەڕگە؛ دەستکەوتنی زانیاری دەربارەی گەیشتن و خوێندنەوەی پەیامەکان؛ نھێنیکردنی کۆتا بۆ کۆتا بۆ ئەوەی تەنیا نێرەر و وەرگری پەیامەکان دەستیان بگات بە پەیامەکان و ھیچ لایەنێکی دیکە نەتوانێت، بە ئەپڵ خۆشییەوە. لەگەڵ ئەوانەش، ڕێ دەدات بە ناردنی شوێن و لەزگە. لەسەر ئای ئۆ ئێس و ئایپاد ئۆ ئێس، لایەنەکانی سێیەم دەتوانن تواناکان بەرفراوان بکەن. لە دوای دامەزراندنی لە ساڵی ٢٠١١دا،[١] ئایمەسج لەسەر ماک ئۆ ئێس بەردەست بوو ساڵێک دواتر و لە ٢٠١٢دا.[٢] لە ٢٠٢٠یشدا، ئەپڵ ئایمەسجی لەسەر ماک ئۆ ئێس نوێکردنەوە و چەندان تایبەتمەندیی بۆ زۆر کرد کە پێشتر پشتگیریی نەدەکرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "iOS 5 - See new features included in iOS 5". Apple. Archived from the original on March 8, 2012. Retrieved October 10, 2011.
  2. ^ "OS X Mountain Lion - Inspired by iPad. Made for the Mac". Retrieved February 18, 2012.