ئاڵای وێڵز
ڕواڵەت
| ئاڵای وێڵز | |
|---|---|
| دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٩ |
| دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوە | وێڵز |
| چەشن | ئاڵای دووڕەنگی ئاسۆیی، ئاڵای بارگاویکراو |
| ڕێژەی ڕووبەر | 5:3 |
| ڕەنگ | سپی، سەوز، سوور |
| وێنا دەکات | کێڵگە، ئەژدیھا |
| شێوەی ئەندازیاری | لاکێشە |

ئاڵای وێڵز (بە وێڵزی: Baner Cymru؛ بە ئینگلیزی: Flag of Wales) لە دوو ھێڵی ئاسۆیی پێکھاتووە، سپی و سەوز، لە ناوەڕاستیدا ئەژدیھایەکی سووری ھەیە. شێوازی ئەژدیھاکە سنووردار نییە و لەوانەیە لە ئاڵایەکەوە بۆ ئاڵایەکی دیکە جیاواز بێت. شایەنی باسە ئاڵای وێڵز و بووتان تاکە ئاڵایەکن کە وێنەی ئەژدیھایان لەسەرە. ھەروەھا ئاڵای وێڵز تاکە ئاڵایە لە بەریتانیا کە لە دیزاینەکەیدا تێکەڵەیەک لە ڕەنگەکانی سپی، سەوز، سوور بەکاردەھێنێت.[١] [٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Perrin، W.G. (١٩٢٢). British Flags. Cambridge: Cambridge University Press. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ Davies، John (٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧). «A History of Wales». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە – لەڕێگەی Google Books.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ئاڵای وێڵز تێدایە.