ئایریس کەمینگز
ئایریس کەمینگز | |
---|---|
![]() کەمینگز نز. ١٩٤٤ | |
لەدایکبوون | لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا، ئەمریکا | ٢١ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٠
مەرگ | ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ کارلزباد، کالیفۆرنیا ئەمریکا | (١٠٤ ساڵ ژیاوە)
پیشە | فڕۆکەوان، مەلەوان |
ھاوسەر | ھاوارد کریشێڵ (ھاوسەرگیری ١٩٤٤؛ ٢٠١٥) |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
ئایریس کامینگز (بە ئینگلیزی: Iris Cummings؛ ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٠ – ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥)[١] بە ناوی ھاوسەرگیرییەکەی ئایریس کریچڵ ناسراوە، فڕۆکەوان و مەلەوانی پێشبڕکێکاری ئەمریکی بوو و نوێنەرایەتی ئەمریکای کردووە لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٣٦ لە بەرلینی ئەڵمانیا. دوای کاری چالاکی وەرزشیی لە مەلەکردندا، کە پاڵەوانێتیی ئەوی لە ساڵانی ١٩٣٦ تا ١٩٣٩ لە ئەمریکا لە ٢٠٠ مەتری بۆقەمەلەدا لەخۆ دەگرت، لە ساڵی ١٩٣٩ وەرگیرا لە یەکەم پرۆگرامی ڕاھێنانی فڕۆکەوانی مەدەنی زانکۆی باشووری کالیفۆرنیا. دوای تەواوکردنی خوێندن، وەک ڕاھێنەری فڕین کاری کردووە پێش ئەوەی ھەڵبژێردرێت بۆ خزمەتکردنی وڵاتەکەی لە کاتی جەنگی جیھانی دووەمدا وەک ئەندامی یەکەی یارمەتیدەری کەشتیوانی ژنان (WAFS) و فڕۆکەوانانی خزمەتگوزاری ھێزی ئاسمانی ژنان (WASP). دوای جەنگەکە گەڕایەوە بۆ کالیفۆرنیا، لەوێ پرۆگرامێکی خوێندنی سەبارەت بە فڕینی مەدەنی بۆ ئەو سەربازە دێرینانەی کە لە جەنگ گەڕاونەتەوە لە زانکۆی باشووری کالیفۆرنیا پەرەپێدا و دەیگوتەوە.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Goldstein، Richard (٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤). «Iris Cummings Critchell, 104, Dies; Olympic Swimmer Turned Aviator». The New York Times. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ Hodak، George A. (May 1988). An Olympian's Oral History: Iris Cummings Critchell (PDF). Los Angeles, United States: LA84 Foundation. لاپەڕە ٤٣. لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |