ئاڵای لیسۆتۆ
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
| ڕێژە | 2:3 |
|---|---|
| بەکارھاتوو | ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ |
| دیزایین | ئاڵایەکی ئاسۆیی سێڕەنگ بە ڕەنگەکانی شین، سپی و سەوز بە ڕێژەی ٣:٤:٣؛ لەگەڵ مۆکۆرۆتلۆیەکی ڕەش (کڵاوێکی باسۆتۆ) لە ناوەڕاستی هێڵە سپییەکەیدا. |
چەشنی ئاڵای شانشینی لیسۆتۆ | |
| بەکارھێنان | Royal Standard |



ئاڵای لیسۆتۆ، کە لە یادی ٤٠ ساڵەی سەربەخۆیی(ی لیسۆتۆدا لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦دا پەسەند کرا،[١] پێکهاتووە لە ئاڵایەکی ئاسۆییی سێڕەنگی شین، سپی و سەوز لەگەڵ مۆکۆرۆتلۆیەکی ڕەش (کڵاوێکی دێرینی باسۆتۆ) لە ناوەڕاستەکەیدا. ئامانج لەم دیزاینە نیشاندانی دەوڵەتێکە کە هەم لە ناوخۆیدا و هەم لەگەڵ تاکە دراوسێکەیدا کە ئەفریقای باشوورە لە ئاشتیدایە، بە گۆڕینی دیزاینی ئاڵای کۆن کە هێمایەکی سەربازیی قەڵغان، ڕم و داردەستی قۆپچەداری لەسەر بوو.[٢][٣]
ڕەنگەکان
[دەستکاری]واتای ڕەنگەکان بەم شێوەیەیە:[٤]
| ڕەنگ | هێمایە بۆ |
|---|---|
| شین | نوێنەرایەتی ئاسمان یان باران دەکات. |
| سپی | نوێنەرایەتی ئاشتی دەکات. لیسۆتۆ خاوەن ئایدۆلۆژیای ئاشتی بووە لە سەردەمی پاشا مۆشۆشۆی یەکەمەوە.[ژێدەر پێویستە] |
| سەوز | نوێنەرایەتی گەشەسەندن و ئاوەدانی دەکات. |
نەخشەی ڕەنگەکان |
شین | سپی | سەوز | ڕەش |
|---|---|---|---|---|
| CMYK | 100-87-0-20 | 0-0-0-0 | 92-0-97-0 | 0-0-0-100 |
| شێوازی شانزەجاڕی | #001489 | #FFFFFF | #009A44 | #000000 |
| RGB | 0-20-137 | 255-255-255 | 0-154-68 | 0-0-0 |
نەخشەی دروستکردنی ئاڵاکە
[دەستکاری]مێژوو
[دەستکاری]١٩٦٦-١٩٨٧
[دەستکاری]یەکەم ئاڵای لیسۆتۆ لە ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٦دا ناسێندرا، کە دەکاتە ڕۆژی سەربەخۆییی تەواوی لیسۆتۆ لە شانشینی یەکگرتوو. مۆکۆرۆتلۆیەکی سپیی بەرچاوی تێدابوو. ڕەنگی شین هێمای ئاسمان و باران بوو، سپییەکە هێمای ئاشتی، سەوزەکە هێمای زەوی، و سوورەکەش هێمای ئایین و باوەڕ بوو.[٦]
ئاڵای نیشتمانی لە نێوان ساڵانی ١٩٦٦-١٩٨٧[٧]
١٩٨٧-٢٠٠٦
[دەستکاری]ئاڵایەکی نوێ، کە لەلایەن فەرماندە ڕێتسێلیسیتسۆی ماتێتێوە دیزاین کرابوو،[٨] لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٨٧دا پەسەند کرا، بەدوای کودەتایەکی سەربازی کە کۆتایی بە دەسەڵاتی ٢٠ ساڵەی پارتی نیشتمانیی باسۆتۆ هێنا. قەڵغانێکی نەریتیی باسۆتۆ بە ڕەنگی قاوەییی کاڵ، لەگەڵ ڕمێک و دەستەدارێکی قۆپچەدار شوێنی مۆکۆرۆتلۆیان گرتەوە وەک هێمای سەرەکی. نەخشە و ڕەنگەکانی ئاڵاکەش گۆڕانیان بەسەردا هات، بە شێوەیەک کێڵگەیەکی سێگۆشەی سپی هێمای ئاشتی بوو. لاریی خوارەوە هێڵێکی شین بوو بۆ باران و سێگۆشەیەکی سەوزیش بۆ ئاوەدانی.داڕێژە:Better source needed
٢٠٠٦ تا ئێستا
[دەستکاری]لە ساڵی ٢٠٠٦دا، ئاڵایەکی نوێ لە نێوان چوار دیزاینی پێشنیارکراودا هەڵبژێردرا؛ هەموو ئەم دیزاینانە کڵاوێکی قاوەییی باسۆتۆیان لەخۆدەگرت لە جیاتی قەڵغانەکە. دواتر ئەم کڵاوە گۆڕدرا بۆ ڕەنگی ڕەش تاوەکوو نوێنەرایەتی لیسۆتۆ بکات وەک نەتەوەیەکی ڕەشپێست. پڕۆژەیاسای گۆڕینی ئاڵاکە لەلایەن کۆمەڵەی نیشتمانییەوە لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٦دا پەسەند کرا، کە ٨٤ ئەندامی پەرلەمان دەنگیان پێدا، ١٨ ئەندام دژی بوون و دوو ئەندامیش بێلایەن بوون.[٨] دواتر لەلایەن سێناشەوە پەسەند کرا.[٣]
پێشانگا
[دەستکاری]ئاڵا مێژووییەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Flag of Lesotho».
- ↑ «Lesotho unfurls 'peaceful' flag». BBC News. ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦.
- 1 2 «Senators give new flag green light». The Lesotho Government Portal. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
- ↑ «GlobalMilitary.net». GlobalMilitary.net (بە ئینگلیزی). لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Lesotho flag color codes». www.flagcolorcodes.com (بە ئینگلیزی). لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ↑ «Lesotho - Previous post-independence flags (1966 - 2006)». www.fotw.info. لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Lesotho: 1966 - 1987 flag». www.fotw.info. لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- 1 2 "New National Flag Passed by Parliament" 2008-08-27 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., Summary of Events in Lesotho, 3rd Quarter 2006, trc.org.ls.
- Interlanguage link template existing link
- ئەو وتارانەی وتەی بێسەرچاوەیان تێدایە لە November 2021
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە ئابی ٢٠٢٦
- ئەو وتارانەی وتەی بێسەرچاوەیان تێدایە لە June 2025
- ئاڵاکانی ئەفریقا
- هێما نیشتمانییەکانی لیسۆتۆ
- ئاڵا نیشتمانییەکان
- ئاڵاکان بە ڕەنگی شین، سەوز و سپی
- ئاڵاکانی ١٩٦٦
- ئاڵاکانی ١٩٨٧
- ئاڵاکانی ٢٠٠٦
- ئاڵاکانی خاوەن نەخشی ئیسپانی
- ئاڵاکانی خاوەن چوار ڕەنگ
- ھێما نەتەوەیییەکانی لیسۆتۆ