ئانتۆن چێخۆڤ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئانتۆن چیخۆفەوە ڕەوانە کراوە)
ئانتۆن چیخۆڤ
بە ڕووسی: Антон Павлович Чехов
لەدایکبوون٢٩ی کانوونی دووەمی ١٨٦٠
Taganrog، ڕووسیا
مردن١٥ی تەممووزی ١٩٠٤(١٩٠٤-٠٧-١٥) (٤٤ ساڵ ژیاوە)
Badenweiler، ئەڵمانیا
ناوی کاتی لەدایکبوونАнтонъ Павловичъ Чеховъ
Patronym or matronym for this personPavlovich
ناوی خوازراوБрат моего брата، Человек без селизёнки، Антоша Чехонте
ھۆی مەرگسیل
شوێنی ناشتنگۆڕستانی نۆڤۆدیڤیچی
باوکPavel Chekhov
دایکEvgenia Chekhova
خوشک و براMaria Chekhova، Alexander Chekhov، Nikolai Chekhov، Mikhail Chekhov
ھاوسەرOlga Knipper
زمانەکانی ئاخاوتنڕووسی
زمانی نووسینڕووسی
پیشەڕۆژنامەوان، نووسەر، پڕۆزایست، satirist، شانۆنامەنووس
بواری کارپەخشان، creative and professional writing، دراما، پزیشکی
پەروەردەMedical faculty of Moscow University، Chekhov Gymnasium، I.M. Sechenov First Moscow State Medical University، MSU Faculty
دانیشتوویMelikhovo
باری تەندرووستیسیل
Last wordscela fait longtemps que je n’ai plus bu du champagne…
List of worksAnton Chekhov bibliography
شاکارەکانThe Seagull، The Cherry Orchard، Uncle Vanya، Vanka، Three Sisters
بزووتنەوەی ڕۆشنبیریڕیالیزمی ئەدەبی
چەشنڕیالیزمی ئەدەبی، short novel، نواندن، کورتەچیرۆک
خەڵاتەکانOrder of Saint Stanislaus, 3rd class، Pushkin Prize، Medal for works on the first general census، Honorary Citizen of the Russian Empire
پاڵێوراوە بۆDrama Desk Award for Outstanding Revival of a Play
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەمافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

ئانتۆن چیخۆڤ (بە ڕووسی: Анто́н Па́влович Че́хов) لە (٢٩ کانوونی دووەمی ١٨٦٠ بۆ ١٥ی تەممووزی ١٩٠٤) کورتەچیرۆکنووس و شانۆنووسێکی ڕووس بووە و بە یەکێک لە ھەرە نووسەرە بەناوبانگەکان دادەنرێت لە بواری نوسینی کورتەچیرۆکدا.

ژیانی سەرەتای[دەستکاری]

ئانتۆن چیخۆڤ لە تاگانڕۆگ (Taganrog) لە دایکبووە کە شارێکە لە ڕووسیا. باوکی پاڤیڵ، خاوەنی فرۆشگای سەوزە و میوە بووە. دایکی یەڤگەنیا، ھەندێک جار چیرۆکی مناڵی خۆی بۆ ئانتۆن چیخۆف گێڕاوەتەوە.

لە ساڵێ ١٨٧٦، باوکی چیخۆڤ مایەپووچ بووە. لەوەو دواتر خێزانی چیخۆڤ زۆر ھەژارکەوتن، چیخۆڤ ئەبوایە پارەی خوێندنەکەی خۆی بدایە، ئەم پارەیەی لە ڕێگەی وانەوتنەوەی تایبەتی و ڕاوکردنی باڵندە و فرۆشتنی لەگەڵ نوسینی کورتە چیرۆک بۆ ڕۆژنامەکان پەیدا کردووە، وە ھەرکاتێکیش پارەی زیاتری دەست بکەوتایە بۆ خێزانەکەی دەناردەوە، لە قۆناغی خوێندنی قوتابخەنەدا، کۆمەلێک چیرۆکی زۆری نوسەرە بەناوبانگەکانی خوێندوەتەوە، لەو نوسەرانە میگێل دی سێرڤانتێس و ئارسەر شۆپنھاوەر .

لە ساڵی ١٨٧٦، چیخۆڤ پەیوەندی کردووە بە کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی مۆسکۆ.

پیشەی نووسین[دەستکاری]

لە کاتێکدا کە لەزانکۆی مۆسکۆ بووە، چیخۆڤ کۆمەڵە کورتە چیرۆکێکی زۆری نوسیوە بۆ ئەوەی بتوانێت لەو ڕێگەیەوە پارەی خوێندنەکەی پەیدا بکات و بەشێکیشی بنێرێتەوە بۆ خێزانەکەی.لە ساڵی ١٨٨٦، یەکێک لەھەرە ڕۆژنامە بەناوبانگەکانی ڕووسیا، نیو تایمس (New Times) داوای لێکرد چیرۆک لە ڕۆژنامەکەیاندا بڵاو بکاتەوە. پاشتر بەزووی چیرۆکەکانی ناوبانگیان پەیدا کرد، خەڵاتی پوشکینی وەرگرت بۆ نوسینی کۆمەڵە چیرۆکێک بە ناوی لە زەردەپەڕ (At Dusk).

لە ساڵی ١٨٨٧، چیخۆڤ شانۆییەکی نووسی بەناوی ئیڤانۆڤ(Ivanov) ،چیخۆڤ شانۆییەکەی بە دڵ نەبوو بەڵام ڕەخنەگرەکان بەدڵیان بوو.

لە ساڵی ١٨٩٠ چیخۆڤ ڕۆشت بۆ دورگەی سەخالین بۆ یەکێک لە گرتووخانەکان. قسەی لەگەڵ زۆرێک لە بەندکراوەکان کردوو بۆی دەرکەوت کە زۆر بە خراپی و تووندی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. بەندکراوەکان زۆر جار لێیان دەدرێت. ھەروەھا لەو گرتووخانەیە منداڵیشی لێبووە. زۆر بەمە توڕە بوو کتێبێکی دەربارەی دورگەی سەخالین (The Island Of Sakhalin ) بە ناوی کوشتنەکە (The Murder) نووسی.

لە ساڵی ١٨٩٢، خانویەک و کۆمەڵێک پارجە زەوی کڕی لە نزیک مۆسکۆ بەناوی مێلیخۆڤۆ(Melikhovo). لەکاتێکدا لەوێ دەژیا دەستی یارمەتی بۆ دانیشتووی ئەو نزیکانە درێژ دەکردوو بە کڕینی خواردن و جلوبەرگ بۆیان، ھەروەھا چارەسەرکردن و دەرمان پێدان بە نەخۆشەکان.

ھەر لە مێلیخۆڤۆ شانۆی نەورەسەکە (The Seagull)ی نووسی، بە ماوەیەکی کەم دوای ئەمە شانۆی خاڵە ڤانیا(Uncle Vanya)ی نووسی ،دواتر دوو شانۆی گەورەی تری نوسی بە ناوەکانی سێ خوشک(Three Sisters) و باخی گێلاسەکە (The Cherry Orchard) ، ئەم چوار شانۆیە تا ئەمڕۆکەش شانۆی لەسەر دەکەرێت.

ژنھێنان و نەخۆشی و مردن[دەستکاری]

لە ساڵی ١٨٩٧ تووشی نەخۆشی سیل دەبێت، پزیشکەکان پێی ڕادەگەیەنن کە دەبێت شێوازی ژیانی بگۆڕێت، بۆیە دەگوازێتەوە بۆ ناوچی یەڵتا و لەوێ ڤێلایەک دەکڕێت پاشان لەوێ ژیانی ھاوسەری لەگەڵ ژنێک دروست دەکات بە ناوی ئۆلگا نایپەر، لە یەڵتا ھەندێک چیرۆکە ھەرە بەناوبانگەکانی نووسی یەکێک لەوانە بەناوی خانم لەگەڵ سەگەکەدا (The Lady With The Dog).

لە ساڵی ١٩٠٤ زۆر نەخۆش دەکەوێت و ھەر لە ھەمان ساڵیشدا کۆچی دوای دەکات لە ئەڵمانیا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]