بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئاڵای یەمەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاڵای یەمەن
بەکارھێنانNational flag and ensign Small  vexillological symbol or pictogram in black and white showing the different uses of the flag
ڕێژە2:3
بەکارھاتوو٢٢ی ئایاری ١٩٩٠؛ ٣٦ ساڵ لەمەوبەر (١٩٩٠-٠٥-22)
دیزایینئاڵایەکی ئاسۆیی سێڕەنگ (en) بە ڕەنگەکانی سوور، سپی و ڕەش

ئاڵای نیشتمانیی یەمەن (بە عەرەبی: علم اليمن، خوێندنەوەی: 'Alam al-Yaman) ئاڵای فەرمیی کۆماری یەمەنە. لە ٢٢ی ئایاری ١٩٩٠دا پەسەند کرا، کە دەکاتە ڕۆژی یەکگرتنەوەی یەمەن (en). ئەم ئاڵایە هاوشێوەی ئاڵای ڕزگاریی عەرەب (en)ە کە لەلایەن بەرەی ڕزگاریی نیشتمانییەوە (en) بەکاردەهێنرا. ئەم ئاڵایە وەک بنەمایەک بۆ داڕشتنی ئاڵاکانی هەردوو وڵاتی یەمەنی باکوور (en) و یەمەنی باشوور (en) پێش یەکگرتنەوەیان بەکارهاتووە، و لە کاتی هەڵبژاردنی ئاڵای دوای یەکگرتنەوەدا، توخمە جیاکەرەوەکانی سەر ئاڵاکان لابرابوون.[١]

لایەنگرانی بەرەی ڕزگاریی نیشتمانی (en) ئاڵاکانیان دەشەکێننەوە وەک بەشێک لە ئاهەنگگێڕان، خۆپیشاندان و ڕێپێوانە جەماوەرییەکان دوای کشانەوەی هێزەکانی بەریتانیا لە عەدەن (en)

بەپێی وەسفە فەرمییەکە، ڕەنگی سوور هێمای یەکێتی و خوێنی گەشی شەهیدانە، سپییەکە گوزارشت لە داهاتوویەکی گەش دەکات، و ڕەنگی ڕەشیش هێمای ڕابردووە تاریکەکەیە. ئاڵاکە لە ڕووی گرافیکییەوە تەواو هاوشێوەی ئاڵای کۆماری عەرەبیی لیبیا (en)یە لە نێوان ساڵانی ١٩٦٩ بۆ ١٩٧٢.[١]

دیزاین

[دەستکاری]

نەخشەی دروستکردنی ئاڵاکە

[دەستکاری]
ڕێنمایی نەخشەکێشانی دروستکردنی ئاڵاکە

واتای ڕەنگەکان

[دەستکاری]
ڕەنگ هێمایە بۆ
سوور خوێنی شەهیدان کە تێکۆشان بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی و یەکێتی[٢][٣]
سپی داهاتوویەکی گەش[٢][٣]
ڕەش ڕۆژانی تاریکی ڕابردوو[٢][٣]

تۆنی ڕەنگەکان

[دەستکاری]
سوور سپی ڕەش
پانتۆن (en) PMS 032 [٤]-PMS Black [٤]
RGB (en) 206, 17, 38 [٥]255, 255, 2550, 0, 0
شێوازی شانزەجاڕی (en) #CE1126#FFFFFF#000000
CMYK (en) 0, 90, 76, 00, 0, 0, 00, 0, 0, 100

ئاڵا مێژووییەکانی پێش یەکگرتنەوە

[دەستکاری]

پێش ئەوەی یەمەن لە ساڵی ١٩٩٠دا لە ژێر ناوی کۆماری یەمەنی ئێستادا یەکبخرێتەوە، وەک دوو دەوڵەتی جیاواز بوونی هەبوو، کە بریتی بوون لە کۆماری عەرەبیی یەمەن (یەمەنی باکوور) و یەمەنی باشوور.

یەمەنی باکوور

[دەستکاری]

شانشینی یەمەن

[دەستکاری]

شانشینی یەمەن هەرگیز پارێزراوێکی بەریتانی (en) نەبووە، بەڵکو بە شێوەیەکی فەرمی بەشێک بووە لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی تا ساڵی ١٩١٨، و لە دوای ئەو مێژووەوە سەربەخۆیی ڕاگەیاندووە. بە جیاواز لە شانشینەکە، دوو پارێزراوی بەریتانی (کە بە پارێزراوەکانی عەدەنی ڕۆژھەڵات (en) و ڕۆژاوا (en) ناسرابوون) بوونیان هەبوو، کە ٢٤ سوڵتاننشین، میرنشین و شێخنشینیان لە ناوچەکانی دەوروبەری عەدەندا لەخۆدەگرت.[٦]

ئاڵاکە تا ساڵی ١٩٦٢ لە بەکارهێناندا بوو، کاتێک ئیمامەکە لە دەسەڵات لادرا و کۆماری عەرەبیی یەمەن دامەزرا. جەنگێکی ناوخۆیی (en) لە نێوان لایەنگرانی کۆماری (کە لەلایەن میسرەوە پاڵپشتی دەکران) و پاشاخوازییەکان (کە لەلایەن عەرەبستانی سعوودییەوە پاڵپشتی دەکران) تا ساڵی ١٩٧٠ بەردەوام بوو، کە تێیدا لایەنی پاشاخوازەکان بەردەوام بوون لە بەکارهێنانی ئاڵای شانشینەکە.[٦]

کۆماری عەرەبیی یەمەن

[دەستکاری]
ئاڵای یەمەن
بەکارھێنانمێژوویی Small  vexillological symbol or pictogram in black and white showing the different uses of the flag
ڕێژە2:3
بەکارھاتوو١ی تشرینی دووەمی ١٩٦٢؛ ٦٣ ساڵ لەمەوبەر (١٩٦٢-١١-01)
(دەستکاریکردنی کەم لە ٢٦ی ئەیلوولی ١٩٦٢ەوە)
دەستبەرداربوون٢٢ی ئایاری ١٩٩٠؛ ٣٦ ساڵ لەمەوبەر (١٩٩٠-٠٥-22)
(یەکگرتنی یەمەن)
دیزایینئاڵایەکی سێڕەنگی ئاسۆیی لە ڕەنگەکانی سوور، سپی و ڕەش کە ئەستێرەیەکی پێنجپەڕی سەوز لە ناوەڕاستیدا هەیە

کاتێک کۆماری عەرەبیی یەمەنی پاڵپشتیکراو لەلایەن میسرەوە لە ساڵی ١٩٦٢دا دژی ئیمامەت شۆڕشی بەرپاکرد، وەشانێکیان لە ئاڵای ڕزگاریی عەرەب بەکار هەێنا کە ئەستێرەیەکی سەوز لە ناوەڕاستی هێڵە سپییەکەیدا بوو کە هێمای یەکێتی و سەربەخۆیی بوو.[٧]

یەمەنی باشوور

[دەستکاری]

ئاڵای کۆماری دیموکراتیی گەلی یەمەن لە باشووردا بریتی بوو لە وەشانێک لە ئاڵای ڕزگاریی عەرەب لەگەڵ شێڤرۆنێکی (en) شینی کاڵ کە نوێنەرایەتی گەلی دەکرد لە ژێر سەرکردایەتیی بەرەی ڕزگاریی نیشتمانیدا، لەگەڵ ئەستێرەیەکی سوور لە تەنیشت لای هەڵکردنی ئاڵاکە کە نوێنەرایەتی خودی بەرەی ڕزگاریی نیشتمانی و دواتر پارتی سۆشیالیستی دەکرد.[٧][٨] ئەم ئاڵایە لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٦٧دا کاتێک یەمەنی باشوور سەربەخۆیی خۆی لە شانشینی یەکگرتوو ڕاگەیاند پەسەند کرا و تا کاتی یەکگرتنەوەی یەمەن لە ساڵی ١٩٩٠دا مایەوە.[٧] دواتر بۆ ماوەی چەند مانگێک لە ساڵی ١٩٩٤دا لە کاتی دامەزراندنی کاتیی کۆماری دیموکراتیی یەمەن (en)دا دووبارە بەکارهێنرایەوە.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 Smith، Whitney (February 16, 2001). «Flag of Yemen». Britannica. لە June 12, 2018 ھێنراوە.
  2. 1 2 3 «Flag of Yemen | History, Design & Meaning | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. 1 2 3 Crouch، Alex (١٨ی ئایاری ٢٠١٥). «Flag of Yemen». The Flag Institute (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. 1 2 «Flags and anthems manual London 2012». Olympics library: ١١٣.
  5. «Presidency Council Resolution No. (1) of 1990 Regarding the National Flag» (PDF). Attorney General's Office of Yemen: ٤٩٧.
  6. 1 2 «Yearbook of the United Nations 1951». Yearbook of the United Nations. ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٥١. doi:١٠.١٨٣٥٦/٦٣e٤٩٧٧٤-en. ژپنک ٩٧٨-٩٢-١-٠٦٠٢١٨-١. ISSN ٢٤١٢-١٥٤١.
  7. 1 2 3 «Saudi Aramco World : Flags of the Arab World». archive.aramcoworld.com. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  8. Crouch، Alex (١٨ی ئایاری ٢٠١٥). «» Flag of Yemen» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]