ئاڵای لیبێریا
| بەکارھێنان | National flag and ensign |
|---|---|
| ڕێژە | 10:19 |
| بەکارھاتوو | ٢٤ی ئابی ١٨٤٧ |
| دیزایین | یازدە هێڵی ئاسۆیی کە بە نۆرە سوور و سپین؛ لە کانتۆنەکەیدا، ئەستێرەیەکی سپی لەسەر کێڵگەیەکی شین نەخشێنراوە. |
| دیزایین لەلایەن | سوسانا ئەلیزابێس، ماتیلدا نیوپۆرت، ڕەچەڵ جۆنسۆن، ماری هەنتەر، سارا مەکگیل ڕوسوورم، کۆلۆنێت تیگی ئێلیس، و سارا درەیپەر |
چەشنی ئاڵای کۆماری لیبێریا | |
| بەکارھێنان | ئاڵای دەریایی |
| ڕێژە | 1:1 |


ئاڵای لیبێریا، کە هەندێک جار بە ئەستێرەی تاقانە (Lone Star) ناو دەبرێت،[١][٢] لێکچوونێکی زۆری لەگەڵ ئاڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا هەیە، کە ئەمەش نیشاندەری دامەزراندنی وڵاتەکەیە لەلایەن خەڵکانی ڕەنگپێستی ئازاد و کۆیلە پێشووەکانی خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ناوچەی کارائیبە.[٣] هەردووکیان بەشێکن لە خێزانی ئاڵاکانی خاوەن ئەستێرە و هێڵەکان.
ئاڵای لیبێری خاوەن هێڵی سوور و سپی هاوشێوەیە، لەگەڵ چوارگۆشەیەکی شین کە ئەستێرەیەکی سپیی لە ناو کانتۆنەکەیدا هەیە. لە ٢٤ی ئابی ١٨٤٧دا پەسەند کرا.[٤][٥]
مێژوو
[دەستکاری]لە ٩ی نیسانی ١٨٢٧دا، بڕیارێک بۆ دیراسکردنی یەکەمین ئاڵای لیبێریا لە سەردەمی کۆلۆنیبوونیدا دەرکرا، کە ئاڵاکەی ڕێک وەک هی ویلایەتە یەکگرتووەکان دیاریکرد، تەنها بەوەی خاچێکی سپی خرایە شوێنی ئەستێرەکانی ناو کانتۆنەکە.[٦] بۆ ئامادەکاریی سەربەخۆیی، ئاڵای لیبێریا دووبارە لەلایەن لیژنەیەک لە حەوت ژنەوە بە دەست دوورایەوە.[١] فەرمانڕەوا جۆزێف جێنکینز ڕۆبێرتس، لە نامەیەکدا بە مێژووی ١٠ی تەممووزی ١٨٤٧، داوای لە سوسانا ئەلیزابێس لویس کرد کە سەرکردایەتیی ئەم لیژنەیە بکات.[٧] ئەندامەکانی تری لیژنەکە بریتی بوون لە ماتیلدا نیوپۆرت، ڕەچەڵ جۆنسۆن، ماری هەنتەر، سارا مەکگیل ڕوسوورم (هاوسەری جەی بی ڕوسوورم)، کۆلۆنێت تیگی ئێلیس، و سارا درەیپەر. هەموو ئەم ژنانە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدایکببوون، و زۆربەیان هاوسەری پیاوە ناودارەکانی لیبێریا بوون.[١][٨] لویس کچی یاریدەدەری کۆلۆنیالی پێشوو کۆلستۆن وارینگ، خوشکی یەکەمین خانمی یەکەمی کۆمار جێن ڕۆبێرتس، و هاوسەری جۆن ئێن لویس بوو کە یەکێک بوو لە واژووکەرانی ڕاگەیاندنی سەربەخۆییی لیبێریا.[٩][١٠][١١] ئەو ئاڵایەی ئەوان دیزاینیان کردبوو لە ٢٤ی ئابی ١٨٤٧دا پەسەند کرا، کە نزیکەی مانگێک بوو دوای ئەوەی لیبێریا لە ٢٦ی تەممووزی ١٨٤٧دا سەربەخۆییی خۆی ڕاگەیاندبوو.[١] لەو ڕۆژەی کە ئاڵاکە پەسەند کرا، نەتەوەکە ئاهەنگێکی لە مۆنرۆڤیا گێڕا. لەوێدا بۆ یەکەم جار ئاڵاکە بۆ ڕای گشتی شەکایەوە و سوسانا لویس وتارێکی نیشتمانپەروەرانەی پێشکەش کرد. ڕێوڕەسمەکە وتاری چەندین سیاسی و سەرکردەی ئایینی ناوداری لیبێریشی تێدابوو، هاوشان لەگەڵ مۆسیقای باندەکان.[١٢]
لە پەنجا و شەستەکانی سەدەی ١٩یەمدا، کەشتیی (Eusibia N. Roye) بوو بە یەکەمین کەشتیی خاوەندارێتیی لیبێری کە ئاڵاکە لە بەندەرەکانی شاری نیویۆرک و لیڤەرپوولدا پیشان بدات. کەشتییەکە خاوەندارێتییەکەی بۆ ئێدوارد جەیمس ڕۆی دەگەڕایەوە.[١٣] لە ساڵی ١٨٦٠دا، ئاڵای لیبێریا لەسەر یەکەم مۆری پۆستە کە لەلایەن حکوومەتی لیبێریاوە بڵاوکرایەوە کێشرا.[١٤] لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩١٥دا، سەرۆک دانیال ئێدوارد هاوارد یاسایەکی واژوو کرد کە تێیدا ٢٤ی ئابی وەک ڕۆژی ئاڵا، پشوویەکی نیشتمانی، ڕاگەیاند.[١]
لە ٢٢ی تەممووزی ١٩٧٤دا، دەسەڵاتی یاسادانانی لیبێریا یاسایەکی پەسەند کرد کە دەسەڵاتی بە سەرۆک دەدا بۆ دامەزراندنی لیژنەیەک بە مەبەستی پێداچوونەوە بە گۆڕانکاریی پێشبینیکراو لە چەندین هێمای نیشتمانیدا، لە نێویاندا ئاڵا و سروودی نیشتمانی. لیژنەکە لەلایەن مەککینلی ئەلفڕێد دێشیڵد سەرپەرشتی دەکرا. ئامانجی لیژنەکە پێداچوونەوەی هێماکان و لادانی لایەنە ناکۆکەکانیان بوو. سەرۆک ویلیام تۆلبێرت ٥١ ئەندامی بۆ کۆمیتەی یەکێتیی نیشتمانی دەستنیشانکرد. لیژنەکە بە کۆمیتەی دێشیڵدیش ناو دەبرا، بە ناوی ئەو کەسەی کە سەرپەرشتی دەکرد. لیژنەکە لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨دا ڕاپۆرتی خۆی پێشکەش کرد. ڕاپۆرتەکە لە کۆتاییدا پێشنیاری کرد کە هیچ گۆڕانکارییەک لە ئاڵاکەدا نەکرێت.[١٥]
لە ساڵی ٢٠٢٢دا، دیزاینێکی نوێ بۆ بانکنۆتی ٥٠٠ دۆلاریی لیبێری وێنەی ئەو لیژنە حەوت ژنییەی کێشا کە دیزاینی ئاڵای لیبێریایان کردبوو.[١٦]
ئەم ئاڵایە لەسەر زۆرێک لە کەشتییەکانی جیهاندا دەبینرێت چونکە لیبێریا مۆڵەتی تۆمارکردن لە ژێر ئاڵای خۆیدا پێشکەش دەکات. کۆمپانیاکانی گواستنەوەی دەریایی ئەم کارە دەکەن بۆ خۆدزینەوە لە باج و سنووردارکردنە یاسایییەکانی کە وڵاتانی تر دەیسەپێنن. وەک دووەم باوترین ئاڵای ئاسانکاری (دوای ئاڵای پەنەما)، مەزەندە دەکرێت کە ١,٧٠٠ کەشتیی خاوەندارێتی دەرەکی ئاڵای لیبێریا هەڵبکەن.[١٧] ئەمەش بەشێکی زۆری داهاتی وڵاتەکە دابین دەکات.[١٨]
هێماکاری
[دەستکاری]یازدە هێڵەکە نوێنەرایەتی لایەنە واژووکەرەکانی ڕاگەیاندنی سەربەخۆییی لیبێریا دەکەن، و ڕەنگی سوور و سپیش نیشانەی ئازایەتی و بەهای باڵای ئەخلاقین. ئەستێرە سپییەکە هێمای یەکەمین کۆماری سەربەخۆیە لە ئەفریقادا، کە لە سەرەوەی چوارگۆشەیەکی شین کە هێمای کیشوەری ئەفریقایە کێشراوە. ئاڵای لیبێریا لەسەر مۆدێلی ئاڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داڕێژراوە چونکە لیبێریا لەلایەن خەڵکانی ڕەنگپێستی ئازاد و کۆیلە پێشووە ڕەشپێستەکانی خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکان و کارائیبەوە دامەزرا و کۆنتڕۆڵ کرا، بە یارمەتی و پاڵپشتی هەم حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان و هەم کۆمەڵەی کۆلۆنیالیزمی ئەمریکی (ACS) کە ڕێکخراوێکی تایبەت بوو بۆ دوورخستنەوەی خەڵکانی ڕەنگپێستی ئازاد لە سەرانسەری ئەمریکای باکووردا. ماوەیەک دوای گەیشتنی ئەمریکییە ئەفریقییەکان بۆ لیبێریا لە ساڵی ١٨٢٢دا، ئەوان وەک «ئەمەریکۆ-لیبێرییەکان» ناسران بە مەبەستی جیاکردنەوەیان لە گرووپە ڕەسەنەکان و ئەو ئەفریقییە ڕزگارکراوانەی کە لە کەشتی و بەندەرە نایاسایییەکانی کۆیلایەتی لەلایەن هێزی دەریاییی ئەمریکاوە ڕزگار دەکران.[١٨]
دروستکردن
[دەستکاری]یاسایەکی نیسانی ١٩٦١ ئاڵاکە بەم شێوەیە وەسف دەکات:
- ئاڵای نیشتمانیی کۆمار لە یازدە هێڵی ئاسۆیی سوور و سپی پێکدێت. هێڵەکان بە نۆرە دادەنرێن و یەکەم و کۆتا هێڵ سوور دەبن. کانتۆنێکی شینی چوارگۆشە لە گۆشەی سەرەوەی لای چەپی ئاڵاکەوە تا خوارەوەی سێیەم هێڵی سوور درێژ دەبێتەوە، و ئەستێرەیەکی پێنجپەڕی گەورە لە ناوەڕاستی وردی کانتۆنە شینەکەدا نەخشێنراوە.[١٩]
بێجگە لە وەسفکردنی وەک «گەورە»، یاساکە هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەسەر قەبارەی ئەستێرە پێنجپەڕەکە نادات.
ئاڵاکانی تر
[دەستکاری]ئاڵای پارێزگاکان
[دەستکاری]لیبێریا بەسەر ١٥ پارێزگادا دابەش بووە، کە هەریەکەیان مافی هەبوونی ئاڵای تایبەت بە خۆی هەیە. ئاڵای هەر پارێزگایەک ئاڵای نیشتمانیی لیبێریای لە کانتۆنەکەیدا هەیە. ئاڵای پارێزگاکان لەسەر نووسینگە ناوچەیییەکان هەڵدەکرێن و پێکەوە دەوری ئاڵای نیشتمانیی لیبێریا دەدەن لە کۆشکی سەرۆکایەتیدا.
ئاڵاکانی نۆ پارێزگای ئەوکاتی وڵاتەکە لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٦٥دا لە ژێر سایەی سەرۆک ویلیام تیوبمان بە مەبەستی برەودان بە پێگەی پارێزگاکان وەک یەکەی گرنگ ناسێندران.[٢٠] دیزاینەکانیان لە نەریتی چنینی لیبێرییەوە ئیلهامی وەرگرتبوو.
ئەم ئاڵایانە (بەتایبەت ئاڵای پارێزگای ڕیڤەر جی) بەربڵاوترین گاڵتەجاڕی بوون لەلایەن ئەندامانی کۆمەڵگە ئۆنلاینەکانی نیشانەناسیی ئاڵا لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک ڕێدیت و فەیسبووک. بەڵام نیشانەناسی ئاڵا ستیڤن ئەی کناڵتۆن پێی وایە ئەم گفتوگۆیانە نیشاندەری نەبوونی تێگەیشتنە لە کانتێکستی سیاسی و کولتووریی ئاڵاکان و دروستکردنی قوماشی ئاڵاکان لە پێکهاتە قوماشییەکانەوە بە بەراورد بە دروستکردنی دیجیتاڵییان.[٢١]
- ئاڵای پارێزگای بومی
- ئاڵای پارێزگای بۆنگ
- ئاڵای پارێزگای گبارپۆلو
- ئاڵای پارێزگای گراند باسا
- ئاڵای پارێزگای گراند گێدێ
- ئاڵای پارێزگای گراند کروو
- ئاڵای پارێزگای لۆفا
- ئاڵای پارێزگای مارگیبی
- ئاڵای پارێزگای ماریلاند
- ئاڵای پارێزگای مۆنتسێرادۆ
- ئاڵای پارێزگای نیمبا
- ئاڵای پارێزگای ڕیڤەرسێس
- ئاڵای پارێزگای ڕیڤەر جی
- ئاڵای پارێزگای سینۆ
سەربازی
[دەستکاری]| ئاڵا | ماوە | بەکارهێنان | وەسف |
|---|---|---|---|
| ئاڵای هێزە چەکدارەکانی لیبێریا | ئاڵایەکی سێڕەنگی ئاسۆیی لە سوور, شین، و شینی کاڵ. | ||
| ئاڵای فەرمانگەی گومرگی لیبێریا | |||
| ئاڵای دەریاییی پاسەوانی کەناراوە نیشتمانییەکانی لیبێریا | ئەستێرەیەکی سپی لەسەر کێڵگەیەکی شین. | ||
| ئاڵای هێزی ئاسمانیی لیبێریا |
مێژوویی
[دەستکاری]| ئاڵا | ماوە | بەکارهێنان | وەسف |
|---|---|---|---|
| 1837–1845 | ئاڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | لەکاتی حکوومەتی یەکەمی کۆمۆنوێڵسی لیبێریادا تاوەکوو شەممە، ٢٦ی نیسانی ١٨٤٥ بەکار دەهێنرا. | |
| 1827–1847 | کۆلۆنیی لیبێریا | [ژێدەر پێویستە] | |
| 1854–1857 | کۆماری ماریلاند |
هەمەجۆر
[دەستکاری]- ئاڵای فەرمیی سەرۆکی کۆماری لیبێریا
- لە ساڵی ١٩٠٦دا پێشنیار کرا، بەڵام هەرگیز بەکارنەهێنرا[٢٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 4 5 «Liberia: Flag Day Reflections – All Hail the Lone Star, All Hail!». ئۆڵ ئەفریقا. ٢٧ی ئابی ٢٠١٩. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ Rozario، Paul (٢٠٠٣). Liberia (بە English). Gareth Stevens. لاپەڕە ٥. ژپنک ٩٧٨٠٨٣٦٨٢٣٦٦٠.
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ «Background on conflict in Liberia». لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ Liberia: Open Door to Travel and Investment. Liberia. Department of Information and Cultural Affairs. ١٩٦٧. لاپەڕە ١٩.
This symbol of Negro liberty was first unfurled on August 24, 1847
- ↑ «Liberia Flag and Description». ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١.
- ↑ Smith، Whitney. «flag of Liberia». ئینسایکڵۆپیدیای بریتانیکا. لە 10 June 2023 ھێنراوە.
- ↑ de Graaf، G. «Flags Over Liberia» (PDF). کۆنگرێسی نێودەوڵەتیی نیشانەناسیی ئاڵا. لاپەڕە ١٢٣–١٢٤. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Burrowes، Carl Patrick (٢٠٠٤). Power and Press Freedom in Liberia, 1830–1970 (بە English). Africa World Press. لاپەڕە ٩٧. ژپنک ٩٧٨١٥٩٢٢١٢٩٤١.
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ Gates، Henry Louis and Evelyn Brooks Higginbotham (٢٠٠٨). The African American National Biography: Moore, Lenny-Romain (بە English). Oxford University Press. لاپەڕە ٦٢٠–٦٢١. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٥١٦٠١٩-٢.
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ American Colonization Society (١٨٧٣). The African repository and colonial journal 49 (بە English). لاپەڕە ٣٣٦–٣٣٧.
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ Richardson، Nathaniel R. (١٩٥٩). Liberia's Past and Present (بە English). Diplomatic Press and Publishing Company. لاپەڕە ٧٣. ژپنک ٩٧٨٠٦٠٨٣٢٩٣٢١.
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ Burrowes, Power and Press Freedom in Liberia, 1830–1970, pp. 59–60.
- ↑ Dunn، Elwood D.؛ Beyan، Amos J.؛ Burrowes، Carl Patrick (٢٠٠٠). Historical Dictionary of Liberia (بە English). Scarecrow Press. لاپەڕە ١٢٧. ژپنک ٩٧٨١٤٦١٦٥٩٣١٠.
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ Dunn; Beyan; Burrowes; Historical Dictionary of Liberia, pp. 308.
- ↑ Dunn; Beyan; Burrowes; Historical Dictionary of Liberia, pp. 107–109.
- ↑ «Liberia Issues New Banknotes: $20, $50, $500, and $1,000». Keesing Technologies. ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Liberian shipping draws scrutiny». ئێن بی سی نیوز. ١١ی ئابی ٢٠٠٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.
- 1 2 «Liberia Flag- Liberian Flags». World Flags 101. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ Government of Liberia (١٩٦١). Acts Passed by the Legislature of the Republic of Liberia. Monrovia: U.S. Government Printing Office. لاپەڕە ٧٤. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Dunn، D. Elwood، ed. (٢٠١١). The annual messages of the presidents of Liberia 1848–2010: state of the nation addresses to the National Legislature: from Joseph Jenkins Roberts to Ellen Johnson Sirleaf. Berlin; New York: De Gruyter. لاپەڕە ١٣٠٨. ژپنک ٩٧٨-٣-٥٩٨-٢٢٦٠٠-٧.
- ↑ Knowlton، Steven A. (٢٠٢١). «Liberian County Flags in Historical and Cultural Context» (PDF). Raven: A Journal of Vexillology. ٢٨: ٥٧–٩٠.
- ↑ «The flag of Liberia».