بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئاڵای گویانا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاڵای گویانا
Nameتیری زێڕین (The Golden Arrowhead)
بەکارھێنانNational flag Small  vexillological symbol or pictogram in black and white showing the different uses of the flag Small  vexillological symbol or pictogram in black and white showing the different uses of the flag Reverse side is mirror image of obverse side
ڕێژە3:5
بەکارھاتوو٢٦ی ئایاری ١٩٦٦؛ ٦٠ ساڵ لەمەوبەر (١٩٦٦-٠٥-26)[١]
دیزایینکێڵگەیەکی سەوز لەگەڵ سێگۆشەیەکی هاولای سووری لێوار-ڕەش لەسەر لای هەڵکردنی ئاڵاکەدا کە لەسەر سێگۆشەیەکی زێڕینی گەورەتری لێوار-سپی کێشراوە، کە ئەویش لەسەر لای هەڵکردنی ئاڵاکەیە و سەرەکەی ڕووی لە لای شەکاندنەوەکەیە.
دیزایین لەلایەنویتنی سمیت (en)
چەشنی ئاڵای کۆماری ھەرەوەزیی گویانا
بەکارھێنانNational ensign Small  vexillological symbol or pictogram in black and white showing the different uses of the flag Small  vexillological symbol or pictogram in black and white showing the different uses of the flag Reverse side is mirror image of obverse side
ڕێژە1:2
دیزایینوەشانی درێژکراوەی ئاڵای نیشتمانی.
چەشنی ئاڵای کۆماری ھەرەوەزیی گویانا
بەکارھێنانئاڵای فڕۆکەوانیی دەریاییی شارستانی (en) Small  vexillological symbol or pictogram in black and white showing the different uses of the flag Reverse side is mirror image of obverse side
ڕێژە7:11
دیزایینئاوێتەیەک لە ئاڵای فڕۆکەوانیی دەریاییی شارستانیی بەریتانی (en) لەگەڵ ئاڵای نیشتمانیی گویانا. دەکرێت لە فڕۆکەخانەکان یان لەسەر فڕۆکە نیشتووەکان هەڵبکرێت.
ڕێنمایی دروستکردنی ئاڵاکە

ئاڵای نیشتمانیی گویانا، کە بە تیری زێڕین ناسراوە، لە ئایاری ١٩٦٦دا پەسەند کرا، کاتێک وڵاتەکە لە شانشینی یەکگرتوو سەربەخۆیی بەدەستهێنا. لەلایەن ویتنی سمیت (en)ەوە، کە نیشانەناسێکی ئاڵای ئەمریکی بوو دیزاین کرا (هەرچەندە لە سەرەتادا بە بێ لیوارە (en) ڕەش و سپییەکان بوو، کە دواتر لەسەر پێشنیاری کۆلێژی نیشانەکان (en) لە شانشینی یەکگرتوودا بۆی زیادکران). ڕێژەی ڕەهەندەکانی ئاڵای نیشتمانی ٣:٥ە.

ڕەنگەکان هێمادارن:

پێشانگا

[دەستکاری]

ئاڵای دەریاییی نیشتمانیی گویانا وەشانێکی ئاڵای نیشتمانییە بە ڕێژەی ڕەهەندەکانی ١:٢.

ئاڵای فڕۆکەوانیی دەریاییی شارستانی (en) بریتییە لە وەشانێک لە ئاڵای فڕۆکەوانیی دەریاییی شارستانیی بەریتانی (en) لەگەڵ بوونی ئاڵای گویانا لە کانتۆنەکەیدا (en).

لە سەردەمی کۆلۆنیالیستیی گویانای بەریتانیدا (en)، ئاڵای گویانا بریتی بوو لە ئاڵایەکی شینی دەریایی (en) لەگەڵ نیشانی کۆلۆنیالی لە لای شەکاندنەوەیدا. وەشانێکی نادەرمیی سوور (en) لە دەریادا بەکاردەهێنرا.[٢] یەکەمین ئاڵا لە ساڵی ١٨٧٥دا ناسێندرا و لە ساڵانی ١٩٠٦ و ١٩٥٥دا کەمێک گۆڕانی بەسەردا هات.[٣] وەک هەموو ئاڵا دەریایییەکانی بەریتانیا، ئاڵا کۆلۆنیالییەکانی گویانا هەموویان خاوەن ڕێژەی ڕەهەندەکانی ١:٢ بوون.

ئاڵا فەرمییەکانی سەرۆکایەتی

[دەستکاری]

ئاڵای فەرمیی سەرۆکایەتیی گویانا بەپێی بەیاننامەیەکی فەرمی کە لە ٢٣ی شوباتی ١٩٧٠دا دەرچوو، کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. سەرۆکەکانی دواتر ئەم بەیاننامەیەیان هەموار کردووەتەوە بۆ گۆڕینی وەسفی ئاڵاکە، تاوەکوو ڕەنگدانەوەی ئەو ئاڵایە بێت کە دەیانەوێت بۆ ماوەی سەرۆکایەتییەکەیان بەکاری بهێنن.

خزمەتگوزارییە هاوبەشەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Flag Dates: by month». fotw.info.
  2. «Guyana – Historical Flags – Part 2». fotw.info.
  3. «Guyana – Historical Flags – Part 1». fotw.info.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]