ئەڵبەس دەمبڵدۆر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئاڵبەس دەبڵدۆرەوە ڕەوانە کراوە)

ئاڵبەس پێرسیڤەڵ وەلفەرک برایەن دەمبڵدۆر[١] کەسایەتییەکی خەیاڵییە لە زنجیرەی ھاری پۆتەر لە درووستکردنی جەی کەی ڕۆولینگ. بۆ زۆربەی زنجیرەکە، ئەو بەڕێوەبەری قوتابخانەی جادوویی ھۆگوارتزە.

ئاشکرایە کە ئەو دامەزرێنەر و سەرکردەی فەرمانی (فینکس)ە، دەستەیەک کە درووستکراوە بۆ شەڕکردن لە دژی لۆرد ڤۆولدمۆرت، پیاو خراپی زنجیرەکە.

دەمبڵدۆر لە ساڵی ١٨٨١ لەدایکبوو،[٢] و کوژرا لە حوزەیرانی ١٩٩٧ دوای ئەوەی قوتابخانەی ھۆگوارتز ھێرشی کرایە سەر لەلایەن شوێنکەوتەکانی ڤۆولدمۆرت، بخۆرە مەرگەکان. دەمبڵدۆر لە قوتابخانەکە نێژرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Hirsch, Anne-Christin (2008). Names and Their Underlying Mythology in J.K. Rowling's Harry Potter-Novels. GRIN Verlag. p. 7. ISBN 978-3-640-16412-7.
  2. ^ تقدیر معجم ھاری بوتر بناء علی تصریحات رولنج 28 May 2016[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.