ئاڵای فەلەستین
ئاڵای فەلەستین | |
---|---|
![]() | |
دامەزران | ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٨٨ |
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوە | ڕێکخراوەی ڕزگارکردنی فەلەستین، دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین، دەوڵەتی فەلەستین |
چەشن | ئاڵای ڕەنگەکانی یەکگرتووی عەرەبی، سێ مەودای ئاسۆیی |
ڕێژەی ڕووبەر | 2:1 |
ڕەنگ | ڕەش، سپی، سەوز، سوور |
وێنا دەکات | کێڵگە، سێگۆشە |

ئاڵای دەوڵەتی فەلەستین ئاڵایەکە کە لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمەوە فەلەستینییەکان بۆ دەربڕینی خواستی نەتەوەیی خۆیان بەکاریان ھێناوە.[١]
ئاڵاکە لە سێ ھێڵی ئاسۆیی ھاوسەنگ پێکدێت (لە سەرەوە بۆ خوارەوە: ڕەش، سپی، سەوز) کە لە سەرەوەیدا سێگۆشەیەکی سووری ھاوشێوەیە کە بنکەکەی لە سەرەتای ئاڵاکەدایە (بنکەکەی بە شێوەیەکی ڕاست درێژ دەبێتەوە) و نووکەکەی دەکەوێتە یەک لەسەر سێی درێژی ئاسۆیی ئاڵاکە.
فەلەستینییەکان لە ساڵی ١٩١٧دا ئاڵاکەیان بەکارھێنا بۆ ئاماژەدان بە بزووتنەوەی نەتەوەیی فەلەستین. حیزبی بەعسی ساڵی ١٩٤٧ ئاڵای بە ھێمای ئازادی و یەکگرتوویی عەرەب لێکدایەوە. فەلەستینییەکان لە ساڵی ١٩٤٨ لە کۆنگرەی فەلەستین لە غەززە ئاڵاکەیان گرتەخۆ. ئاڵاکە لەلایەن کۆمکاری عەرەبییەوە وەک ئاڵای گەلی فەلەستین ناسێندرا، و لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە کۆنفرانسی فەلەستین لە قودس لە ساڵی ١٩٦٤ پشتڕاستکرایەوە. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٨٨، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاڵاکەی وەک ئاڵای دەوڵەتی فەلەستین پەسەند کرد، کە لە ساڵی ١٩٨٨ بە شێوەیەکی تاکلایەنە ڕاگەیەندرا.
لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١١، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینمەحمود عەباس، ٢ی تشرینی دووەمی وەک ڕۆژی نیشتمانی ماتەمینی بۆ فەلەستینییەکان ناساند، لەو ماوەیەدا ئاڵاکە بە نیوە ھەڵدەکرا بۆ یادکردنەوەی جاڕنامەی بالفور، کە پشتگیری لە دامەزراندنی «نیشتمانێکی نەتەوەیی بۆ گەلی جوولەکەکان» لە فەلەستین دەکرد.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ الجزیرة الوثائقیة (بە عەرەبی) https://web.archive.org/web/20231020081053/https://doc.aljazeera.net/reports/2022/5/29/%D8%A7%D9%84%D8%B9%D9%84%D9%85-%D8%A7%D9%84%D9%81%D9%84%D8%B3%D8%B7%D9%8A%D9%86%D9%8A-%D8%B1%D9%85%D8%B2-%D8%A7%D9%84%D9%86%D8%B6%D8%A7%D9%84-%D9%88%D8%A7%D9%84%D8%AB%D9%88%D8%B1%D8%A9. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ «Palestinian flag to be flown at half mast to mourn Balfour Declaration». The Jerusalem Post | JPost.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.