ئاگربەستی مودانیا
ئاگربەستی مودانیا | |
---|---|
![]() | |
وڵات | تورکیا |
جێ | مودانیا |
پۆتانی شوێن | ٤٠°٢٢′٣١″N ٢٨°٥٣′٢″E |
کاتی ڕوودان | ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٢ |
بەشداربوو | تورکیا، شانشینی یەکگرتوو، فەڕەنسا، شانشینی ئیتاڵیا، شانشینی یۆنان |
![]() | |
ئاگربەستی مودانیا ڕێککەوتنێک بوو لە نێوان تورکیا (حکوومەتی ئەنجومەنی نیشتمانیی گەورە) لە لایەک و ئیتاڵیا و فەڕەنسا و بەریتانیا لە لایەکی ترەوە. ڕێککەوتنەکە لە شاری مودانیای عوسمانی واژوو کرا –کە ناوی خۆی لێ وەرگرتووە– ھەروەھا بورسا میوانداری ھەندێک کۆبوونەوەی پەیوەست بەم ڕێکەوتنە کرد لە ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٢. شانشینی یۆنان دوو ڕۆژ دوای کۆبوونەوەی بورسا پەیوەندی بە ئاگربەستەکەوە کرد.
مەرجەکانی ئاگربەست
[دەستکاری]ڕێککەوتنەکە یان ئاگربەستەکە سێ مەرجی لەخۆگرتبوو:
- کشانەوەی ھێزەکانی یۆنان لە ڕۆژھەڵاتی تراس تا ماریتسا و لە ئەدیرن لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا.
- پێکھێنانی ھێزێکی مەدەنی تورکیا دوای ٣٠ ڕۆژ لە ڕۆیشتنی ھێزەکانی یۆنان.
- نزیکەی ٨ ھەزار جەندرمەی تورکیا بۆ ئیمزاکردنی پەیمانی ئاشتی بۆ ڕۆژھەڵاتی تراکیا ڕاسپێردرابوون.
لە کۆنفرانسی لۆزان لە ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٢٢ تا ٢٤ی شوباتی ١٩٢٣ و لە ٢٣ی نیسان تا ٢٤ی تەمموزی ١٩٢٣ یەکلاییکردنەوەی کۆتایی لە نێوان ھەردوو لایەنەکەدا کرا، ئەمەش بووە ھۆی واژۆکردنی دواتر پەیماننامەی لۆزان؛ ھێزەکانی ھاوپەیمانان بەردەوام بوون لە داگیرکردنی ناوچەی بێلایەن تا بەپێی مەرجەکانی پەیماننامەکە کشانەوە.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- دەروازەی شەڕ
- دەروازەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی یۆنان
- دەروازەی تورکیا
- دەروازەی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان
- دەروازەی فەڕەنسا
- ^ Psomiades, 33.