ئاڤزەرۆک شانۆ
ڕواڵەت
| ئاڤزەرۆک شانۆ | |
|---|---|
| دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٣ |
| ناو بە زمانی فەرمی | أفزروك، Աւզրուկ، ئاڤزریك، ܐܦ̮ܙܪܘܟ |
| وڵات | عێراق |
| دابەشکاریی کارگێڕی | پارێزگای دھۆک |
| پۆتانی شوێن | ٣٧°١′١١″N ٤٢°٣٠′٣٣″E |
| دانیشتووان | ٣٩٢ |
![]() | |
ئاڤزەرۆک شانۆ گوندێکە لە ھەرێمی کوردستان و دەکەوێتە پارێزگای دھۆک.[١] [٢] [٣] نزیکەی ٣٠ کم لە شاری زاخۆوە دوورە. شارۆچکەکە لە دوو بەش پێکھاتووە، بەشی یەکەم زۆرینەی مەسیحی ئەرمەنی نیشتەجێیە، بەشی دیکەش زۆرینەی مەسیحی ئاشووری نیشتەجێیە.گوندەکە لە ساڵی ١٩٣٢ دامەزرا کاتێک ئەرمەنییەکانی دانیشتووی زاخۆ و دەوروبەری بڕیاریان دا گوندی تایبەت بە خۆیان دابمەزرێنن. ئەرمەنییەکان لە گوندەکە بە زمانی ئەرمەنی قسە ناکەن، بەڵکو بە کوردی قسە دەکەن تاکە گوندی ھەرێمە کە ئەرمەنییەکان زۆرینەی تێدا پێکدەھێنن، بەو پێیەی زۆرینەی ئەرمەنییەکان لە عێراق لە بەغدا و شارە گەورەکانی دیکەدا دەژین.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Hayastan، Kurdistan And (٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨). «Kurdistan and Hayastan - Hand in Hand: Avzrok - Armenian village in southern Kurdistan». لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «Armenians of Iraqi Kurdistan – Taking Up Arms Against the Ongoing ISIL Threat». لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «Mar Mansor church – Afzaruk Shno». www.ishtartv.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ئاڤزەرۆک شانۆ تێدایە.
