ئاڵای بورکینا فاسۆ
داڕێژە:Infobox National flag ئاڵای نیشتمانی لە باڵیۆزخانەی بورکینافاسۆ لە واشینگتن دی سی] ] ئاڵای نیشتمانیی بورکینافاسۆ (بە فەڕەنسی: drapeau du Burkina Faso) لە دوو شریتی ئاسۆیی یەکسانی سوور (سەرەوە) و سەوز پێکھاتووە، لەگەڵ ئەستێرەیەکی پێنج-پەڕی زەرد کە لە ناوەڕاستەکەیدا جێگیر بووە.[١] ئاڵاکە لە ٤ی ئابی ١٩٨٤دا وەرگیراوە. ئاڵاکە ڕەنگەکانی پان-ئەفریکانیـی ئەتیۆپیا بەکاردەھێنێت، کە ڕەنگدانەوەی دابڕانە لە ڕابردووی کۆلۆنیالی وڵاتەکە و یەکگرتوویی لەگەڵ وڵاتە کۆلۆنییە پێشووەکانی تری ئەفریقا. دەوترێت ڕەنگی سوور ھێمای شۆڕشە و سەوز ھێمای زۆریی سامانی کشتوکاڵی و سروشتییە. ئەستێرە زەردەکە کە لەسەر شریتە سوور و سەوزەکان دانراوە، نوێنەرایەتی ڕووناکیی ڕێبەری شۆڕش دەکات. ئاڵاکە دوای کودەتای ١٩٨٣ی ڤۆڵتای سەروو وەرگیرا کە تێیدا تۆماس سانکارا ھاتە سەر دەسەڵات.[٢]
مێژوو
[دەستکاری]ئاڵای ڕەسەنی کۆماری ڤۆڵتای سەروو، کە لە کاتی سەربەخۆیی وەرگیرابوو، سێ شریتی ئاسۆیی ڕەش، سپی و سووری تێدابوو. ئەم ڕەنگانە نوێنەرایەتی سێ لقی سەرەکیی ڕووباری ڤۆڵتایان دەکرد، کە بە باشووری وڵاتەکەدا دەڕژێن: ڤۆڵتای ڕەش، ڤۆڵتای سپی و ڤۆڵتای سوور. ئاڵاکە ڕێک ھاوشێوەی ئاڵای سێ-ڕەنگـی [٣] ئیمپراتۆریەتیی ئەڵمانیا بوو کە لە نێوان ساڵانی ١٨٧١ بۆ ١٩١٨ بەکاری دەھێنا. ئاڵاکە کاتێک گۆڕدرا کە ڤۆڵتای سەروو بوو بە بورکینافاسۆ لە ٤ی ئابی ١٩٨٤دا.
پلانی دروستکردن
[دەستکاری]نەخشەی ڕەنگەکان
[دەستکاری]پلە دیاریکراوەکانی ڕەنگەکان بەپێی یاسا پێناسە نەکراون، بەڵام لە دەستووری بورکینافاسۆدا وەک "سەوز"، "سوور" و "زەردی-زێڕین" ناویان ھاتووە.[٤] خەمڵاندنەکان لە خوارەوە ڕیزکراون:
| سوور | زەرد | سەوز | |
|---|---|---|---|
| پانتۆن | 179c | 115c | 7739c |
| CMYK | 0-82-81-6 | 2-17-91-0 | 100-0-54-38 |
| RGB | 239-43-45 | 252-209-22 | 0-158-73 |
| ھێکسادێسیمال | #EF2B2D | #FCD116 | #009E49 |
ئاڵا مێژووییەکان
[دەستکاری]| ئاڵا | ساڵانی بەکارھێنان | ڕێژە | حکومەت | وەسف |
|---|---|---|---|---|
| ١٩٠٤–١٩١٩ | ٢:٣ | وەک بەشێک لە سینیگالی سەروو و نێجەر | ئاڵای سێ-ڕەنگی فەڕەنسی وەک ئاڵای فەرمیی ڤۆڵتای سەرووی فەڕەنسی بەکاردەھێنرا. | |
| ١٩١٩–١٩٣٢ | ڤۆڵتای سەرووی فەڕەنسی | |||
| ١٩٣٢–١٩٤٧ | وەک بەشێک لە سوودانی فەڕەنسی، کەناری عاج، و کۆلۆنی نێجەر | |||
| ١٩٤٧–١٩٥٨ | ڤۆڵتای سەرووی فەڕەنسی | |||
| ١٩٥٨–١٩٦٠ | کۆماری ڤۆڵتای سەروو | |||
| ١٩٦٠–١٩٨٤ | ٢:٣ | ئاڵای نیشتمانیی کۆماری ڤۆڵتای سەروو لە کاتی بەدەستھێنانی سەربەخۆیی لە فەڕەنسا لە ٥ی ئابی ١٩٦٠دا ناسێنرا. لە سێ شریتی ئاسۆیی یەکسانی ڕەش، سپی و سوور پێکھاتبوو. ڕێک ھاوشێوەی ئاڵای ئیمپراتۆریەتیی ئەڵمانیا بوو (تەنھا جیاوازییەکەی ڕەنگێکی کەمێک کاڵتری سوور بوو). | ||
| ١٩٨٤–ئێستا | ٢:٣ | بورکینافاسۆ | ئاڵای ئێستا، کە لە دوو شریتی ئاسۆیی سوور و سەوز لەگەڵ ئەستێرەیەکی پێنج-پەڕی زەرد لە ناوەڕاستدا پێکھاتووە، لە ٤ی ئابی ١٩٨٤دا وەرگیرا. | |
ئاڵاکانی تر
[دەستکاری]- ئاڵای سەرۆکایەتیی بورکینافاسۆ
- ئاڵای مێژوویی سەرۆکایەتیی ڤۆڵتای سەروو (١٩٥٩–١٩٨٤)
- دراوشەی بازنەیی ھێزی ئاسمانیی بورکینافاسۆ
- دراوشەی بازنەیی ھێزی ئاسمانیی بورکینافاسۆ (جۆرێکی تر)
- دراوشەی بازنەیی مێژوویی ھێزی ئاسمانیی ڤۆڵتای سەروو (١٩٦٤–١٩٨٤)
- دراوشەی بازنەیی مێژوویی ھێزی ئاسمانیی ڤۆڵتای سەروو (١٩٦٤–١٩٨٤؛ جۆرێکی تر)
گەلەری
[دەستکاری]- ئاڵای بورکینابی ھەڵواسراوە لە لای شەقامێک لە واگادووگوو (٢٠٢٢)
- ئاڵایەکی گەورەی بورکینابی لە کاتی یارییەکی پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە نێوان بورکینافاسۆ و نامیبیا (٢٠١١)
- ئاڵای بورکینابی لە لا گاسیلی، فەڕەنسا (٢٠٠٩)
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Flag of Burkina Faso». The World Factbook. CIA. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تەممووزی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ↑ Smith، Whitney (٢٠٠٢). Flag Lore Of All Nations. Millbrook Press. لاپەڕە ٢١. ژپنک ٠-٧٦١٣-١٧٥٣-٨.
- ↑ «Upper Volta (Burkina Faso, 1959–1984)». flagspot.net. لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ «1991 Constitution of Burkina Faso». constituteproject.org. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.