بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئانۆریزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شێوازی جیاوازی دروستبوونی ئانۆریزم (ھەڵدێرانی دیواری دەمارەکان) لە چاو دەماری ئاساییدا
شێوازی جیاوازی دروستبوونی ئانۆریزم (ھەڵدێرانی دیواری دەمارەکان) لە چاو دەماری ئاساییدا

ئانۆریزم (بە ئینگلیزی: Aneurysm) وشەیەکی وەرگیراو لە زمانی یۆنانی کۆنەوە (ἀνεύρυσμα) بە واتای فەتق یان ھەڵدێرانی خوێنبەرە. ئەم بارودۆخە کاتێک ڕوودەدات کە بەشێک لە دیواری دەمار یان خوێنبەرەکان بەھۆی لاوازییەوە بئاوسێت و وەک میزڵدانێک دەربقوپێت.[١][٢]

جۆرە باو و مەترسیدارەکان

[دەستکاری]

ئەگەرچی ئانۆریزم دەکرێت لە ھەر دەمار و ڕەگێکی لەشدا ڕووبدات، بەڵام جۆرە کوشندە و پڕمەترسییەکانی بریتین لە:

  • ئانۆریزمی بازنەی ویلیس: کە لە بنی مێشکدا ڕوودەدات و تەقینی دەبێتە ھۆی جەڵتەی مێشک و خوێنبەربوونی ناوخۆیی.
  • ئانۆریزمی شاخوێنبەر: لە خوێنبەری سەرەکیدا کە خوێن لە دڵەوە دەگوازێتەوە.
  • ئانۆریزمی شاخوێنبەری سک: کە لە بەشی خوارەوەی شاخوێنبەرەکەدا لە ناوچەی سکدا گەشە دەکات.

ھەروەھا ئانۆریزمەکان دەکرێت دوای جەڵتەی دڵ لە خودی دڵیشدا دروست ببن، وەک ئانۆریزمی نێوان سکۆڵە (بەتن) و گوێچکەلەکانی دڵ (دێھلیز).

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Aneurysms - NHLBI
  2. «Aneurysms». Society of NeuroInterventional Surgery. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.