ئاوسان
ئاوسان، ھەروەھا ناسراو بە پەنمان یان ئەستووربوون، بریتییە لە کۆبوونەوەی شلە لە شانە(کان)ی لەشدا.[١] باوترینیان لە قاچەکان یاخود قۆڵەکاندا دەبێت.[١] نیشانەکان دەکرێت ھەستکردن بە توندبوونی پێست، ھەستکردن بە قوڕسبوونی ناوچەی کارتێکراو، و ناڕەحەتی لە جووڵەی جومگەی کارتێکراو بگرێتەوە.[١] نیشانەکانی تر دەکەوێتە سەر ھۆکاری بنچینەیی.[٢]
ھۆکارەکان دەکرێت بریتی بن لە کورتھێنانی خوێنھێنەری، پەککەوتنی دڵ، کێشەکانی گورچیلە، کەمیی ئاستی پرۆتین، کێشەکانی جگەر، ترۆمبۆسزی خوێنھێنەری قووڵ، تەشەناکان، لوولەئاوسان، ھەندێک لە دەرمانەکان، و لیمفەئاوسان.[١][٢] ھەروەھا دەکرێت ڕووبدات بەھۆی دانیشتن یان وەستانی درێژخایەن، جا لە کاتی سوڕی مانگانە یان دووگیانیدا بێت.[١] دۆخەکە زیاتر نیگەرانکەر دەبێت ئەگەر دەستپێبکات لەناکاو، ئازار یان ھەناسەسواری لەگەڵدا بێت.[٢]
چارەسەر بەندە بە ھۆکاری بنەڕەتییەوە.[٢] ئەگەر میکانیزمی بنەڕەتی گلدانەوەی سۆدیۆم، کەم خواردنی خوێ و بەکارھێنانی میزپێکەرێک بگرێتەوە.[٢] بەرزکردنەوەی قاچەکان و گۆرەوییە پاڵپشتەکان لەوانەیە سوودبەخش بن بۆ ئاوسانی قاچەکان.[٣] خەڵکانی بەتەمەن زیاتر کارتێکراون.[٣] وشەکە لە یۆنانی οἴδημα oídēma بە واتای «ئەستووربوون» وەرگیراوە.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب پ ت Causes and signs of edema (بە ئینگلیزی). Institute for Quality and Efficiency in Health Care (IQWiG). 2016. لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب پ ت Merck Manuals Professional Edition https://web.archive.org/web/20191013220443/https://www.merckmanuals.com/professional/cardiovascular-disorders/symptoms-of-cardiovascular-disorders/edema. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ ئ ا familydoctor.org https://web.archive.org/web/20190801005523/https://familydoctor.org/condition/edema/?adfree=true. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ Liddell، Henry. www.perseus.tufts.edu https://web.archive.org/web/20150707032500/http://www.perseus.tufts.edu/hopper/text?doc=Perseus%3Atext%3A1999.04.0057%3Aentry%3Doi)%2Fdhma. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]![]() | ئەم پزیشکی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |