بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئاوی شیرین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاوی شیرین
لقیئاو
بەشێکە لەڕووبار، pond، freshwater lake
لە دوایbrackish water
لێکۆڵینەوە لەلایەنaquatic science
بەرامبەرbrine

ئاوی شیرین بریتییە لە ھەر ئاوێکی شل یان بەستووی سروشتی کە خەستیی کەمی خوێی تواوە و ماددە ڕەقە تواوەکانی تری تێدایە. ئەم زاراوەیە ئاوی دەریا و ئاوی سوێرەملچ ناگرێتەوە، بەڵام ئاوە کەم-خوێ و دەوڵەمەند بە کانزاکان دەگرێتەوە، وەک کانییە ئاسنینییەکان. ئاوی شیرین لەوانەیە ئاوی بەستوو و تواوەی ناو ڕووپۆشە سەھۆڵییەکان، کڵاوە سەھۆڵییەکان، سەھۆڵبەندەکان، کێڵگە بەفرییەکان و کێوە سەھۆڵییەکان، بارینی سروشتی وەک بارانبارین، بەفربارین، تەرزە و شێوەکانی تری، و ئاوەڕۆی سەرزەوی کە کۆمەڵەئاوە وشکانییەکان پێکدەھێنن وەک زەلکاوەکان، گۆمەکان، دەریاچەکان، ڕووبارەکان، جۆگەکان، و ھەروەھا ئاوی ژێرزەوی کە لەناو ئاوھەڵگرەکان، ڕووبارە ژێرزەوییەکان و دەریاچەکاندا ھەیە، بگرێتەوە.

ئاو بۆ مانەوەی ھەموو ئۆرگانیزمە زیندووەکان زۆر گرنگە. زۆرێک لە ئۆرگانیزمەکان دەتوانن لەسەر ئاوی سوێر بژین، بەڵام زۆرینەی ڕەھای ڕوەکە بۆریدارەکان و زۆربەی مێرووەکان، وشکاوییەکان، خشۆکەکان، گوانداران و باڵندەکان پێویستیان بە ئاوی شیرینە بۆ مانەوە.

ئاوی شیرین ئەو سەرچاوەی ئاوەیە کە زۆرترین و دەستبەجێترین سوودی بۆ مرۆڤ ھەیە. ئاوی شیرین ھەمیشە ئاوی خواردنەوە نییە، واتە ئاوێک نییە کە بۆ خواردنەوە لەلایەن مرۆڤەوە سەلامەت بێت. زۆربەی ئاوی شیرینی زەوی (لەسەر ڕوو و ژێرزەوی) تا ڕادەیەکی بەرچاو بەبێ چارەسەرکردن بۆ بەکارھێنانی مرۆڤ گونجاو نییە. ئاوی شیرین دەکرێت بە ئاسانی بەھۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە یان بەھۆی پرۆسە سروشتییەکانەوە، وەک داخوران، پیس ببێت.

ئاوی شیرین کەمتر لە ٣٪ی سەرچاوەکانی ئاوی جیھان پێکدەھێنێت، و تەنھا ١٪ی ئەوە بە ئاسانی بەردەستە. نزیکەی ٧٠٪ی یەدەگی ئاوی شیرینی جیھان لە ئەنتارکتیکادا بەستوویەتی. تەنھا ٣٪ی لێی بۆ بەکارھێنانی مرۆڤ دەردەھێنرێت. کشتوکاڵ نزیکەی دوو لەسەر سێی ھەموو ئەو ئاوە شیرینە بەکاردەھێنێت کە لە ژینگەوە دەردەھێنرێت.[١][٢][٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Wastewater resource recovery can fix water insecurity and cut carbon emissions». European Investment Bank (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. «Competing for Clean Water Has Led to a Crisis». Environment (بە ئینگلیزی). ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. «Freshwater Resources». education.nationalgeographic.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.