ئانتۆنی ڤان لیڤنھووک
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئانتۆنیی ڤان لیڤنھووک | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ٢٤ ی تشرینی یەکەمی ١٦٣٢ دێفت، ھۆڵەندا |
مەرگ | ٣٠ ئابی ١٧٢٣ (لەتەمەنی ٩٠ ساڵیدا) دێفت، ھۆڵەندا |
نیشتەجێ | ھۆڵەندا |
نەتەوە | ھۆڵەندی |
پیشە | کارکردن لەسەر زیندەوەرە سەرەتایییەکان |
سەرناو | لیڤنھۆک |
ئایین | کڵێسای گۆڕانخوازی ھۆڵەندی |
ئەنتۆنیی ڤان لیڤنھووک (بەئینگلیزیی: Antonie van Leeuwenhoek، ١٦٣٢ بۆ ١٧٢٣ز)، لێکۆڵەرەوەیەکی ھۆڵەندیی بوو، و یەکەم کەس بوو کە وردبینی رۆشنایی سادەی دۆزییەوە لەڕێگەی تێروانینیەوە بۆ زیندەوەرۆچکەی ورد لەنێو دڵۆپەی ئاودا، لە پێشەنگی ئەو زانیانەشە کە ھاوێنەیان بەکارھێناوە.
ژیان[دەستکاری]
«ئەنتۆنیی ڤان لیڤنھووک» لە (٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٦٣٢) لە ھۆلەندا لەدایک بووە. بنەماڵەکی ھەژار بوون و لەڕێگای دروستکردنی سەبەتە و فرۆشتنی ئاوی جۆ بژێوی ژیانی خۆیان دابین دەکرد. ناوبراو دوای مەرگی باوکی، شوێنی لەدایکبونەکەی بەجێھێشت و چوو بۆ ئەمستەردام و لەوشارە لە دوکانێکی خواردەمەنی بوو بە شاگردو دواتر گەڕایەوە شوێنی لەدایکبونەکەی و ھاوسەرگیری کرد و لەلالی یەکێک بوو بە شاگرد لە دوکانی نیگار کێشی بەڵام زوو وازی لەم ئیشە ھێنا و بوو بە سەرایداری شارەوانی. زۆربەی کاتەکان ئەنتۆنی خەریکی دروستکردنی زەڕەبین (لێنز) و ئاوێنە بوو و خەریکی سیقاڵدانی ئەوان بوو تا ئەوەی کە توانی (میکرۆسکۆپێکی) بچووک بەرھەم بێنێت و لەڕێگای ئەوەوە شتە وردیلەکانیشی دەبینی. ناوبراو کۆمەڵێک تاقیکاری لەسەر پێست و تووکی ئاژەڵەکان و سەر و باڵی مێشەکان بەئەنجام گەیاند. لەو کاتانەدا کەسانەی دەورووبەری ئەویان بە شێت؛ ناودەبرد بەڵام ئەو سەرنجێکی، بە قسەکانی ئەوان نەدەدا و ھەروا خەریکی کارەکەی خۆی بووە. ئەنتۆنی بۆماوەی چەند کاژێرێک دادەنیشت و چاوی لەو (لێنزە) دەکرد کە دروستی کردبوو. ڕۆژێکیاندڵۆئە بارانێکی لە قوڵێکدا ھەڵگرتبوو و بەلێنزەکەی چاوی لێکرد، چاوی ببە ھێندێک بونەوەری ورد کەوت کەلە ناویدا دەجوڵان، قەبارەکەیان ئەوەندە بچووک بوو کە نەدەکرا باچاو ببینرێن. ئەنتۆنی ئەو بونەوەرە بچوکانەی ناونا «بونەوەرە زیان ھێنەرەکان». ئەو لەسەر ئەو باوەڕە بوو کەئەو بوونەوەرانە لە ئاسمانەوە بەرەو زەوی نەھاتوون و بۆ سەلماندنی قسەکەی خۆی دەستی بە تاقیکاریەکانی کرد. دڵۆپە بارانێکی ھەڵگرت کەلە قاپێکی خاوێندا بوو بە میکرۆسکۆپەکەی چاوی لێکرد بەڵام ئەو بونەوەرانەی تێدا نەبوو، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دڵۆپە بارانەکەی لە کەشێکی ئازاددا دانا و دواتر کە تاقیکردەوە ئەو بونەوەرانەی بەرچاو کەوت.
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |