ئاڤاشین
ڕواڵەت
| عەزیز نیعمەتی | |
|---|---|
![]() | |
| لەدایکبوون | ١٩٥٩ کانی سپی، ناوچەی سۆما و برادۆست، شارستانی ورمێ |
| مردن | ١١ی نیسانی ٢٠٢٥ (٦٥–٦٦ ساڵ ژیاوە) ورمێ |
| نازناو | ئاڤاشین |
| زمان | کوردی |
| نەتەوە | کورد |
| بواری کارکردن | شیعر، وەرگێڕان |
عەزیز نیعمەتی ناسراو بە ئاڤاشین (١٩٥٩ لە کانی سپی - ١١ی نیسانی ٢٠٢٥ لە ورمێ) شاعیر، وەرگێڕ و ڕەخنەگرێکی وێژەی کوردیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو.
ژیاننامە
[دەستکاری]عەزیز نیعمەتی لە ساڵی ١٩٥٩ لە گوندی کانی سپی سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی شارستانی ورمێی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بوو. نازناوی ئاڤاشینی بۆ خۆی ھەڵبژارد و زۆرتر لە چوار دەیە لە بواری وێژە، شانۆ، مۆسیقا و چاندی کوردی چالاک بوو.[١]
عەزیز نیعمەتی ئەندامی کانوونی نووسەرانی کورد بوو و لەگەڵ کۆواری سروە ھاوکاریی کۆوارە وێژەیییەکانی دیکەی کوردیی دەکرد.[١] ھەروەھا لە گەشەکردنی ھەڵبەستی کوردی لە شاری ورمێ ڕۆڵێکی چاوگیری ھەبوو.[٢]
کتێبەکان
[دەستکاری]ھەڵبەست
[دەستکاری]- گاڤەک حەیا بارانێ
- مستەک ئاخ
ڕەخنەی وێژەیی
[دەستکاری]- گۆتارین ڕەخنەیی
وەرگێڕان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 کوردپرێس: مامۆستا «ئاڤاشین» ھەڵبەستوانی کورد کۆچی دواییی کرد (بە فارسی)، نووسراو لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٥؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٥.
- 1 2 کوردپرێس: مامۆستا «ئاڤاشین»: ھەرمان بوونی ھەڵبەستوانێک لە کانییەک لە وشەکان (بە فارسی)، نووسینی ئاکام جیھانگیری، نووسراو لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٥؛ سەردان لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٥.
