ئاڵای گامبیا
| بەکارھێنان | National flag and ensign |
|---|---|
| ڕێژە | 2:3 |
| بەکارھاتوو | ١٨ی شوباتی ١٩٦٥ |
| دیزایین | ئاڵایەکی سێڕەنگی ئاسۆیی پێکهاتوو لە ڕەنگەکانی سوور، شین و سەوز؛ کە هەر هێڵێکی ڕەنگ بە هێڵێکی تەنگی سپی لە هێڵەکانی تری ڕەنگ جیاکراوەتەوە. |
| دیزایین لەلایەن | پا لویس تۆماسی |
چەشنی ئاڵای کۆماری گامبیا | |
| Name | ئاڵای فەرمیی سەرۆکایەتی |
| بەکارھێنان | ئاڵای سەرۆکی گامبیا |
| دیزایین | ئاڵایەکی شین کە نیشانی نیشتمانیی گامبیا لە ناوەڕاستیدا کێشراوە. |

ئاڵای نیشتمانیی گامبیا لە سێ هێڵی ئاسۆیی بە ڕەنگەکانی سوور، شین و سەوز پێکهاتووە کە بە دوو هێڵی سپیی باریک لێک جیاکراونەتەوە.[١] لە ساڵی ١٩٦٥دا بۆ گۆڕینی ئاڵای شینی بەریتانی کە بە نیشانی کۆلۆنی و پارێزراوی گامبیا نیشاندار کرابوو پەسەند کرا، و لەو کاتەوە بووەتە ئاڵای فەرمیی کۆماری گامبیا بەهۆی سەربەخۆیی وڵاتەکە لەو ساڵەدا. ئەم ئاڵایە بە بێ گۆڕانکاری لە ماوەی حەوت ساڵی کۆنفیدراسیۆنی گامبیا لەگەڵ سێنیگالدا مایەوە.
مێژوو
[دەستکاری]بەریتانییەکان بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٦١دا گەیشتنە ئەو ناوچەیەی کە ئێستا بە گامبیای مۆدێرن ناسراوە، کاتێک دەستیان بەسەر دوورگەی جەیمس (کونتا کینتێ)دا گرت. ئەوان قەڵایان لە دەوری ڕێژگەی ڕووباری گامبیا لەگەڵ زەریای ئەتڵەسی دروستکرد، و پێشڕەوی و دەسەڵاتی خۆیان بەرەو سەرەوەی ڕووبارەکە کێشا. ئەم ناوچەیە لە بیستەکانی سەدەی ١٩یەمدا بوو بە پارێزراوێک لە ژێر چاودێریی سیەرالیۆندا، و لە کۆتاییدا لە ساڵی ١٨٨٨دا وەک کۆلۆنییەکی تاجی سەربەخۆی سەر بە ئیمپراتۆریەتیی بەریتانی دەرکەوت.[٢] ئەم دۆخە نوێیە وایکرد گامبیا ببێتە خاوەنی ئاڵای کۆلۆنیالی تایبەت بە خۆی.[٣] ئەمەش بەو هۆیەوە بوو کە بەپێی یاسای بەرگریی دەریاییی کۆلۆنیالی ١٨٦٥ ڕێگە بە کۆلۆنییەکان دەدرا ئاڵای شینی بەریتانی بەکاربهێنن و بە نیشانی تایبەتی ناوچەکەیان نیشاندار بکەن. نیشانی گامبیا لەو کاتەدا لە بازنەیەک پێکهاتبوو کە وێنەی فیلێک، دارخورمایەک و گردەکانی لەسەر بوو، لەگەڵ پیتی گەورەی "G" کە هێما بوو بۆ یەکەم پیتی ناوی وڵاتەکە.[٣]
لە ساڵی ١٩٦٣دا مافی خۆبەڕێوەبەری بە گامبیا بەخشرا.[٢] ئاڵای شینی نیشاندارکراو بەردەوام بوو لە بەکارهێنان تا بەدەستهێنانی سەربەخۆیی تەواو لە ساڵی ١٩٦٥دا.[٤] دیزاینی سەرکەوتووی ئاڵا نوێیەکە لەلایەن لویس تۆماسییەوە دروستکرا، کە وەک ژمێریار کاری دەکرد.[٣][٥] ئەمە یەکێکە لەو کەمترین ئاڵا ئەفریقیانەی کە ڕەنگی پارتە سیاسییە باڵادەستەکانی وڵاتەکە بەکارناهێنێت، چونکە دیزاینەکەی «هیچ بنەمایەکی سیاسی نییە».[٤][٦] بۆ یەکەم جار لە نیوەشەوی ١٨ی شوباتی ١٩٦٥دا هەڵکرا، کە دەکاتە ئەو ڕۆژەی گامبیا بوو بە دەوڵەتێکی سەربەخۆ.[٧][٨] لە ساڵی ١٩٨٢دا، گامبیا لەگەڵ سێنیگالدا کۆنفیدراسیۆنێکی پێکهێنا، کە بۆ ماوەی حەوت ساڵ بەردەوام بوو پێش هەڵوەشاندنەوەی لە ساڵی ١٩٨٩دا.[٢] بەڵام ئەم یەکگرتنە نزیکە نەبووە هۆی گۆڕینی هێما نیشتمانییەکان، و ئاڵای گامبیا لەو ماوەیەشدا هەر بە شەکاوەیی مایەوە.[٤]
دیزاین
[دەستکاری]
هێماکاری
[دەستکاری]ڕەنگەکانی ئاڵاکە هەڵگری مانای کولتووری، سیاسی، و ناوچەیین. شینەکە ئاماژەیە بۆ ڕووباری گامبیا، کە گرنگترین تایبەتمەندیی جوگرافیی نەتەوەکەیە و وڵاتەکە ناوی خۆی لێوە وەرگرتووە.[٣] سوورەکە گوزارشت لە خۆر دەکات – بەهۆی نزیکبوونی زۆری گامبیا لە هێڵی کەمەرەیییەوە[٣] – و هەروەها گوزارشتە لە دەشتە چیمەنییەکانی ساڤانا،[٤][٩] لە کاتێکدا هێڵە سپییە باریکەکان نوێنەرایەتی «یەکێتی و ئاشتی» دەکەن.[٣][٩] ڕەنگی سەوز هێمای دارستانەکان[٤] و ئەو بەرهەمە کشتوکاڵییانەیە کە خەڵکی گامبیا بە توندی پشتی پێ دەبستن، هەم بۆ هەناردەکردن و هەم بۆ بەکارهێنانی تایبەتی خۆیان.[٣]
لێکچوونەکان
[دەستکاری]نەخشەی ڕەنگەکانی ئاڵاکە کە لە سوور، شین، سەوز و سپی پێکهاتووە، هەمان نەخشەیە کە لەسەر نیشانی نیشتمانیی گامبیا بەدی دەکرێت.[٣]
نەخشەی دروستکردنی ئاڵاکە
[دەستکاری]ئاڵا حکومییەکان
[دەستکاری]بەکارهێنانیکانی تر
[دەستکاری]دوای هەڵبژاردنی گشتیی ساڵی ٢٠١٣ لە لوکسەمبۆرگ، هاوپەیمانییەکی سێ حیزبی لە نێوان پارتی کرێکارانی سۆشیالیستی لوکسەمبۆرگ (LSAP)، پارتی دیموکراتی (DP) و پارتی سەوزەکان پێکهێنرا.[١٠][١١] ئەم هاوپەیمانییە ناونرا بە «هاوپەیمانیی گامبیا»، چونکە ڕەنگی ئەو سێ حیزبە سیاسییە تەواو هاوشێوەی ڕەنگەکانی سەر ئاڵای گامبیایە – سوور (LSAP)، شین (DP) و سەوز (The Greens).[١١][١٢]
ئاڵا و نیشانە سەربازییەکان
[دەستکاری]ئاڵا سەربازییەکان و ئاڵا دەریایییەکانی گامبیا پەیڕەوی لە نەریتی بەریتانی دەکەن بەڵام لە ئاڵا سەربازی و دەریایییەکانی بەریتانیا جیاوازن.[١٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]تێبینییەکان
[دەستکاری]- ↑ «Flag of the Gambia | Meaning, Colors & History | Britannica».
- 1 2 3 «History of The Gambia». Lonely Planet. لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- 1 2 3 4 5 6 7 8 Smith، Whitney. «Gambia, flag of The». Encyclopædia Britannica. Encyclopædia Britannica, Inc. لە May 23, 2014 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە May 21, 2014 ھێنراوە.(خۆتۆمارکردن پێویستە)
- 1 2 3 4 5 Dorling Kindersley 2008، لاپەڕە 77.
- ↑ Dabo، Bakary (١٩٩٢). The voice of the people: the story of the PPP, 1959–1989. Baroueli. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
… Mr. Louis Thomasi, a private accountant, was selected as most suitable.
- ↑ Dorling Kindersley 2008، لاپەڕە 101.
- ↑ «1965: Countdown to Gambian independence». BBC On This Day. BBC. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ «Gambia Flag Takes Place of Union Jack». The Milwaukee Journal. Associated Press. ١٨ی شوباتی ١٩٦٥. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- 1 2 «Gambia, The». The World Factbook. CIA. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ Norman، Laurence (٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣). «Luxembourg Parties Strike Deal Paving Way for New Government». The Wall Street Journal. لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- 1 2 Taylor، Simon (٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣). «Bettel to lead three-party 'Gambia' coalition in Luxembourg». European Voice. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.(خۆتۆمارکردن پێویستە)
- ↑ «Three-way "Gambia Coalition": a first for Luxembourg». Luxemburger Wort. ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ «Gambia - Military flags». www.crwflags.com. لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
پەڕتووکە بەکارهاتووەکان
[دەستکاری]- Complete Flags of the World. Dorling Kindersley Ltd. ٢٠٠٨. ژپنک ٩٧٨٠٧٥٦٦٤١١٥٣. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- ئاڵای گامبیا لە لایەن World Flags 101