بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئاوێتە نایترۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئاوێتە نایترۆ لە کیمیای ئۆرگانیکدا، ئەو ئاوێتە ئۆرگانییانەن کە یەک یان چەند کۆمەڵەیەکی کارای نایترۆیان (−NO2) تێدایە. کۆمەڵەی نایترۆ یەکێکە لە باوترین «تەقێنەرەکان» (ئەو کۆمەڵە کارایەی کە ئاوێتەیەک دەکاتە تەقەمەنی) کە لە ئاستی جیھاندا بەکاردەھێنرێت. کۆمەڵەی نایترۆ بە بەھێزی ڕاکێشەری ئەلیکترۆنە. بەھۆی ئەم سیفەتەوە، بەستەرە کاربۆن-ھایدرۆجینەکانی «C−H»ی ئەلفا لە کۆمەڵەی نایترۆ دەکرێت سیفەتی ترشییان ھەبێت. بەھۆکاری ھاوشێوە، ھەبوونی کۆمەڵەی نایترۆ لە ئاوێتە ئارۆماتییەکاندا کارلێکی جێگرتنەوەی ئارۆماتیی ئەلیکترۆفیل سست دەکات، بەڵام جێگرتنەوەی ئارۆماتیی نۆکلیۆفیل ئاسان دەکات. کۆمەڵە نایترۆییەکان بە دەگمەن لە سروشتدا دەبینرێن؛ ئەمانە نزیکەی ھەمیشە لە ڕێگەی کارلێکەکانی نایترەکردنەوە بەرھەم دەھێنرێن کە لە ترشی نایتریکەوە دەست پێ دەکەن.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Henry Feuer, ed. (1970). Nitro and Nitroso Groups: Part 2, Volume 2. PATAI'S Chemistry of Functional Groups. Vol. 2. John Wiley & Sons Ltd. doi:10.1002/9780470771174. ISBN 978-0-470-77117-4.Saul Patai, ed. (1982). Nitro and Nitroso Groups: Supplement F: Part 2, Volume 2. PATAI'S Chemistry of Functional Groups. John Wiley & Sons Ltd. doi:10.1002/9780470771679. ISBN 978-0-470-77167-9.Saul Patai, ed. (1982). Amino, Nitroso and Nitro Compounds and Their Derivatives: Supplement F: Part 1, Volume 1. PATAI'S Chemistry of Functional Groups. John Wiley & Sons Ltd. doi:10.1002/9780470771662. ISBN 978-0-470-77166-2.