ئاڵای سورینام
| بەکارھێنان | National flag and ensign |
|---|---|
| ڕێژە | 2:3 |
| بەکارھاتوو | ٢٥ی تشرینی دووەمی ١٩٧٥ |
| دیزایین | سێڕەنگێکی ئاسۆییی سەوز (سەرەوە و خوارەوە) و سوور (بەرینی دوو بەرابەر) بە لێوارێکی سپیی گەورەوە، لەگەڵ ئەستێرەیەکی زەردی پێنجپڕی گەورە کە لە ناوەڕاستی کەمەرە سوورەکەدا جێگیر کراوە. |
| دیزایین لەلایەن | جاک پیناس[١] |



ئاڵای نیشتمانیی سورینام بە شێوەیەکی یاسایی لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ١٩٧٥دا، دوای سەربەخۆییی سورینام لە ھۆڵەندا، پەسەند کرا.
ئاڵاکە لە ئەنجامی کێبڕکێیەکی نیشتمانییدا دیزاین کرا.[٢] بۆ یەکەم جار لە ڕۆژی سەربەخۆییی کۆماری سورینامدا ھەڵکرا.[٣] داواکارییەکی یاسایی ھەیە بۆ کەشتییەکان بۆ ھەڵکردنی ئاڵای سورینام لە کاتی سەردانیکردنی وڵاتێکی تردا بۆ کەمکردنەوەی لێکپێنەگەیشتن لە نێوان وڵاتانی تردا.[٤]
وەسف
[دەستکاری]ئاڵای سورینام لە پێنج کەمەری ئاسۆییی سەوز (سەرەوە، بەرینی دوو بەرابەر)، سپی، سوور (بەرینی چوار بەرابەر)، سپی، و سەوز (بەرینی دوو بەرابەر) پێکھاتووە لەگەڵ ئەستێرەیەکی زەردی پێنجپڕی گەورە لە ناوەڕاستدا.
ڕەنگی سوور نوێنەرایەتیی پێشکەوتن دەکات، سپی نوێنەرایەتیی ئازادی و دادپەروەری دەکات و سەوز نوێنەرایەتیی پیتاندنی زەوی دەکات. ئەستێرە زەردەکە نوێنەرایەتیی یەکێتی و ئایندییەکی زێڕین دەکات.[٥]
| نەخشە | سەوز | سپی | سوور | زەرد |
|---|---|---|---|---|
| ھێکسادێسیمال | #377E3F | #FFFFFF | #B40A2D | #ECC81D |
| RGB | 55, 126, 63 | 255, 255, 255 | 180, 10, 45 | 236, 200, 29 |
| پانتۆن | 356C | نەبوو | 186C | 116C |
| NCS | 3060 G 10 Y | نەبوو | 1080 Y 90 R | 0580 Y 10 R |

مێژوو
[دەستکاری]ئاڵاکە لە ئەنجامی کێبڕکێیەکی نیشتمانییدا دیزاین کرا، کە دیزاینە سەرکەوتووەکە لەلایەن پەرلەمانی سورینامەوە لە ساڵی ١٩٧٥دا قبووڵ کرا.[٦] جاک پیناس، مامۆستای ھونەر و دیزاینەری گرافیک، کێبڕکێی دیزاینەکەی بردەوە. بەڵام، ھەندێک گۆڕانکاری لە دیزاینەکەی پیناسدا کران.[٧]
کەمەرە ئاسۆیییە سەوزەکەی سەرەوە و خوارەوەی ئaڵاکە نوێنەرایەتیی دەوڵەمەندیی زەوییە کشتوکاڵییەکانی وڵاتەکە دەکات؛ کەمەرە ئاسۆیییە سپییەکە نوێنەرایەتیی ئازادی و سەربەخۆیی دەکات و سوور ھێمای پێشکەوتن و ھیوایە. ئەستێرەکەی ناوەڕاستی ئاڵاکە ڕەنگدانەوەی ئەو قوربانییانەیە کە بۆ سەربەخۆییی سورینام دراون ھەروەھا یەکێتیی وڵاتەکە و ئایندییەکی گەش.[٦] پارتە سیاسییەکانی سورینام بەو ڕەنگە جیاوازانە ئاماژەیان پێدەکرێت کە لە ئاڵاکەدا بەکارھێنراون.[٣]
ئاڵا مێژووییەکان
[دەستکاری]ئاڵای بەکارھاتوو لە ١٨١٥–١٩٥٩
[دەستکاری]دوای دامەزراندنی شانشینی ھۆڵەندا لە ساڵی ١٨١٥دا، سێڕەنگی ھۆڵەندی لە کۆلۆنیی ھۆڵەندیی سورینامدا بەکارھێنرا. قسە لەسەر دیزاینێک بۆ ئاڵای کۆلۆنییەکە کرا بە سێڕەنگی ھۆڵەندی لەگەڵ نیشانی ھێزی سورینام لە ناوچە سپییەکەدا، بەڵام لە کرداردا ئەمە بەکارنەھات.[٨]
ئاڵای فەرماندار پێش ساڵی ١٩٥٩ ئاڵای ھۆڵەندا بوو بە بازنەی سپییەوە لە گۆشەی سەرەوەی چەپدا.[٩][١٠] ھەمان ئاڵای فەرماندار لەلایەن فەرماندارەکانی ئەنتیلی ھۆڵەندا و گینێی نوێی ھۆڵەنداشەوە بەپێی ڕیزبەندی بەکارھێنرا.[١١]
یەکەم ئاڵا، ١٩٥٩–١٩٧٥
[دەستکاری]دوای ئیمزاکردنی مەنشووری شانشینی ھۆڵەندا لە ١٥ی کانوونی پەڕەمی ١٩٥٤دا، پێویستیی ئاڵای فەرمی، نیشانی ھێز و سروودی تایبەت بە سورینام ھاتە ئاراوە.
ئاڵای پێش سەربەخۆیی لەلایەن نۆنی لیختڤێڵدەوە دیزاین کرا و لە ساڵی ١٩٥٩دا پەسەند کرا. لە پێنج ئەستێرەی ڕەنگاوڕەنگ پێکھاتبوو کە بە ھێلکەیییەکی ڕەش بەیەکەوە بەستراوبوونەوە لەسەر پاشبنەمایەکی سپیی سادە. ئەستێرە ڕەنگاوڕەنگەکان نوێنەرایەتیی گرووپە نەتەوەیییە سەرەکییەکانیان دەکرد کە دانیشتووانی سورینامیان پێکھێنابوو، کە بریتین لە ڕەش (ئەفریقیییەکان)، قاوەیی (ھیندیییە ئاسیاییییەکان)، زەرد (جاڤایی و چینیییەکان)، سوور (ھیندییە ئەمریکیییەکان)، و سپی (ئەورووپیییەکان). ھێلکەیییەکە نوێنەرایەتیی پەیوەندیی ھاوپەیمانانەی نێوان گرووپەکانی دەکرد.[١٢]
ھەروەھا ئەم ئاڵایە وەک ئاڵای فەرمانداریش بەکارھێنرا. بەڵام، ئاڵاکە لەلایەن ڕای گشتیی بەرفراوانەوە ڕەخنەی لێگیرا بەھۆی ئەوەی جەختکردنەوەی زۆری لەسەر جیاوازییە نەتەوەیییەکان دەکردەوە و بەو ھۆیەوە کەمتر ھێمای یەکێتیی نیشتمانیی گەلی سورینام بوو.[٢] لە کۆتاییی ساڵی ١٩٧٥دا دوای کێبڕکێیەکی سەرانسەری وڵات گۆڕدرا بۆ ئاڵای ئێستا.
- ئاڵای بەکارھاتوو تا ساڵی ١٩٥٩
- ئاڵای پێشنیارکراوی کۆلۆنیی ھۆڵەندیی سورینام
- ئاڵای تایبەتیی فەرماندار لە ساڵی ١٩٢٠ تا ١٩٦٦
- ئاڵای تایبەتیی فەرماندار، ١٩٦٦–١٩٧٥
- ئاڵای سورینام لە نێوان ساڵانی ١٩٥٩ و ١٩٧٥دا
- ئاڵای سورینام
- ئاڵای تایبەتیی سەرۆک وەزیران، ١٩٧٥–١٩٨٨
- ئاڵای تایبەتیی سەرۆکایەتی
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Oorspronkelijke ontwerper Surinaamse vlag overleden». Waterkant.net (بە هۆڵەندی). ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- 1 2 Meel، Peter (١٩٩٨). «Towards a typology of Suriname nationalism». New West Indian Guide / Nieuwe West-Indische Gids. ٧٢ ((3-4)): ٢٥٧–٢٨١. doi:١٠.١١٦٣/١٣٨٢٢٣٧٣-٩٠٠٠٢٥٩٣. S2CID ١٢٨٥٣٩٠٨٥. لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- 1 2 Hoefte، Rosemarijn (کانوونی دووەمی ٢٠١٤). Suriname in the Long Twentieth Century: Domination, Contestation, Globalization. Palgrave Macmillan. لاپەڕە ١٣٦. doi:١٠.١٠٥٧/٩٧٨١١٣٧٣٦٠١٣٧. ژپنک ٩٧٨-١-٣٤٩-٤٧١٨٣-٦. لە ١١ی ئابی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Bouterse، Desire. D (٢٠١٧). «Bulletin of Acts and Decrees the Republic of Suriname» (PDF). لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «KennisbankSur Vlag Suriname» (PDF) (بە هۆڵەندی). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٨ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- 1 2 Smith، Whitney (٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩). «Flag of Suriname». Britannica. Encyclopædia Britannica. لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Original designer Surinamese flag passed away». ٢٠١٦. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Colonial Flags of Surinam». لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Flaggenbuch. Melchior Historischer Verlag. ٢٠١٤. ژپنک ٩٧٨-٣-٩٤٤٢٨٩-٦٦-٣.
- ↑ «Hubert Herald». لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Kannik، Preben. Vlaggen, standaarden en wapens (بە هۆڵەندی). HJW Becht Amsterdam.
- ↑ «Suriname – Colonial Flags». flagspot.net. لە ٣ی تەممووزی ٢٠٠٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.