بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئاڵای گینێی ئیستوایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاڵای گینێی ئیستوایی
بەکارھێنانNational flag and ensign Small  vexillological symbol or pictogram in black and white showing the different uses of the flagSmall  vexillological symbol or pictogram in black and white showing the different uses of the flag
ڕێژە2:3
بەکارھاتوو١٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٨؛ ٥٨ ساڵ لەمەوبەر (١٩٦٨-١٠-12)[ئ]
دیزایینسێ‌ڕەنگێکی (en) ئاسۆییی سەوز، سپی، و سوور بە سێگۆشەیەکی شینی لاپێکەوتوو لە لای بەرزکەرەوەدا (en) و نیشانی ھێزی گینێی ئیستوایی (en) لە ناوەڕاستی کەمەرە سپییەکەدا

ئاڵای نیشتمانیی گینێی ئیستوایی سێ‌ڕەنگێکی (en) ئاسۆییی سەوز، سپی، و سوورە بە سێگۆشەیەکی شینی لاپێکەوتوو لە لای بەرزکەرەوەدا (en) و نیشانی ھێزی گینێی ئیستوایی (en) لە ناوەڕاستی کەمەرە سپییەکەدا. ئاڵاکە بەبێ نیشانی ھێز ھەڵکرا لە کاتی سەربەخۆییی وڵاتەکە لە ئیسپانیا لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٨دا. لە کاتێکدا ھەم ئاڵاکە و ھەم نیشانی ھێز لە کاتی سەربەخۆییدا پەسەند کرابوون، نیشانی ھێزەکە دواتر زیادهێنرا بۆ ئاڵاکە. نیشانی ھێزەکە و بەو پێیەش ئاڵای نیشتمانی بە کورتی لە ساڵی ١٩٧٨ تا ٢١ی ئابی ١٩٧٩، لە کاتی سەرۆکایەتیی فرانسیسکۆ ماکیاس نگواینما (en)دا گۆڕدران.

دیزاین و ھێماگەری

[دەستکاری]

ئاڵاکە سێ‌ڕەنگێکی (en) ئاسۆیییە بە کەمەرەکانی سەوز، سپی، و سوور، و سێگۆشەیەکی شینی لاپێکەوتوو لە لای بەرزکەرەوەدا (en). کەمەرە سپییەکە لە ناوەڕاستدا بە نیشانی ھێزی گینێی ئیستوایی (en) نەخشێنراوە (en)، کە قەڵغانێکی ڕەساسییە بە دارلۆکەیەک (en)، دروشمی نیشتمانی (en) بە ئیسپانی، و شەش ئەستێرەی شەش‌پڕ (en) کە نوێنەرایەتیی پێنج دوورگەکەی وڵاتەکە و خاکی کیشوەرەکەی (en) دەکەن. بەپێی ئەفسانەی ناوخۆیی، نوێنەرانی خۆماڵی و ئیسپانی یەکەم پەیماننامەیان لە خوار دارلۆکەیەک ئیمزا کرد، بەو ھۆیەوە لە ناوەڕاستی ئاڵاکەدا دانراوە.[١]

بەپێی وتەی ئاڵاناسی ئەمریکی ویتنی سمیت (en)، سێگۆشە شینەکە نوێنەرایەتیی ئۆقیانووس دەکات کە بەشە جیاوازەکانی گینێی ئیستوایی بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لە کاتێکدا سەوز ھێمای ڕووەکی وڵاتەکەیە، سپی ھێمای ئاشتییە، و سوور ھێمای ئەو خوێنەیە کە بۆ سەربەخۆیی ڕژاوە.[١]

مێژوو

[دەستکاری]

کاتێک گینێی ئیستوایی سەربەخۆییی خۆی لە ئیسپانیا لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٨دا بەدەستھێنا، نیشانی ھێزی ئێستای پەسەند کرد و ئاڵایەکی سێ‌ڕەنگی سەوز، سپی، و سووری بە سێگۆشەیەکی شین لە لای بەرزکەرەوەدا ھەڵکرد. نیشانی ھێزەکە دوای ماوەیەک زیادهێنرا بۆ ئاڵاکە. لە ساڵی ١٩٧٨دا، سەرۆک فرانسیسکۆ ماکیاس نگواینما (en) نیشانی ھێزی نەتەوەکەی گۆڕی بۆ نیشانێک کە پێکھاتبوو لە شمشێرێک، خەنجەرێک، تەورێک، دارێک، کێڵووکێک، و کلۆکێک، کە بە مریشکێک تاجدارکرابوو (en) و بە پەڕەی شەکاوەی (en) دروشمی نیشتمانییەوە دەورە درابوو. ماکیاس نگواینما لەلایەن برازاکەی تێئۆدۆرۆ ئۆبیانگ نگوێما مباسۆگۆوە (en) لە ٢١ی ئابی ١٩٧٩دا ڕوخێندرا، و ھێمایە نیشتمانییەکانی گینێی ئیستوایی گەڕێندرانەوە بۆ پێش سەردەمی دەسەڵاتی ماکیاس نگواینما.[١]

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ بە کورتی گۆڕدرا بۆ ئاڵایەک بە نیشانێکی ھێزی جیاوازەوە لە ساڵی ١٩٧٨ تا ٢١ی ئابی ١٩٧٩، لە کاتی سەرۆکایەتیی فرانسیسکۆ ماکیاس نگواینما (en)دا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 Smith، Whitney (٩ی شوباتی ٢٠٠١). «Flag of Equatorial Guinea». ئەنپایکلۆپیدیا بریتانیکا (en) (بە ئینگلیزی). Encyclopædia Britannica, Inc. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]