ئاڵای کۆریای باشوور
| ئاڵای کۆریای باشوور | |
|---|---|
| دامەزران | ٢٧ی کانوونی دووەمی ١٨٨٣ |
| McCune–Reischauer | T'aegŭkki |
| دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوە | کۆریای باشوور |
| ڕێژەی ڕووبەر | 3:2 |
| ڕەنگ | سپی، سوور، شین، ڕەش |
| وێنا دەکات | Taegeuk، eight trigrams، کێڵگە |
| شێوەساز | کوجۆنگی کۆریا |
| دەقی سەرەکی ڕێکخراوەیی | Act on the Flag of the Republic of Korea |
ئاڵای نیشتمانیی کۆماری کۆریا (کۆریای باشوور)، ناسراوە بە تایگوکگی (کۆری: 태극기; ھانجا: 太極旗)، لە سێ پێکھاتە پێکھاتووە: پشتێنەیەکی چوارگۆشەی سپی، لەگەڵ ھێمایەکی تێگوکی سوور و شین لە ناوەندەکەیدا، لەگەڵ چوار باگوای ڕەشیشی لەچواردەوردایە. ئەو ھێمای تێگوکەی ئێستا لەسەر ئاڵاکەدا ھەیە، وەک ئاڵای نیشتمانیی کۆریا لەلایەن شانشینی جۆسۆن و ئیمپراتۆریەتیی کۆریا و ھەروەھا حکوومەتی کاتیی کۆریای سەردەمی دەسەڵاتی ژاپۆنیش بەکارھێنراوە. کۆریای باشوور لە ساڵی ١٩٤٨دا تێگوکی بۆ ئاڵای نیشتمانیی خۆی وەرگرت.
مێژوو
[دەستکاری]لە ساڵی ١٨٧٦دا نەبوونی ئاڵای نیشتمانی بووە پرسێک بۆ کۆریا، لەو کاتەدا کۆریا لەلایەن شانشینی جۆسۆنەوە حوکمڕانی دەکرا. پێش ساڵی ١٨٧٦ کۆریا ئاڵای نەتەوەییی نەبوو، بەڵام پاشا ئاڵای شاھانەی خۆی ھەبوو. نەبوونی ئاڵای نیشتمانی بووە شتێکی پڕ لە کێشە لە کاتی دانووستانەکاندا بۆ پەیماننامەی کۆریا و ژاپۆنی ساڵی ١٨٧٦، کە تێیدا نوێنەری ئیمپراتۆریەتیی ژاپۆن ئاڵای نیشتمانیی ژاپۆنی نمایش کرد وەک ئاڵای نیشتمانیی خۆیان، لە کاتێکدا شانشینی جۆسۆن ھیچ ھێمایەکی نیشتمانیی ھاوتای نەبوو بۆ نمایشکردن. لەو کاتەدا ھەندێک پێشنیاریان کرد کە ئاڵای نیشتمانی دروست بکرێت، بەڵام حکوومەتی جۆسۆن وەک شتێکی ناگرنگ و ناپێویست سەیری ئەو بابەتەی دەکرد. تا ساڵی ١٨٨٠ زۆربوونی دانووستانەکانی دەرەوە بووە ھۆی ئەوەی کە پێویستی بە ئاڵای نیشتمانی ھەبێت.[١] بەناوبانگترین پێشنیار لە توێژینەوەکانی «ستراتیژیی کۆریا»دا باسکراوە، کە لەلایەن نوێنەری چینی، ھوانگ زونشیانەوە نووسراوە. پێشنیاری کرد کە ئاڵای ئیمپراتۆریەتیی چینگ لە چین بخرێتە ناو ئاڵای شانشینی جۆسۆن لە کۆریا. لە وەڵامی پێشنیارەکەی چین، حکوومەتی جۆسۆن نوێنەری لی یۆنگ سووکی نارد بۆ ئەوەی لەگەڵ دەوڵەتمەدار و دیپلۆماتکاری چینی لی ھۆنگژانگ پلانەکە تاوتوێ بکات. لی لەگەڵ ھەندێک توخمەکانی پێشنیارەکەی ھوانگ ھاوڕا بوو لە ھەمان کاتدا قبووڵی کرد کە کۆریا ھەندێک گۆڕانکاریی تێدا بکات. حکوومەتی چینگ ڕەزامەندیی لەسەر ئەنجامەکانی لی دەربڕی، بەڵام تا چەند حکوومەتی جۆسۆن بەو جۆش و خرۆشەوە لێکۆڵینەوەی لەم پێشنیازەدا کرد، نادیارە.[٢]
ئەم پرس و کەیسە بۆ ماوەیەک داخرا، بەڵام لەگەڵ دانووستانەکانی پەیماننامەی ئەمریکا و کۆریای ساڵی ١٨٨٢ کە بە پەیمانی شوفێڵد ناسراوە سەریھەڵدایەوە. ڕۆبێرت ویڵسۆن شوفێڵد، نێردراوی ئەمریکا پێشنیاری کرد کە کۆریا ئاڵای نیشتمانی بەکاربھێنێت بۆ ئەوەی نوێنەرایەتیی سەروەریی وڵاتەکەی بکات. شای جۆسۆن، کوجۆنگ، فەرمانی بە بەرپرسانی حکوومەت سین ھیۆن و کیم ھۆنگ جیپ کرد دەست بکەن بە کارکردن لەسەر ئاڵایەکی نوێ. کیم ھۆنگ جیپ لە بەرامبەردا پرسیاری لە نوێنەرەکەی لی ئنگ جوون (١٨٣٢) کرد بۆ دروستکردنی یەکەم دیزاین، کە لی ئنگ جوون پێشکەشی بەرپرسی چینی، ما جیانژۆنگی کرد. ما جیانژۆنگ دژی پێشنیارەکەی ھوانگ زونشیان بوو کە کۆریا ئاڵای ئیمپراتۆریەتیی چینگ وەربگرێت، ھەروەھا پێشنیاری ئاڵای ئەژدیھای دەستکاریکراوی کرد.[٢] کوجۆنگ ئەم بیرۆکەیەی ڕەتکردەوە.[٣] ما پێشنیاری ئاڵای تێگوک و ھەشت باگوای بۆ لی ئنگ جوون پێشنیارکرد.[٤] لە ئەیلوولی ساڵی ١٨٨٢دا پاک یۆنگیۆ مۆدێلێکی پێوانە بۆ تێگوکی پێشکەش بە حکوومەتی جۆسۆن کرد، بە ھاوکاریی کیم مان سیک و سۆ کوانگپۆم و ئەوانی تر دروستکرا بە ئامۆژگاریی ویلیام جۆرج ئەستۆنی کونسووڵی بەریتانیا و جەیمس کاپتنی بەریتانیا، دواتر کوجۆنگ دیزاینەکەی پەسەندکرد. پاک یۆنگیۆ بووە یەکەم کەس کە تێگوکی لە ساڵی ١٨٨٢ بەکارھێنا.[٢][٥][٦] لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ١٨٨٣، حکوومەتی جۆسۆن بە فەرمی تێگوکی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی وەک ئاڵای فەرمیی نیشتمانی بەکاربھێنرێت.[٢]
لە ساڵی ١٩١٩ ئاڵایەکی ھاوشێوەی ئاڵای ئێستای کۆریای باشوور لەلایەن حکوومەتی کاتیی کۆریا کە لە چین بوو بەکارھێنرا. دەستەواژەی تێگوکی لە ساڵی ١٩٤٢ دەستی پێکرد، تێگوک و تێگوککی وەک ھێمای بەھێزی سەربەخۆیی گەشەیان کرد لە ١٥٠٠ خۆپیشاندانی سەردەمی دەسەڵاتی کۆلۆنیالیزمدا.

دوای گەڕاندنەوەی سەربەخۆییی کۆریا لە ساڵی ١٩٤٥، دیزاینی تێگوکگی دیسانەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکارھێنرا. بەھۆی ئەوەی بەشی باشووری کۆریا بوو بە کۆمار لە ژێر کاریگەریی ئەمریکا و تەنانەت لە کۆماری گەلی کۆریاش بۆ ماوەیەک لە بەکارھێناندا مایەوە. حکوومەتی سەربازیی سوپای ئەمریکا لە کۆریا (داگیرکردنی بەشی باشووری نیمچەدوورگەی کۆریا لەلایەن ئەمریکا) لە ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦ دەستی کرد بە بەکارھێنانی تێگوکگی لە پاڵ ئاڵای ئەمریکا، لە ١٢ی تەممووزی ١٩٤٨ ئەنجوومەنی نیشتمانیی دامەزرێنەری کۆماری کۆریا تێگوکگیی وەک ئاڵای نیشتمانی پەسەندکرد.[٧] دوای دامەزراندنی دەوڵەتی کۆریای باشوور لە ئابی ١٩٤٨، یەکەمین کۆماری کۆریا لە کانوونی دووەمی ١٩٤٩ لیژنەی چاککردنەوەی ئاڵای نیشتمانیی دروستکرد بۆ دامەزراندنی ستانداردکردنی مۆدێرن بۆ تێگوکگی. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٩ وەزارەتی پەروەردە و ڕۆشنبیری یاسای بەرھەمھێنانی ئاڵای نیشتمانیی ڕاگەیاند.[٢][٨][٩]
ھەروەھا بەشی باکووری کۆریا تەنانەت لە کاتی دابەشبوونی کۆریاش لە ساڵی ١٩٤٥دا تێگوکگیی بەکاردەھێنا. تاوەکوو دیزاینە نوێیەکە لە تەممووزی ١٩٤٨دا پەسەندکرا.[١٠][١١][١٢]
لە ٢١ی شوباتی ١٩٨٤دا، تایبەتمەندییە ڕەھەندییە وردەکان و ئادابەکانی ئاڵاکە کۆدکران.[١٣][١٤][١٥][١٦][١٧] لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ بۆ یەکەمجار لە ڕێگەی فەرمانی سەرۆکایەتییەوە ڕەنگێکی ورد بۆ ئاڵاکە جێگیرکرا.[٨][١٨]
ھێماسازی
[دەستکاری]ڕووی ئاڵاکە سپییە، ڕەنگێکی نەریتیی لە کولتوری کۆریدا کە لە جل و بەرگی ڕۆژانەی کۆرییەکانی سەدەی نۆزدەھەمدا باو بووە و تا ئێستاش لە وەشانە ھاوچەرخەکانی جلوبەرگی نەریتیی کۆری وەکوو ھانبۆکدا دەردەکەوێت. ڕەنگەکە نوێنەرایەتیی ئارامی و پاکی دەکات.[٨]
بازنەی ناوەندی ئاڵاکە ھێمای ھاوئاھەنگییە لە جیھاندا. لە چینی I Ching و تایجی (فەلسەفە) وەرگیراوە، کە لە ڕۆژئاوا بە Yin و Yang ناسراوە، نیوەی شین نوێنەرایەتی وزەی نەرێنی (یین) دەکات، و نیوەی سوور نوێنەرایەتی وزەی ئەرێنی (یانگ) دەکات.
سێ باگواکە پێکەوە نوێنەرایەتیی جووڵە و ھاوئاھەنگی دەکەن وەک بنەمای بنەڕەتی. ھەر سێ گرامێک نوێنەرایەتی یەکێک لە چوار توخمە کلاسیکییەکان دەکات،[١٩] وەک لە خوارەوە باسکراوە:
| سێ ھێڵەکە | ناوی کۆری | جەستەی ئاسمانی | وەرز | ئاراستەی کاردینال | چاکە | خێزانی | توخمی سروشتی | واتاکەی | بەرھەمی کۆمەڵایەتی |
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| گیۆن (건; 乾) |
بەھەشت (천; 天) |
ھاوین (하; 夏) |
باشوور (남; 南) | دانایی (인; 仁) |
باوک (부; 父) |
ھەوا (천; 天) |
دادپەروەری (정의; 正義) |
بەھێزەکان پێکەوە دەمێننەوە. | |
| گۆن (곤; 坤) |
زەوی (지; 地) | زستان (동; 冬) |
باکوور (북; 北) | ڕاستگۆیی (의; 義) | دایک (모; 母) |
زەوی (토; 土) |
زیندووبوون (생명력; 生命力) |
لاوازەکان پێکەوە دەمێننەوە. | |
| ری (리; 離; 離) | خۆر (일; 日) |
بەھار (춘; 春) |
ڕۆژھەڵات (동; 東) |
ئەدەب و ڕێز (례; 禮) |
کچ (녀; 女) |
ئاگر (화; 火) |
بەدیھاتن (결실; 結實) |
بەھێزەکان لاوازەکان دەپارێزن | |
| گام (감; 坎) |
مانگ (월; 月) |
پاییز (추; 秋) |
ڕۆژئاوا (서; 西) |
زیرەکی و بیرتیژی (지; 智) | کوڕ (자; 子) |
ئاو (수; 水) |
دانایی (지혜; 智慧) | لاوازەکان پارێزگاری لە بەھێزەکان دەکەن. |
تایبەتمەندییەکان
[دەستکاری]

ڕەھەندەکان
[دەستکاری]
پانی و بەرزییەکەی بە ڕێژەی ٣:٢یە. لەسەر ئاڵاکە پێنج بەش ھەیە، تێگوک و چوار گرووپی شریتەکان (سێ ھێڵەکان). تیرەی تێگوکەکە نیوەی بەرزیی ئاڵاکەیە. سەری تێگوک سوورە و بنی تێگوک شینە. پانیی ھەر سێ ھێڵەکان نیوەتیرەی لاکانی تێگوکەکەیە. مەودای نێوان تێگوک و چوار سێشریتەکە نیوەی نیوەتیرەی تێگوکەکەیە. دیزاینی تێگوکەکە، ھەروەھا سێ ھێڵەکان کە لە ھەریەک لە چوار گۆشەکەدا نیشتەجێن، بە شێوەیەکی ئەندازەیی پێناسەکراون.[٢٠]
ڕەنگەکان
[دەستکاری]
ڕەنگەکانی تێگوکگی (ئاڵای کۆریا) لە یاسای فەرمانی یاسای تایبەت بە ئاڵای نیشتمانیی کۆماری کۆریادا دیاری کراوە (بە کۆری: 대한민국 국기법 시행령).[٢٢] ڕەنگەکانی تا ساڵی ١٩٩٧ دیاری نەکرابوو، کاتێک حکوومەتی کۆریای باشوور بڕیاریدا تایبەتمەندییەکانی ئاڵاکە ستاندارد بکات. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧، فەرمانێکی سەرۆکایەتی سەبارەت بە تایبەتمەندیی ستانداردی ئاڵای کۆریای باشوور ڕاگەیەندرا،[٢٣] و ئەو تایبەتمەندییە لە تەممووزی ٢٠٠٧دا لەلایەن یاسای ئاڵای نیشتمانییەوە پەسەندکرا.
ڕەنگەکان لە یاساکاندا پێناسە دەکرێن لەلایەن سیستەمی ڕەنگەکانی مانسێل و CIE بەم شێوەیە:
| Scheme | Munsell[٢٤] | CIE (x, y, Y)[٢٤] | Pantone[٢٥] | Hex triplet |
|---|---|---|---|---|
| White | data-sort-value="" style="background: var(--background-color-interactive, #ececec); color: var(--color-base, inherit); vertical-align: middle; text-align: center; " class="table-na" | N/a | #FFFFFF | ||
| Red | 6.0R 4.5/14 | 0.5640, 0.3194, 15.3 | 186 C | #CD2E3A |
| Blue | 5.0PB 3.0/12 | 0.1556, 0.1354, 6.5 | 294 C | #0047A0 |
| Black | data-sort-value="" style="background: var(--background-color-interactive, #ececec); color: var(--color-base, inherit); vertical-align: middle; text-align: center; " class="table-na" | N/a | #000000 |
پێشانگا
[دەستکاری]- «تایگووکی» لە پەرتووکی ھێزی دەریاییی ویلایەتە یەکگرتووەکان «ئاڵای نەتەوە دەریایییەکان» لە تەممووزی ١٨٨٢دا بڵاو کراوەتەوە
- «تایگووکی» (تشرینی دووەمی ١٨٨٢)
- «تایگووکی» لە پەرتووکێکی دیپلۆماسیی چینگ «تۆنگشانگ ژانگچێنگ چێنگئان ھویبیان» (通商章程成案彙編) بڵاو کراوەتەوە، لە لایەن لی ھۆنگژانگەوە دەستکاری کراوە (ئاداری ١٨٨٣).
- «تایگووکی» دراوە بە ئۆ. ئێن. دێنی (١٨٨٨)
- «تایگووکی» (١٨٩٣)
- ئاڵای ئیمپراتۆریەتیی کۆریا (١٨٩٧–١٩١٠)
- ئاڵای ئیمپراتۆریی ئیمپراتۆریەتیی کۆریا (١٨٩٧–١٩٠٧)
- ئاڵای ئیمپراتۆریی ئیمپراتۆریەتی کۆریا (١٩٠٨–١٩١٠)
- ئاڵایەک لە لایەن ئان جونگ-گیون دروست کراوە، چالاکوانێکی سەربەخۆییی کۆریا کە لە ١٩١٠ کۆچی دواییی کردووە. «大韓獨立» نووسراوە.
- ئاڵای خۆپیشاندەرانی کۆری لە کاتی بزووتنەوەی یەکی ئازاردا بەکار ھاتووە (١٩١٩)
- ئاڵای حکوومەتی کاتیی کۆماری کۆریا لە ١٩١٩ بۆ ١٩٤٨ کە لە دوورخراوەیی لە چین بەکار ھاتووە
- «تایگووکی» لەسەر مۆری پۆستەی ویلایەتە یەکگرتووەکان (١٩٤٤)
- «تایگووکی» لەگەڵ واژووکان لە لایەن سوپای ڕزگاریخوازی کۆریا (١٩٤٥)
- داڕێژە:FIAV ئاڵایەکی ڕێپێوان لە لایەن فەرماندەی سوپای سەربەخۆیییەوە پارێزراوە
- ئاڵایەکی کۆماری گەلی کۆریا لە ئابی ١٩٤٥ تا کانوونی یەکەمی ١٩٤٥، کاتێک یوو-ئێس-ئەی-ئێم-جی-ئای-کەی کۆماری گەلی کۆریای قەدەغە کرد
- ئاڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان کە لە کاتی داگیرکاریی سەربازیی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە بەشی باشووری کۆریا لە ١٩٤٥ تا ١٩٤٨ بەکار ھاتووە
- «تایگووکی» لە لایەن حکوومەتی سەربازیی سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکان لە کۆریا لە ١٩٤٥ تا ١٩٤٨ بەکار ھاتووە
- ئاڵای کۆریای باشوور دوای سەربەخۆیی تا ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٩
- «تایگووکی» لەگەڵ دروشمەکانی دژە کۆریای باکوور و واژووکان لە لایەن سەربازە خوێندکارەکانی گیۆنگجوو (١٩٥٠)
- ئاڵای سوپای کۆماری کۆریا
تێبینییەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «대한민국» 대한민국[Republic of Korea,大韓民國] (بە كۆری). لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- 1 2 3 4 5 «태극기(太極旗)» 태극기 [Taegukgi] (بە كۆری). لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «EncyKorea Taegukgi» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ↑ 대한민국의 국기. terms.naver.com (بە كۆری). لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Wang، Yuanchong (١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨). Remaking the Chinese Empire: Manchu-Korean Relations, 1616–1911. Cornell University Press. لاپەڕە ١٥٤. ژپنک ٩٧٨-١-٥٠١٧-٣٠٥١-١.
For Chosŏn's national flag, Ma suggested Yi Ŭngjun's design of the Taiji and eight trigrams as the basic model.
- ↑ «한국사료총서 < 한국사 총설 DB». لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Kim، Tu-bong (٢٠ی ئابی ١٩٤٨). File:신국기의 제정과 태극기의 폐지에 대하여.pdf - Wikimedia Commons 新國旗의 製定과 太極旗의 廢止에 對하여 [On the establishment of the new national flag and the abolition of Taegukgi] (PDF). Pyongyang: Rodong News Agency. لاپەڕە ٥٦. لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ 이상희 (٢٠٠٤). «태극기» [Taegeukgi]. 꽃으로 보는 한국문화 [Korean Culture as Flowers]. 넥서스BOOKS. لاپەڕە ٧٥–٩٧.
- 1 2 3 «행정안전부 대표 홈페이지». Ministry of the Interior and Safety. لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «The National Flag» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ↑ 국가기록원 기록물뷰어 관보 [Official Gazette]. Archives of Korean History. ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٩. لاپەڕە ١–٢. لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ Tertitskiy، Fyodor (٢٠٢٤). Soviet-North Korean Relations During the Cold War: Unruly Offspring (چاپی 1st). New York, NY: Routledge. لاپەڕە ٣٩–٤١. doi:١٠.٤٣٢٤/٩٧٨١٠٠٣٤١٣٣٣٢. ژپنک ٩٧٨-١-٠٣٢-٥٣٧٣٠-٦. لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Choe، Yong Thae (٢٠١٨). A Grand Birth. Pyongyang: Foreign Languages Publishing House. لاپەڕە ٦٤. ژپنک ٩٧٨-٩٩٤٦-٠-١٧٢٤-٢. لە ١٦ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Choi، Chongko (١٩٩٩). «Loading...» 남북한(南北韓)의 국가상징(國家象徵)과 법(法) [National Symbols of South and North Korea and Their Laws] (PDF). Korea Society of Unification and North Korean Law Studies. ٤٠ (3): ١٠٠. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ١٦ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «History of the South Korean flag». fotw.fivestarflags.com. لە ڕەسەنەکە لە ١ی نیسانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ «Flag of South Korea | Symbolism, Meaning & History | Britannica». ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
- ↑ «History of the South Korean flag». Christusrex.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Flag History». Destination South Korea. لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ 국가기록원 기록물뷰어 관보 법령편 [Official Gazette, Law Chapter]. National Archives of Korea. ٢١ی شوباتی ١٩٨٤. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «행정안전부 대표 홈페이지». Ministry of the Interior and Safety. لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Spotlighting The World Factbook as We Bid a Fond Farewell - CIA». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ «국가상징 > 태극기 > 태극기 더보기 > 국기의 제작» 국가상징 > 태극기 > 태극기 더보기 > 국기의 제작. Theme.archives.go.kr. لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ infokorea.ru https://web.archive.org/web/20120118060706/http://infokorea.ru/flag. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ↑ «대한민국국기법 시행령 | 국가법령정보센터 | 법령 > 본문» 대한민국국기법 시행령 [The law concerning practice for the flag of the Republic of Korea] (بە كۆری). لە ٦ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ 국가기록원 기록물뷰어 관보 [Official Gazette] (بە كۆری). National Archives of Korea. ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧. لاپەڕە ٢٥. لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- 1 2 «행정안전부 대표 홈페이지» 국기의 제작 [Geometry of the National Flag] (بە كۆری). Ministry of the Interior and Safety. ٢٠١٧. لە ٦ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «National Flag». infokorea.ru. The Embassy of the Republic of Korea in Moscow. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢. لە ٦ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ↑ Kariyasu، Nozomi. «The History of Taegeuk Flags» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.