ئاگرەدیوار
Jump to navigation
Jump to search
ئاگرەدیوار یان فایرواڵ دەزگا یان کۆمەڵەدەزگایەکە (لەوانەیە نەرمەکاڵاش بێ) کە داڕێژراوە بۆ پەژیران یان بەدواوەدانی ڕاگوێزییەکان لە تۆڕی کۆمپیوتەریدا بەپێی کۆمەڵێک ڕێسا. پتر بۆ پاراستنی تۆڕ لە دەستپێگەیشووییی ڕێپێنەدراو و لە ھەمان کاتدا، ڕێگاکردنەوە بۆ دەربازبوونی پەیام و پێڕاگەیێنییە ڕەواکان بەکار دێ.
زۆربەی سیستەمە بەکارخەرییەکانی کۆمپیوتەرە کەسییەکان بۆ پارێزگاریکردن لە کۆمپیوتەرەکە ھەمبەری ئەو ھەڕەشانەی لە ئینتەرنێتدا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، داگری ئاگرەدیواری نەرمەکاڵایین. زۆرێک لە ڕێدۆزەکان کە دراوەکان لە تۆڕێکەوە دەربازی تۆڕێکی تر دەکەن ژی ئاگرەدیواریان تێدایە و، بەپێچەوانەشەوە، زۆریک لە ئاگرەدیوارەکانیش دەتوانن کاری ڕێدۆزی بکەن.[١]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ پێناسەی ئاگرەدیوار Archived ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین. (ئینگلیزی)
بەستەری دەرەکی[دەستکاری]
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |