بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئاڵای ماڵدیڤ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاڵای ماڵدیڤ
بەکارھێنانNational flag
ڕێژە2:3
بەکارھاتوو٢٥ی تەممووزی ١٩٦٥؛ ٦١ ساڵ لەمەوبەر (١٩٦٥-٠٧-25)
دیزایینلاکێشەیەکی سەوز لە ناوەڕاستی زەمینەیەکی سووردا؛ ڕازێنراوە بە (en) ھیلالێکی سپی کە ڕووی لە لای شەکاوەیە (en)
دیزایین لەلایەنعەبدولمەجید دیدی (en)
ئاڵای مالدیڤ لە مالێ

ئاڵای کۆماری مالدیڤ (en) (بە Dhivehi: ދިވެހިރާއްޖޭގެ ދިދަ, romanized: Dhivehi Raajjeyge dhidha) سەوزە بە لێوارێکی سوور (en)ەوە. ناوەڕاستەکەی ھیلالێکی (en) سپیی ستوونیی ھەڵگرتووە؛ لای داخراوی ھیلالەکە لە لای ھەڵکردنی ئاڵاکەیە. لە ٢٥ی تەممووزی ١٩٦٥دا پەسەند کرا.

لاکێشە سوورەکە نوێنەرایەتیی خوێنی قارەمانانی نەتەوەکە دەکات، و ئامادەیییان بۆ قوربانیدانی هر دڵۆپێکی خوێنیان لە بەرگریکردن لە وڵاتەکەیان. لاکێشە سەوزەکەی ناوەڕاست ھێمای ئاشتی و سەرفرازییە. ھیلالی مانگی (en) سپی ھێمای ئیسلامە، کە ئایینی دەوڵەتی وڵاتەکەیە.

مێژوو

[دەستکاری]

کۆنترین ئاڵای مالدیڤ لە زەمینەیەکی سووری سادە پێکھاتبوو. دواتر، لایەکی بەستنەوەی (en) هێڵکاریی ڕەش و سپی کە بە Dhandimathi (بە Dhivehi: ދަނޑިމަތި) ناسرابوو زێدە کرا بۆ ئاڵاکە.[١][٢]

ئەم ڤێرژنەی ئاڵاکە بەکارھات تا سەرەتای سەدەی ٢٠ کاتێک عەبدولمەجید دیدی (en) ھیلالێکی زێدە کرد بۆ ئاڵای نیشتمانی. لە ھەمان کاتدا، ئاڵایەکی جیاوازی دەوڵەت دروست کرا، کە ھیلالەکەی لەسەر لاکێشەیەکی سەوز ھەبوو. ئەم گۆڕانکارییانە لە کاتێکدا لە نێوان ساڵانی ١٩٢٦ و ١٩٣٢دا ئەنجام دران، لە کاتی ماوەی کارکردنی عەبدولمەجید وەک سەرۆک وەزیران.[٣]

لە ساڵی ١٩٥٣دا، مالدیڤ بووە کۆمار، کە بووە هۆی گۆڕانکارییەکی تری ئاڵاکە. ئاڵای نیشتمانی لادرا و ھیلالەکەی سەر ئاڵای دەوڵەت پێچەوانە کرایەوە تا ڕووی لە لای بەستنەوەکە بێت. سوڵتانییەتی لە ساڵی ١٩٥٤دا گەڕێنرایەوە، بەڵام ئاڵاکە نەگەڕێنرایەوە بۆ پێشوو.[٤] لەجێگەی ئەوەدا، مُحەممەد فەرید دیدی (en) ئاڵایەکی نوێی بە تایبەتی بۆ سوڵتان دروست کرد، بە ئەستێرەیەکی پێنجپەڕەوە لە تەنیشت ھیلالەکەوە. ڤێرژنێک لەم ئاڵایە تا ئەمڕۆش وەک ئاڵای سەرۆکایەتی بەکاردێت.

کاتێک مالدیڤ سەربەخۆییی لە شانشینی یەکگرتوو بەدەستھێنا لە ساڵی ١٩٦٥دا، لایە بەستنەوە ڕەش و سپییەکە لادرا، کە شێوازی ھاوچەرخی بە ئاڵاکە بەخشی.

نەخشەی دروستکردن

[دەستکاری]

پێشانگە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Maldives Royal Family. «Sultanate of the Maldives (-1949)». Maldivesroyalfamily.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تەممووزی ٢٠٠٤ ھێنراوە.
  2. «ދިވެހި ދިދަ: ފެއްސާއި ހުދާއި ރަތުން އެތައް ވާހަކައެއް ބުނެދޭ». PSMnews.mv (بە ئینگلیزی). ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٠. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. Cahoon، Ben. «Maldives». Worldstatesmen.org. لە ٤ی شوباتی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  4. E.M.C. Barraclough. «Maldives: From protectorate to independence (1949–1968)». Rbvex.it. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]