ئانجێل گارزا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئانجێل گاڕزا

لەدایکبوون٢٣ی ئەیلوولی ١٩٩٢
مۆنتێری نۆڤۆلیۆن ، مەکسیک
ناوەکانی ترئانجێل گارزا، ئێڵ ھیجۆ دێڵ نینجا، ھۆمبێرتۆ گارزا، گارزا جەی ئاڕ
پیشەزۆرانبازی بواری ئازاد
باڵا١٧٥ سانتیمەتر
ئایینمەسیحیی
ھاوسەرزەید لۆزانۆ
خزمەکانخێزانی گارزا ، هۆمبێرتۆ کاڕیڵۆ


ئانجێل ھۆمبێرتۆ گاڕزا سۆلانۆ (بە ئینگلیزی: Angel Homberto Garza Solano؛ لەدایکبووی ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٩٢) زۆرانبازێکی پیشەگەری مەکسیکییە ، واژووی لەگەڵ WWE کردووە ، لەسەر بڕاندی ڕاو لەژێر ناوی «ئانجێڵ گارزا» نمایش دەکات تا ئێستا.[١]

زۆرانبازێکی نەوەی سێیەمە ، کوڕەزای لۆتادۆر ماریۆ سیگورە، کە بە ئێڵ نینجا ناسراوە.[٢] گارزا لە یەکەم دەرکەوتنییەوە لە ساڵی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٥ لەژێر ناوی ئێل ھیجۆ دێل نینجا (کوڕی نینجا) کاری کردووە.[٢] برازای ھێکتۆر گارزا و ھەمبێرتۆ گارزای بچووکە، لە WWE ھامبێرتۆ کاریلۆ ھاوبەشی تیمەکەی بوو لە مەکسیکۆ.[٣] گارزا لە بنەڕەتدا وەک زۆرانبازێکی دەمامکدار یان بە کاری کردووە، بەڵام بە شێوەیەکی خۆبەخشانە لە ساڵی ٢٠١٢ لە زنجیرەی کۆتایی نمایشە ڕاستەقینەکەی ژوانی دا ئاشکرا بووە و لەو کاتەوە بە بێ دەمامک کاری کردووە. وەک گارزا جەی ئاڕ پێشتر لە ئەمریکا لە زۆرانبازی کاریگەری Lucha Libre AAA لە ئاستی جیھانیدا کاری کردووە، ھەروەھا لە خولی سەربەخۆی مەکسیک بۆ ژمارەیەک لە بەرزکردنەوەکان کاری کردووە، لەوانە The Crash Lucha Libre.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

گارزا لە ٢٣ی ئەیلولی ١٩٩٢ لە شاری مۆنتێری نۆڤۆلیۆن لە مەکسیک لەدایکبووە، کوڕەزای زۆرانبازی پرۆفیشناڵ مایک سیگورە، ھەروەھا بە «ئێڵ نینجا» ناسراوە.[٣] گارزا بەناوی مامی، زۆرانبازێکی پرۆفیشناڵ ھەمبێرتۆ گارزا (ناوی ڕاستەقینەی ھەمبێرتۆ سیگورە گارزایە) ناونراوە. برازای زۆرانبازە پیشەگەرەکانی ھەمبێرتۆ گارزا جەی ئاڕ و ھێکتۆر گارزا و ئێل نینجای بچووکە. دوو لە ئامۆزاکانی زۆرانبازێکی پیشەگەرن، ھەمبێرتۆ کاریلۆ (کوڕی ھەمبێرتۆ گارزا جەی ئاڕ) و ئێڵ سوڵتان (کوڕی ھیکتۆر گارزا).[٣] گارزا لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، ڕاستەوخۆ دوای بردنەوەی پاڵەوانێتی کێشی NXT Cruiserweight، لە ناوەڕاستی بازنەکەدا گارزا پێشنیاری ھاوسەرگیری بۆ ڕۆژنامەنووسی وەرزشی زاید لۆزانۆ کرد، گارزا و لۆزانۆ لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٠ دا ھاوسەرگیرییان کرد.

پیشەی زۆرانبازی[دەستکاری]

گارزا لەلایەن «ماریۆ سێگورای» باپیرییەوە مەشقی پێکرابوو، جگە لە «ئێل ھیجۆ دێل گلادیۆر» کە پێشتر ئەویش مەشقی پێکردبوو پێش یەکەم دەرکەوتنی لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ بە بەکارھێنانی ناوی ئەڵقەی ئێل ھیجۆ دێل نینجا «کوڕی نینجا» بوو.[٣] سەرەتا کاری بۆ «فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی دی لوچا لیبر (FILL)» کرد، لە ٢٥ی ئابی ٢٠٠٩ «ئێل ھیجۆ دێل نینجا» جامی مۆنتێری کلیسیۆمی ئەرینای ساڵی ٢٠٠٩ی بردەوە، لەھەمان ساڵدا بەردەوام بوو بۆ پاڵەوانێتی، تاکو «پاڵەوانێتی ڕووناکی کێشی قورسی» بردەوە. گارزا لەگەڵ Lucha Libre AAA لە سەرتاسەری جیھان دەستی بە کار کرد، کە یەکێکە لە گەورەترین بەرزکردنەوەی زۆرانبازییەکانی مەکسیک، لە ساڵی ٢٠١٥ بە ناوی ئەڵقەی "گارزا جەی ئاڕ" ناسرابوو، یەکەم یاری لە پاڵەوانێتی AAA بوو، لە خولی «ئێچرۆس ئینمۆرتالس» لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥.[٤] گارزا جەی ئاڕ لەگەڵ زۆرانباز لاردۆ کیدی مەکسیکی، یەکەم دەرکەوتنی سەرسوڕمانی خۆیان بۆ زۆرانبازیی کاریگەری لە ئۆرلاندۆی فلۆریدا لە بەرنامەی تەلەفزیۆنیی لە ٢ی ئازاری ٢٠١٧ ئەنجام دا. لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٩ ڕایگەیاند، کە گرێبەستێکی لەگەڵ WWE واژۆکردووە، وە لە ناوەندی نواندندا دەستی بە کارکردن کردووە، ناوی بازنەیی بۆ ئانجێل گارزا گۆڕدراوە. لە مانگی حوزەیراندا ڕاگەیەنرا گارزا لە خولێک بە ناوی خولی «برێک ئاوت ئێن ئێکس تی» کێبڕکێ دەکات و لەوێ یەکەم دەرکەوتنی خۆی لە ئەڵقەی ٢٦ی حوزەیران لە ئێن ئێکس تی وەک پاڵەوانێک ئەنجامدا، وە لە یەکەم خولی خولەکەدا جۆکین ویلد شکست دەھێنێت، بەڵام لە یاری پێش کۆتایی لە ٢٤ تەمموزدا گارزا بە جۆردن میلس دۆڕا.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Angel Garza - WWE". WWE. Retrieved June 27, 2019.
  2. ^ ئ ا Madigan, Dan (2007). "A family affair". Mondo Lucha Libre: the bizarre & honorable world of wild Mexican wrestling. HarperCollins Publisher. pp. 128–132. ISBN 978-0-06-085583-3.
  3. ^ ئ ا ب پ Ocampo, Ernesto, ed. (May 21, 2012). "El Hijo del Ninja: "Mi trabajo demuestra mi profesionalismo."". Súper Luchas (بە ئیسپانی). Mexico City, Mexico: Impresos Camsam, SA de CV. pp. 12–14. ISSN 1665-8876. Issue 463. Retrieved April 2, 2017.
  4. ^ "Entrevista con el Hijo del Ninja, tras despojarse de su máscara – En la mira de AAA y de los Perros del Mal". Súper Luchas (بە ئیسپانی). June 16, 2012. Retrieved April 2, 2017.
  5. ^ "Hijo del Ninja (Garza Jr.) fue visto hoy en el WWE Performance Center, en Orlando". Súper Luchas (بە ئیسپانی). March 14, 2016. Retrieved April 4, 2017.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]