بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئاگربەستی موودرۆس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاگربەستی موودرۆس
وڵاتیۆنان
دابەشکاریی کارگێڕیلێمنۆس
جێموودرۆس
پۆتانی شوێن٣٩°٥٢′٢٨″N ٢٥°١٦′١٤″E
کاتی ڕوودان٣٠ی تشرینی یەکەمی ١٩١٨
واژووکارانشانشینی یەکگرتوو، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
Map

ئاگربەستی موودرۆس (بە تورکی: Mondros Mütarekesi)، کە لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ١٩١٨ واژوو کرا، کۆتایی بە دووژمنایەتییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و ھاوپەیمانان لە کاتی جەنگی جیھانیی یەکەمدا ھێنا. لەلایەن وەزیری کاروباری دەریایی عوسمانی ڕەئوف ئۆربای بەگ و دەریاوان سۆمەرسێت ئارسەر گۆف، دەریاوانی بەریتانی واژووکرابوو، کە لەناو کەشتیی «ئیچ ئێم ئێس ئاگامێنۆن» لە بەندەری موودرۆس لە دوورگەی لێمنۆس لە یۆنان. دوای ئاگربەستەکە داگیرکردنی ئیستانبوڵ و دابەشکردنی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بەدوای خۆیدا ھێنا. دواتر دوای پەیمانی لۆزان (٢٤ی تەممووزی ١٩٢٣) دوای سەرکەوتنی تورکیا لە شەڕی سەربەخۆیی تورکیادا ھەڵوەشایەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]