ئاڵای ئیسرائیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاڵای ئیسرائیل
لقیhorizontal triband
دامەزران٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٨
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوەئیسرائیل
ڕێژەی ڕووبەر11:8
ڕەنگسپی، Israel blue
DepictsStar of David، field، bar، tallit
ئاڵای وڵاتی ئیسرائیل

ئاڵای ئیسرائیل ( عیبری : דגל ישראל ) ئاڵای فەرمی وڵاتی ئیسرائیلە کە نوێنەرایەتی وڵات و سەروەری و دامەزراوەکەی و ھاووڵاتیانی دەکات، جا لە ئیسرائیل بێت یان لە جیھاندا. ئەم ئاڵایە پاشبنەمایەکی سپی ھەیە کە دوو ھێڵی ئاسۆیی ڕەنگی شین کاڵ و لە نێوانیاندا ئەستێرەی داود بە ھەمان ڕەنگەوە. سەرەتای ئەم ئاڵایە لە ڕۆژانی یەکەم کۆچ بووە، کاتێک بزووتنەوەی زایۆنیستی لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لە ساڵی ١٨٩٧ەوە وەک دروشمی خۆی وەریگرتووە. ئەم ئاڵایە لەبری (ئاڵای حەوت ئەستێرە) ھەڵبژێردرا کە لەلایەن بنیامین زیڤ تیۆدۆر ھێرتسەوە پێشنیارکرابوو. دوای دامەزراندنی وڵاتەکە لە ساڵی ١٩٤٨، ئەنجومەنی کاتی وڵات ھەوڵیدا ئاڵایەک بۆ وڵاتەکە بدۆزێتەوە، بۆیە ئاڵای بزووتنەوەی زایۆنیستی بە فەرمی کاندید کرا بۆ ئەوەی وەک نیشانەی وڵاتی ئیسرائیل لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٨دا بەکاربھێنرێت. و لە بیرۆکەکانی تر باشتر بوو، چونکە ھەوادارێکی زۆری ھەیە لەگەڵ گەلی جوولەکەکاندا.

بەشێکی تاڕادەیەک زۆر لە دانیشتووانی جوولەکەکان لە ئیسرائیل، و جوولەکەکانی دانیشتووی وڵاتانی دیکە، دەبینن کە ئاڵای نیشتمانی ھێمای سەربەخۆیی وڵاتی ئیسرائیلە و یەکێک لە دەربڕینەکانی سەرکەوتنیش ھەڵکردنی ئاڵایە لەسەر سەربانەکانی خانوو و لەسەر ئۆتۆمبێل لە ساڵیادی ڕۆژی سەربەخۆیی (ئەو ڕۆژەی وڵاتەکەیان لە ساڵی ١٩٤٨ دامەزرا). لە کەرتی ھاریدی و عەرەبیدا مشتوومڕ بوو لەسەر پەیوەندی ئاڵاکە و شوێنی لە کۆمەڵگادا، بە تایبەت کە ھێمای زایۆنیزم و جوولەکەگەراییە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "علم إسرائيل", ويكيبيديا (بە عەرەبی), 2023-02-10, retrieved 2023-03-05