ئاوازی باڵەکان
ئاوازی باڵەکان (بە ئینگلیزی: Singing Wings) فیلمێکی دۆکیومێنتاری ئێرانییە لە دەرھێنان و نووسینی ھێمن خالدی بەرھەمی ساڵی ٢٠٢٥. ئەم فیلمە بەرھەمێکی ھاوبەشی نێوان ئێران، گورجستان و بەلجیکایە[١] و لە بەشی پێشبڕکێی چەند فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی وەک فێستیڤاڵی فیلمی بوسان، فێستیڤاڵی فیلمی لەندەن و فێستیڤاڵی فیلمی زوریخ بەشداری کردووە.[٢]
پوختە
[دەستکاری]لە گوندێکی شاخاویی کوردستاندا کە شوێنی زستانەکردنی لاڵەکانە، «خەدیجە» ژنێکی ٧٨ ساڵە بەھەمان کات چاودێری هاوسەرە بەتەمەنەکەی دەکات و چارەسەری لاڵەیەکی بریندار دەکات کە لە دوای بەرکەوتنی ھێڵی کارەبایی پەستان بەرزدا نەماوە. لەکاتێکدا کچەکەی خۆی پلانی ھەنووکەی کۆچکردنە، فیلمەکە بە دروستکردنی ھاوسەنگییەکی ھۆنراوەیانە، باس لە کۆچی مرۆڤ و باڵندە دەکات.[٣]
دروستکردن
[دەستکاری]ئەم فیلمە یەکەم فیلمی درێژی ھێمن خالدییە کە لە قۆناغی گەشەپێدانی، براوەی «خەڵاتی کت ئەند داکز» (Cat & Docs Award) لە بەشی pitchی فێستیڤاڵی FIPADOC بوو.[٤] وێنەگری فیلمەکە لەلایەن وریا عەبدیانی ئەنجامدراوە و میوزیکەکەی لەلایەن ستار ئۆرەکی دانراوە.
پەخش و خەڵاتەکان
[دەستکاری]- خەڵاتی دۆکیومێنتاری ئاسیا (Mecenat Award) — سیەم فێستیڤاڵی فیلمی بوسان (٢٠٢٥)[٥]
- خەڵاتی باشترین دەرھێنەری دۆکیومێنتاری درێژ (بەشی نەتەوەیی) — نۆزدەهەم فێستیڤاڵی سینەماحەقیقەتی ئێران (٢٠٢٥)[٦]
- ھەڵبژێردراوی فەرمی — فێستیڤاڵی فیلمی لەندەن (٢٠٢٥)
- ھەڵبژێردراوی فەرمی — فێستیڤاڵی فیلمی زوریخ (٢٠٢٥)
تیپی دروستکەران
[دەستکاری]دەرھێنەر و نووسەر:
بەرھەمھێنەران:
- ئینا تێژۆڤا
- سەرگۆڵ مورادی
- زینا برۆیان
وێنەگر:
- وریا عەبدیانی
دەستکاری:
- لقمان سۆخانڤار
میوزیک:
- ستار ئۆرەکی