ئاڵای تۆگۆ
| بەکارھێنان | National flag and ensign |
|---|---|
| ڕێژە | 3:5, 1:𝜑 یان 2:3 |
| بەکارھاتوو | ٢٧ی نیسانی ١٩٦٠ |
| دیزایین | پێنج ھێڵی ئاسۆییی گۆڕدراو لە نێوان سەوز و زەرددا؛ لە کانتۆنەکەدا، ئەستێرەیەکی سپیی پێنجپڕ لەسەر بوارێکی سوور |
| دیزایین لەلایەن | پۆڵ ئاھیی |
ئاڵای نیشتمانیی تۆگۆ لە پێنج ھێڵی ئاسۆیی پێکھاتووە، کە لە نێوان سەوز و زەرددا دەگۆڕدرێن، لەگەڵ چوارگۆشەیەکی سوور کە ئەستێرەیەکی سپیی پێنجپڕی لە کانتۆنەکەیدا ھەڵگرتووە. ئەوە یەکێکە لە زۆربەی ئاڵا ئەفریقییەکان کە ڕەنگەکانی پان-ئەفریقیی سەوز، زەرد، و سوور بەکاردێنن. ھونەرمەندی توگۆلی پۆڵ ئاھیی ئاڵاکەی لە ساڵی ١٩٦٠دا دیزاین کرد، ڕێک پێش پەسەندکردنی لە ٢٧ی نیسانی ئەو ساڵەدا، کە ھاوکات بوو لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەربەخۆییی تۆگۆ. کاتێک تۆگۆ کۆمارێکی خۆبەڕێوەبەر بوو لەناو یەکێتیی فەڕەنسیدا (جێگرەوەی ئیمپراتۆرییەتی کۆلۆنیالیی فەڕەنسی)، ئاڵایەکی سەوزی ھەڵدەکرد کە سێڕەنگی فەڕەنسیی لە کانتۆنەکەدا بوو لەگەڵ دوو ئەستێرەی زەردی پێنجپڕ، یەکێکیان لە خوارەوەی لای بەرزکەرەوە و یەکێکیان لە سەرەوەی لای شەکاوەدا.
دیزاین
[دەستکاری]ھونەرمەندی توگۆلی پۆڵ ئاھیی (١٩٣٠–٢٠١٠) دیزاینەری ئاڵاکە بوو.[١] ئاھیی لە فەڕەنسا خوێندنی ھونەری کردبوو و لە کۆلێژی نیشتمانیی باڵای ھونەرە جوانەکان لە پاریس لە ساڵی ١٩٥٩دا دەرچوو پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ تۆگۆ. لە ساڵی دواتردا، ئاڵای تۆگۆی دیزاین کرد، کە لە کاتی ڕاگەیاندنی سەربەخۆییی وڵاتەکەدا لە ٢٧ی نیسانی ١٩٦٠دا پەسەند کرا.[٢][٣][٤]
دیزاینی ئاڵاکە لە بەشی یەکەم، ماددەی ٣ی دەستووری تۆگۆ، ساڵی ١٩٩٢ (پێداچوونەوەی ٢٠١٩) ڕوونکراوەتەوە. دەڵێت:[٥]
ڕێژەکانی ئاڵاکە لە دەستووردا ئاماژەیان پێ نەکراوە و سەرچاوەکان دەربارەی ڕێژەی ورد جیاوازن. ئاڵاناسی ئەمریکی ویتنی سمیت، لە نووسینێکیدا لە ئەنپایکلۆپیدیا بریتانیکادا، ڕایگەیاندبوو کە ڕێژەی بەرزی بۆ درێژی نزیکەی ٣:٥ە.[٦] لە کاتێکدا ئاڵاناسی پۆڵەندی ئەلفرێد زنامیرۆڤسکی ڕایگەیاندبوو کە ڕێژەکە ٢:٣یە.[٧] ھەروەھا بانگەشەی ئەوەش کراوە کە ئاھیی لە کاتی دیزاینکردنی ئاڵاکەدا شوێن ڕێژەی زێڕین (کە بە پێت گریکیی فی، 𝜑 نوێنەرایەتی دەکرێت) کەوتووە، کە دەیباتە خانەی لاکێشەیەکی زێڕینەوە. بە واتایەکی تر، ڕێژەی بەرزی بۆ درێژییەکەی دەبێتە 1:𝜑، کە داڕێژە:Varphi = 1+√5/2 ≈ 1.618.[٨][٩]
ھێماگەری
[دەستکاری]ئاڵاکە ڕەنگەکانی پان-ئەفریقیی سەوز، زەرد، و سوور بەکاردێنێت، کە لەلایەن چەندین وڵاتی تری ئەفریقاوە لە کاتی سەربەخۆییدا پەسەند کران.[٦] پێنج ھێڵەکەی نوێنەرایەتیی پێنج ھەرێمەکانی تۆگۆ دەکەن.[٦] نووسینگەی سەرۆکی تۆگۆ ئەم گرنگییەی بە ڕەنگ و ھێماکانی ئاڵاکە داوە: سەوز نوێنەرایەتیی دارستانەکان، کشتوکاڵ، و ھیوا دەکات؛ زەرد نوێنەرایەتیی سەرچاوە سروشتییەکان، بڕوا، و پێگەیشتن دەکات؛ سوور نوێنەرایەتیی ئەو خوێنە دەکات کە لەلایەن ئەوانەی بۆ سەربەخۆییی تۆگۆ جەنگان ڕژاوە؛ و ئەستێرە سپییەکە نوێنەرایەتیی ئاشتی، ذکاوەت، و ڕۆشنایی دەکات.[٤]
ئاڵا مێژووییەکان
[دەستکاری]
ئاڵای تۆگۆلاندی فەڕەنسی (١٩٥٦–١٩٦٠)لە کاتی سەردەمی کۆلۆنیالیزمدا، تۆگۆ ئاڵای فەرمانڕەوا کۆلۆنیالییەکەی ھەڵدەکرد: ئەڵمانیا لە ساڵی ١٨٨٤ تا ١٩١٤ (وەک بەشێک لە تۆگۆلاندی ئەڵمانی) و فەڕەنسا لە ساڵی ١٩١٦ تا ١٩٦٠.[١٠][١١] سیستمی وەسیەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە دوای جەنگی جیهانیی دووەمدا دامەزرا فەڕەنسای ناچار کرد کە تۆگۆ (ئەوکات تۆگۆلاندی فەڕەنسی) ببات بەرەو خۆبەڕێوەبەری.[٦] تۆگۆ لە ٢٤ی ئابی ١٩٥٦دا کرا بە کۆمارێکی خۆبەڕێوەبەر لەناو یەکێتیی فەڕەنسیدا، و ئاڵایەکی نوێ لەگەڵ دروشمێک، سروودێک، و ڕۆژێکی نیشتمانیدا پەسەند کرا.[١٢] ئاڵاکە بوارێکی سەوز بوو بە سێڕەنگی فەڕەنسی لە کانتۆنەکەدا و دوو ئەستێرەی زەردی پێنجپڕ، یەکێکیان لە خوارەوەی لای بەرزکەرەوە و یەکێکیان لە سەرەوەی لای شەکاوەدا. بوارە سەوزەکە نوێنەرایەتیی کشتوکاڵ، ھیوا، و گەنجیی دەکرد، لە کاتێکدا دوو ئەستێرەکە نوێنەرایەتیی ساڤانا باکوورییەکان و دەشتایییە کەناراوەیییەکانی باشووری تۆگۆیان دەکرد.[٦][١٣]
نیشانی ھێز
[دەستکاری]
ئاڵای تۆگۆ لەسەر نیشانی ھێزی وڵاتەکەدا دەرکەوتووە. گرتنەخۆی لە دەستووری توگۆدا وەسف کراوە:[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ↑ Le Télégramme 2010.
- ↑ Roussel 2020.
- ↑ Panara 2020.
- 1 2 Government of Togo 2021.
- 1 2 Constitution of Togo 2019, Title I, Article 3.
- 1 2 3 4 5 Smith 2001.
- ↑ Znamierowski 2020، لاپەڕە 219.
- ↑ Posamentier & Lehmann 2011، لاپەڕەکانی 53–54.
- ↑ Johar 2024، لاپەڕە 286.
- ↑ Knoll 1978، لاپەڕە 22.
- ↑ Minahan 2009، لاپەڕە 928.
- ↑ Gayibor 1997، لاپەڕە 212.
- ↑ Gayibor 1994، لاپەڕە 134.
سەرچاوە نووسراوەکان
[دەستکاری]- «Constitution du Togo, 1992» [Constitution of Togo, 1992]. Digithèque MJP (بە فەرەنسی). Lomé: Government of Togo. ٢٠١٩ [14 October 1992]. لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
- «Décès de Paul Ahyi, le Picasso africain» [Death of Paul Ahyi, the African Picasso]. Le Télégramme (بە فەرەنسی). ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە.
- Gayibor، Nicoué Lodjou، ed. (١٩٩٧). Le Togo sous domination coloniale (1884–1960) [Togo under colonial rule (1884–1960)] (بە فەرەنسی). Presses de l'UB. ژپنک ٩٧٨-٢-٩٠٩٨٨٦-٣٤-٣. (PDF)
- Gayibor، Nicoué Lodjou (١٩٩٤). Les Togolais face à la colonisation [The Togolese facing colonisation] (بە فەرەنسی). Presses de l'UB. ژپنک ٩٧٨-٢-٩٠٩٨٨٦-١٩-٠. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- Johar، Syafiq (٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤). «Some Applications of Real Sequences». The Big Book of Real Analysis: From Numbers to Measures (بە ئینگلیزی). Springer Nature. لاپەڕە ٢٦٣–٢٩٦. ژپنک ٩٧٨-٣-٠٣١-٣٠٨٣٢-١.
- Knoll، Arthur J. (١٩٧٨). Togo Under Imperial Germany, 1884–1914: A Case Study in Colonial Rule (بە ئینگلیزی). Hoover Institution Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٨١٧٩-٦٠٩١-٩.
- «Les symboles de la république Togolaise» [The Symbols of the Togolese Republic]. Presidency of the Togolese Republic (بە فەرەنسی). Lomé: Government of Togo. ٢٠٢١.
- Minahan، James B. (٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩). The Complete Guide to National Symbols and Emblems: [2 volumes] (بە ئینگلیزی). Bloomsbury Publishing USA. ژپنک ٩٧٨-٠-٣١٣-٣٤٤٩٧-٨.
- Panara، Marlène (٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠). «Togo : une histoire mouvementée» [Togo: A Turbulent History]. Le Point (بە فەرەنسی).
- Posamentier، Alfred S.؛ Lehmann، Ingmar (٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١). The Glorious Golden Ratio (بە ئینگلیزی). Prometheus Books. ژپنک ٩٧٨-١-٦١٦١٤-٤٢٤-١.
- Roussel، Jane (١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠). «Paul Ahyi : ce musée qui lui est dédié à Lomé» [Paul Ahyi: This Museum Dedicated to Him in Lomé]. Le Point (بە فەرەنسی).
- Smith، Whitney (١٦ی شوباتی ٢٠٠١). «Flag of Togo». Encyclopædia Britannica (بە ئینگلیزی). Encyclopædia Britannica, Inc.
- Znamierowski، Alfred (٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠). The World Encyclopedia of Flags: An Illustrated Guide to International Flags, Banners, Standards and Ensigns (بە ئینگلیزی). Anness Publishing. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٥٤٨-٣٤٨٠-٩.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]
میدیای پەیوەندیدار بە Flags of Togo لە ویکیمیدیا کۆمنز