ئاڵای ساوتۆمێ و پرینسیپی
| بەکارھێنان | National flag and ensign |
|---|---|
| ڕێژە | 1:2 |
| بەکارھاتوو | ١٢ی تەممووزی ١٩٧٥ |
| دیزایین | سێھێڵێکی ئاسۆیی لە سەوز، زەرد، و سەوز، لەگەڵ سێگۆشەیەکی هاولای سوور لە لای بەستنەوەکەدا و دوو ئەستێرەی پێنجپەڕی ڕەش لەسەر هێڵە زەردەکە |
| دیزایین لەلایەن | مانوێل پینتۆ دا کۆستا |
ئاڵای نیشتمانیی ساوتۆمێ و پرینسیپ سێھێڵێکی ئاسۆیییە لە سەوز، زەرد، و سەوز، لەگەڵ سێگۆشەیەکی هاولای سوور لە لای بەستنەوەکەدا و دوو ئەستێرەی پێنجپەڕی ڕەش لەسەر هێڵە زەردەکە. ڕێژەی دیمەنی ئاڵاکە ١:٢یە و ڕێژەی هێڵەکان ٢:٣:٢یە. ئاڵاکە لە کاتی سەربەخۆییی ساوتۆمێ و پرینسیپ لە پرتوگال لە ١٢ی تەممووزی ١٩٧٥دا پەسەند کرا. دیزاینەکە لەسەر بنەمای یەکەم ئاڵای بزووتنەوەی رزگاریخوازی ساوتۆمێ و پرینسیپ (MLSTP)یە و نزیکەی ڕێک ھاوشێوەیەتی، کە سەرکردایەتیی وڵاتەکەی کرد بۆ سەربەخۆیییەکەی.
دیزاین
[دەستکاری]ئاڵاکە لەلایەن مانوێل پینتۆ دا کۆستا، یەکەم سەرۆکی ساوتۆمێ و پرینسیپەوە دیزاین کراوە. نزیکەی ڕێک ھاوشێوەی ئاڵای MLSTPیە بەدەر لەوەی پانیی هێڵەکانی بە ڕێژەی ٢:٣:٢ن، لە کاتێکدا لەسەر ئاڵای MLSTPدا یەکسانن. ڕەنگەکانی ئاڵاکە هاوبەشن لەگەڵ ئەو ئاڵانەی کە لە سەرەتادا لەلایەن دوو کۆلۆنیی پێشووی پرتوگالەوە پەسەند کرابوون، کە کیپ ڤەرد و گینێ بیساون، و هر سێکیان ئەستێرەیەکی ڕەش پیشان دەدەن.[١]
ھێماگەرایی
[دەستکاری]ڕەنگەکان و ھێماکانی ئاڵاکە گرنگیی کلتووری و سیاسییان ھەیە؛ بەڵام، سەرچاوەکان لەسەر واتاکانی جیاوازن. نوسینگەی سەرۆکی ساوتۆمێ گرنگیی خوارەوە دەبەخشێت بە ڕەگەزەکانی ئاڵاکە: سەوز، زەرد، و سوور ڕەنگەکانی سەرانسەری ئەفریقان و نوێنەرایەتیی بزووتنەوەی سەربەخۆییی ساوتۆمێ دەکەن؛ سێگۆشەکە نوێنەرایەتیی یەکسانی دەکات؛ و دوو ئەستێرە ڕەشەکە نوێنەرایەتیی دوو دوورگە ھاوناوەکەی وڵاتەکە، ساوتۆمێ و پرینسیپ دەکەن.[٢] ئاڵاناسی ئەمریکی ویتنی سمیپ واتای زێدەتر بە ئاڵاکە دەبەخشێت؛ بەپێی ئەو، سەوز نوێنەرایەتیی ڕووەکە شینایییەکانی دوورگەکان دەکات، زەرد نوێنەرایەتیی خۆری تڕۆپیکاڵ دەکات، سێگۆشە سوورەکە نوێنەرایەتیی یەکسانی و بزووتنەوەی سەربەخۆیی دەکات، و دوو ئەستێرە ڕەشەکە بە تایبەتی نوێنەرایەتیی دانیشتووانی ئەفریقیی دوو دوورگەکە دەکەن.[١] لە ھەمان کاتدا، World Factbookی ئاژانسی زانیاریی ناوەندیی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت کە زەرد نوێنەرایەتیی کاکاو دەکات، کە داهاتی سەرەکیی کشتوکاڵیی وڵاتەکەیە.[٣]
دروستکردن
[دەستکاری]حکوومەتی ساوتۆمێ ئەندازە، ڕەنگەکان، و پێوەرەکانی دروستکردنی دیاری کردووە کە دەبێت ئاڵاکەی تێدا دروست بکرێت. دروستکردنی ئاڵاکە لە بەشی I، ماددەی ١٤ی دەستووری ساوتۆمێ و پرینسیپدا (دەستکاریکردنی ٢٠٠٢) ڕوون کراوەتەوە. ئاڵاکە لە سێ هێڵی ئاسۆیی پێکھاتووە: دوو هێڵی سەوز بە پانیی یەکسان لە سەرەوە و خوارەوە، و هێڵێکی زەرد لە ناوەڕاستدا کە یەک و نیو بەرامبەری پانیی هێڵە سەوزەکانە. هێڵە زەردەکە دوو ئەستێرەی پێنجپەڕی ڕەشی تێدایە. لە لای بەستنەوەکەدا سێگۆشەیەکی سوور ھەیە کە بەرزییەکەی یەکسانە بە نیوەی بنکەکەی (سێگۆشەیەکی هاولا).[٣][٤]

بەکارھێنان
[دەستکاری]
قەدەغەکردنی سوکایەتیکردن
[دەستکاری]بەپێی ماددەی ٤٠٢ی یاسای سزادانی ساوتۆمێ، بە ئاشکرا بێڕێزیکردن یان سوکایەتیکردن بە ئاڵای نیشتمانی یان ئاڵای ناوچەی خۆبەڕێوەبەریی پرینسیپ سزادراوە بە تا دوو ساڵ زیندانیکردن، یان سزای داراییی ڕۆژانە بۆ زیاتر لە ٢٠٠ ڕۆژ.[٥]
ئاڵای ئاسانکاری
[دەستکاری]ئاڵای ساوتۆمێ و پرینسیپ یەکێکە لە چەندین ئاڵای نیشتمانی کە وەک ئاڵای ئاسانکاری لەلایەن کەشتییە بازرگانییە بێگانەکانەوە دەشەکێنرێنەوە.[٦] حکوومەتی ساوتۆمێ ھانی ئەم کردارە دەدات چونکە داهاتێکی زۆر پێویست بۆ وڵاتەکە دێنێت.[٧] سی و نۆ کەشتیی گەورە ئاڵاکەیان لە ساڵی ٢٠٠٢دا دەشەکاندەوە، سەرباری ئەوەی کە ساوتۆمێ و پرینسیپ هیچ بەندەرێکی ئاوی قووڵی نییە بۆ ئەوەی تێیدا بوەستن.[٧] ئاڵای ساوتۆمێ پێشتر لەسەر پێڕستی ڕەشی پاریس بوو بۆ ئاڵا بازرگانییەکان بەھۆی خراپیی کۆنترۆڵی دەوڵەتی بەندەرەوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٤دا لادرا بەھۆی نەبوونی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو کەشتییانەی ئاڵاکە دەشەکێننەوە.[٨] لە ساڵی ٢٠٢٣دا، ئاڵاکە لە دەرەوەی پێڕستە ڕەشەکەدا دەمێنێتەوە.[٩]
مێژوو
[دەستکاری]پرتوگالیییەکان دەستیان کرد بە کۆلۆنیکردنی دوورگە چۆڵەکانی ساوتۆمێ و پرینسیپ لە سەدەی ١٦دا.[١٠] چوار سەدە دواتر، کۆمەڵکوژیی باتێپا لە ساڵی ١٩٥٣دا ھەستی نەتەوەیی بەرز کردەوە و خەباتی بۆ سەربەخۆیی ڕێکخست.[١١] بزووتنەوەی MLSTP حەوت ساڵ دواتر دامەزرا و ژێر زەوی مایەوە تا شۆڕشی مێخەک لە پرتوگال لە ساڵی ١٩٧٤دا. حکوومەتی نوێی پرتوگال MLSTPی وەک "تاقە نوێنەری ڕەوا"ی گەلی ساوتۆمێ دانی پێدا نا، و دوو لایەنەکە دانوستانیان کرد لەسەر نەخشەڕێگایەک بۆ سەربەخۆییی ساوتۆمێ.[١٢]
ھەشت دیزاین بۆ ئاڵای نیشتمانیی ساوتۆمێ پێشنیار کران و پێداچوونەوەیان بۆ کرا، کە ھەموویان ڕەنگەکانی سەرانسەری ئەفریقایان بەکاردەھێنا.[١][١٣] ڤێرژنێکی دەستکاریکراوی ئاڵای MLSTP، دیزاینکراو لەلایەن یەکەم سەرۆکی ساوتۆمێ مانوێل پینتۆ دا کۆستاوە، لە کۆتاییدا ھەڵبژێردرا. لە کاتی سەربەخۆییی ساوتۆمێ و پرینسیپ لە ١٢ی تەممووزی ١٩٧٥دا پەسەند کرا.[١]
- پێشنیارەکانی ئاڵای ١٩٧٤ بۆ ساوتۆمێ و پرینسیپ[١٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]پەراوێزەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 4 Smith 2013.
- ↑ Government of São Tomé and Príncipe 2020.
- 1 2 Central Intelligence Agency 2024.
- ↑ Constitution of São Tomé and Príncipe 2002, Part I, Article 14.
- ↑ Penal Code of São Tomé and Príncipe 2012, Title V, Chapter I, Section IV, Article 402.
- ↑ Braw 2024.
- 1 2 Frynas, Wood & Soares de Oliveira 2003، لاپەڕەکانی 57–58.
- ↑ Mansell 2009، لاپەڕە 185.
- ↑ Paris MoU 2023.
- ↑ BBC News 2018.
- ↑ Seibert 2006، لاپەڕە 88.
- ↑ Seibert 2006، لاپەڕەکانی 100–101.
- 1 2 Usachev 1984.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- «Bandeira Nacional» [National Flag]. Presidency of the Democratic Republic of São Tomé and Príncipe (بە پورتوگالی). São Tomé: Government of São Tomé and Príncipe. ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئابی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- Braw، Elisabeth (٢٣ی ئابی ٢٠٢٤). «Ships Are Flying False Flags to Dodge Sanctions». Foreign Policy. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- «Código Penal – São Tomé and Príncipe» [Penal Code – São Tomé and Príncipe] (بە پورتوگالی). São Tomé: Government of São Tomé and Príncipe. ٥ی تەممووزی ٢٠١٢.
- «Constituição da República Democrática de São Tomé e Príncipe» [Constitution of the Democratic Republic of São Tomé and Príncipe] (بە پورتوگالی). São Tomé: Government of São Tomé and Príncipe. ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە.
- Frynas، Jędrzej George؛ Wood، Geoffrey؛ Soares de Oliveira، Ricardo MS (٢٠٠٣). «Business and politics in São Tomé e Príncipe: From Cocoa Monoculture to Petro-State». African Affairs. ١٠٢ (406). Oxford University Press on behalf of the Royal African Society: ٥١–٨٠. doi:١٠.١٠٩٣/oxfordjournals.afraf.a١٣٨٨١١.
- Mansell، John N. K. (١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٩). Flag State Responsibility: Historical Development and Contemporary Issues. Springer. ژپنک ٩٧٨٣٥٤٠٩٢٩٣٣٨.
- «Sao Tome and Principe». The World Factbook. Central Intelligence Agency. ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٤. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
- «Sao Tome and Principe profile». BBC News. ١٤ی ئایاری ٢٠١٨.
- Seibert، Gerhard (١ی ئایاری ٢٠٠٦). Comrades, Clients and Cousins: Colonialism, Socialism and Democratization in São Tomé and Príncipe (بە ئینگلیزی). Brill Publishers. ژپنک ٩٧٨-٩٠-٤٧٤-٠٨٤٣-٧.
- Smith، Whitney (٢٨ی تەممووزی ٢٠١٣). «Flag of Sao Tome and Principe». Encyclopædia Britannica (بە ئینگلیزی). Encyclopædia Britannica, Inc.
- Usachev، Ary A. (ئازاری ١٩٨٤). Mattern، Günter (ed.). «Die Akten von Ary A. Usachev» [The Files of Ary A. Usachev]. Flaggenmitteilung (بە ئەڵمانی). ژمارە 96. Liestal.
- «White, Grey and Black List». Paris MoU. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]
میدیای پەیوەندیدار بە Flags of São Tomé and Príncipe لە ویکیمیدیا کۆمنز