بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئاڵای یەکێتیی سۆڤیەت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاڵای یەکێتیی سۆڤیەت
NameКрасное Знамя (ودق: 'ئاڵای سوور')[١]
بەکارھێنان٠١٠١١٠
ڕێژە١:٢
بەکارھاتوو٣٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٢ (وەشانی ڕەسەن)
١٩ی ئابی ١٩٥٥ (کۆتا وەشان)
دەستبەرداربوون٢٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٩١
دیزایینئاڵایەکی سوور لەگەڵ چەکوچ و داسێکی زێڕین کە لەسەرەوەی ئەستێرەیەک بە پێنج نیشانەوە دانراوە و بە زێڕ سنوورەکانی دەورەدراوە.
ئاڵاکە بە ھەڵاوگێڕی
بەکارھێنان٠١٠١١٠
ئاڵای ستوونی
بەکارھێنان٠١٠١١٠

ئاڵای دەوڵەتی یەکێتی کۆماری سۆسیالیستیی سۆڤیەت کە بە کورتی بە ئاڵای سۆڤیەت یان ئاڵای سوور ناسراوە، ئاڵایەکی سوورە کە دوو ھێمای کۆمۆنیستی تیادا نیشان کراون: چەکوچ و داسێکی زێڕین کە لە سەرەوەی ئەستێرەیەکی پێنج خاڵیی سوور ھەیە و لایەکانی بە زێڕ دەورەدراوە. دیزاین و ھێماکانی ئاڵاکە لە چەند سەرچاوەیەکەوە وەرگیراوە، بەڵام لە سەردەمی شۆڕشی ڕووسیادا سەریھەڵداوە. ھەروەھا ھاتووە کە وەک ھێمای ستاندارد کە نوێنەرایەتی کۆمۆنیزم بە گشتی دەکات، کە لە بازنەی نێودەوڵەتیدا بەو شێوەیە دانیپێدانراوە، تەنانەت دوای ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٩١.

ئاڵای سووری سادە کە زۆر پێش ساڵی ١٩١٧ ھێمایەکی شۆڕشگێڕی باو بوو، بۆ ڕێزگرتن لە لایەنی نێودەوڵەتی شۆڕشی کرێکاران خرایە ناو ئاڵای سۆڤیەت. لە لایەکی دیکەوە، دیزاینی چەکوچ و داس، دەست لێدانێکی پیشەسازی مۆدێرن بوو کە لە شۆڕشی ڕووسیا وەرگیرا؛ نوێنەرایەتی «ھاوپەیمانی شۆڕشگێڕی سەرکەوتوو و بەردەوام»ی دەکرد بە یەکخستنی چەکوچ (واتە کرێکاران) و داس (واتە جووتیاران). ئەو ئەستێرە پێنج خاڵییەش لە سەرووی چەکوچ و داسەکەوە ھەڵکەوتبوو، نوێنەرایەتی پارتی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت بوو.

یەکەم ئاڵا لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٢٢ پەسەند کرا، لە ساڵانی ١٩٢٣، ١٩٢٤، ١٩٣٦ و لە ساڵی ١٩٥٥ یاساگەلێک پەسەند کرا کە لە ئەنجامدا دەستکاری درێژی چەکوچ و شێوەی داسەکە کرا. لە ساڵی ١٩٨٠ ھەموارکردنەوەیەک لە فەرمانی ساڵی ١٩٥٥دا کرا کە چەکوچ و داسەکە لابرا، ھەرچەندە پێناسە یاساییەکەی بە تەواوی وەک خۆی مایەوە.[٢] دیزاینی ئاڵای سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٥٥ وەک بنەمایەک بۆ ئاڵای ھەموو کۆمارەکانی یەکێتییەکە دادەنرا.

ھێما و دیزاین

[دەستکاری]

ئاڵای یەکێتیی سۆڤیەت پێکھاتبوو لە ئاڵایەکی سووری سادە کە چەکوچێکی زێڕینی لەسەر بوو لەگەڵ داسێکی زێڕین، کە لەژێر ئەستێرەیەکی سووری سنووری زێڕین دانرابوو. ئەم ھێمایە لە بەشی سەرەوەی چەپی ئاڵای سووردایە.

چەکوچ ھێمای کرێکارانی پیشەسازی شارەکانە لەکاتێکدا داس ھێمای کرێکارانی کشتوکاڵە، کە لەگەڵ چینی پرۆلیتاریادا پێکەوە دەوڵەت پێکدەھێنن. ئەستێرەی سوور نوێنەرایەتی حزبی کۆمۆنیست دەکات و پێگەی بەسەر چەکوچ و داسدا ھێمای ڕۆڵی پێشەنگی ئەو حزبەیە لە کۆمەڵگەی سۆسیالیستیدا بۆ یەکخستنەوە و ڕۆشنکردنەوەی کرێکاران و جووتیاران لە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی کۆمۆنیستیدا.

دیزاینی ئاڵاکە لە ساڵی ١٩٥٥دا یاسایی کرا، ئەمەش ڕێگەیەکی ڕوونی بۆ پێناسەکردن و دروستکردنی ئاڵاکە بەخشی؛ کە بووە ھۆی گۆڕینی درێژی دەستەی چەکوچ و شێوەی داسەکە. لە یاسای پەسەندکراودا ھاتووە کە:[٣]

  1. ڕێژەی پانی بە درێژی ئاڵاکە دەبێت ١:٢ بێت.
  2. چەکوچ و داس لە چوارگۆشەیەکدایە کە لاکانی یەکسانن و تیرەکەی یەک بە چوارە، لە سەرووی ئاڵاکەیە. نوکی تیژی داس لە ناوەڕاستی لای سەرەوەی چوارگۆشەکەدا کەوتووە و لاکانی چەکوچ و داس لە گۆشەکانی خوارەوەی جێگیرن. تیرەی چەکوچ و داسەکە سێ بە چوارە.
  3. ئەو ئەستێرە پێنج خاڵییەی کە تیرەکەی یەک بە ھەشتە، دەبێت لە لە بنمیچی لای سەرەوەی ئاڵاکە بێت.
  4. مەودا ڕاستەکەی ئەستێرە و چەکوچ و داس یەک بە سێیە. مەودای لای سەرەوەی ئاڵاکە تا ناوەندی ئەستێرەکە یەک بە ھەشتە.
ھێڵکاری فەرمی بۆ ئاڵای یەکێتیی سۆڤیەت (١٩٥٥–١٩٩١).
ھێڵکاری فەرمی بۆ ئاڵای یەکێتیی سۆڤیەت (١٩٥٥–١٩٩١).
ئاڵای سۆڤیەت بە ھەڵگەڕاوەیی وەک ئەوەی لە ساڵی ١٩٨٠ تا ١٩٩١ دانرا.
وەشانی ستوونیی ئاڵای سۆڤیەت وەک ئەوەی لە ساڵانی ١٩٨٠ تا ١٩٩١.

بە فەرمی لە ساڵی ١٩٨٠ەوە لای دواوەی ئاڵاکە پاشبنەمایەکی سووری سادە بوو بەبێ چەکوچ و داس؛ بەڵام لە بنەڕەتدا ئەمە زۆر بە شێوەیەکی باو لەلایەن ئاڵا سازەکانەوە پشتگوێ دەخرا، چونکە زۆر ئاسانتر و کەمتر تێچووی ھەبوو بۆ چاپکردنی ئاڵاکە بە سادەیی،[٤][٥]

بۆ نمایشی ڕاست، ئاڵاکە بە جیاوازییەکی دیار دروست کرابوو کە چەکوچ و داسەکە بە ٩٠ پلە دەسوڕێتەوە. ھەرچەندە لە بواری فەرمیدا باو بووە، بەڵام خاوەن ئاڵایەکی ئاسایی بە سادەیی ئاڵایەکی دیزاینی ستاندارد بە ٩٠ پلە بۆ لای ڕاست دەسوڕێتەوە (وەک ئاڵای ئەمریکا).[٦]

مێژوو

[دەستکاری]

لە کاتی دامەزراندنی کۆماری سۆسیالیستی فیدراڵی سۆڤیەتی ڕووسیادا، ڤلادیمیر لێنین و شوێنکەوتووانی خستنەڕووی ھێمای شمشێریان جگە لە چەکوچ و داس وەک بەشێک لە مۆری دەوڵەت کە دواجار ئاڵاکە لەسەری دامەزراوە، زانیبوو. بیرۆکەکە بە لێکدانەوەیەکی شەڕانگێزی بینراو پاشان ڕەتکرایەوە، لینین دووپاتی کردەوە کە «شمشێر یەکێک نییە لە ھێماکانی ئێمە».[٧]

یەکەم ئاڵای فەرمی لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٢٢ لە یەکەمین کۆنگرەی کۆمۆنیستەکانی یەکێتیی سۆڤیەت پەسەند کرا. ڕێککەوتن کرا کە ئاڵای سوور «لە سیمبوولی حیزبەوە بگۆڕدرێت بۆ ھێمای دەوڵەتێک و لە دەوری ئەو ئاڵایە گەلانی کۆمارەکانی سۆڤییەت کۆبکرێنەوە بۆ ئەوەی یەکدەنگ ببن بۆ یەک دەوڵەت، کە یەکێتی کۆماری سۆسیالیستی سۆڤییەتە». لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٢٢ کۆنگرێس بەیاننامە و ڕێککەوتنێکی سەبارەت بە دامەزراندنی یەکێتی سۆڤیەت پەسەند کرد. لە مادەی ٢٢ی ڕێککەوتنەکەدا ھاتووە: «یەکێتی سۆڤییەت ئاڵا و نیشان و مۆری دەوڵەتی ھەیە». پێناسەی ئاڵای یەکەم لە دەستووری سۆڤیەتی ساڵی ١٩٢٤دا ھاتووە، کە لە دانیشتنی دووەمی دەستەی سەرۆکایەتی (CIK)ی یەکێتی سۆڤیەتدا وەرگیراوە. لە دەقی مادەی ٧١دا ھاتووە: «ئاڵای دەوڵەتی یەکێتی کۆماری سۆسیالیستی سۆڤییەت پێکدێت لە پاشبنەمایەکی سوور».

لە دانیشتنی سێیەمی CIKی یەکێتی سۆڤیەتدا، پێناسەی ئاڵای سۆڤیەت لە دەستووردا گۆڕدرا و ماددەی ٧١ دەستکاری کرا، بەم شێوەیە نووسرا: «ئاڵای دەوڵەتی یەکێتی کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەت لە پاشبنەمایەکی سوور پێکھاتووە، و لە بەشی لای سەرەوەی چەپیدا داس و چەکوچێکی زێڕین و ئەستێرەیەکی سووری پێنج خاڵی ھەیە کە چواردەورەی زێڕە. ڕێژەی پانی و درێژییەکەی ١:٢ دەبێت». لە ١٩ی ئابی ١٩٥٥، پەیڕەوی ناوخۆی ئاڵای دەوڵەتی یەکێتی کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەت بە بڕیارێکی سەرۆکایەتی باڵای یەکێتی سۆڤیەت پەسەندکرا. ئەمەش بووە ھۆی گۆڕینی درێژی دەسکی چەکوچ و شێوەی داسەکە. لە ١٥ی ئابی ١٩٨٠ چاپێکی نوێی پەیڕەوی ناوخۆی ئاڵای دەوڵەتی یەکێتی کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەت پەسەند کرا، کە جگە لە لابردنی چەکوچ و داس لە دیوی دواوەی ئاڵاکەدا ھیچ گۆڕانکارییەکی لە پێناسەی ئاڵاکەی تێدا نەکرا.[٨] لەم خاڵەوە ئاڵاکە بەم دیزاینە لە بەکارھێناندا مایەوە تا ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٩١، لەو کاتەدا ئاڵای نیشتمانی نەما و ئاڵای نیشتمانی کۆمارەکانی دوای سۆڤیەت جێگەی گرتەوە.

لە ١٥ی نیسانی ١٩٩٦، بۆریس یێڵتسین فەرمانێکی سەرۆکایەتی واژوو کرد کە ئاڵای سۆڤیەت (کە پێی دەوترا ئاڵای سەرکەوتن) پێگەکەی ھاوشێوەی ئاڵای نیشتمانییە شان بە شانی ئاڵای ڕووسیا. چەکوچ و داس لە ئاڵاکە دەرھێنران و تەنھا ئەستێرەکە مایەوە، بەڵام دواتر دووبارە دانرانەوە. لە ھەندێک بۆنەدا ئاڵای سەرکەوتن لەگەڵ ئاڵای ڕووسیادا ھەڵدەدرێت.

ئاڵا وەرگیراوەکان

[دەستکاری]

ئەمانە ئەو ئاڵایانەن کە کۆمارەکانی سۆڤیەت لە ئاڵای سەرەکی یەکێتیی سۆڤیەت وەریان گرت بوو:

ئاڵا وەرگیراوەکانی تر

[دەستکاری]

پێشانگا

[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Whitney Smith (2008). «Flag of Flag of Union of Soviet Socialist Republics». Encyclopædia Britannica. لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  2. «Почетный знак Приморского края «Семейная доблесть» | Геральдика.ру». geraldika.ru (بە ڕووسی). لە ٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. USSR Supreme Soviet Presidium (١٩ی ئابی ١٩٥٥). «Положение о государственном флаге союза советских социалистических» Положение о государственном флаге СССР (بە ڕووسی). لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  4. «Construction details of Soviet flags». flagspot.net. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  5. «Soviet Union». flagspot.net. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  6. «Soviet Union». flagspot.net. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  7. Konstantin AndreevichIvanov (١٩٧١). Flags of the states of the world (بە ڕووسی). Moscow: Izd-vo Transport. لاپەڕە [پەڕە پێویستە]. OCLC ٢٠١٤٦٠٢٣.
  8. Russian Centre of Vexillology and Heraldry. «флаг ссср». vexillographia.ru. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی شوباتی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]