ئانتۆنۆڤۆ ئان ٢٢٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئانتۆنۆڤۆ ئان ٢٢٥
لقیairplane with 6 jet engines، land-based airlifter monoplane، double-deck aircraft
بەکارھێنانoutsize cargo transport
ناو بە زمانی فەرمیАн-225
ناسناوMriya
ناونراوە لەدوایخەون
NATO reporting nameCossack
لەسەر بنچینەیAntonov An-124 Ruslan
جێگەی دەگرێتەوەMyasishchev VM-T Atlant
وڵاتی بنەڕەتیەکێتیی سۆڤیەت
ڕووداوە بەرچاوەکانmaiden flight، certification
کارپێکەرAntonov Airlines
دروستکەرAntonov Serial Production Plant
یەکەم فڕین٢١ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٨
Powered byProgress D-18T
Undercarriageretractable tricycle gear
Wing configurationhigh wing
پەرەپێدەرAntonov
شێوەسازViktor Tolmachyov، Petro Balabuyev
Service entry١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩
Designed to carryBuran-class orbiter
وێبگەhttps://www.antonov.com/history/an-225-mriya، https://www.antonov.com/en/history/an-225-mriya
ئانتۆنۆڤ ئان ٢٢٥

ئانتۆنۆڤۆ ئان-٢٢٥ (بە ئۆکرانی Антонов Ан-225 Мрія ) فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئۆکرانیبوو کە بە گەورەترین فڕۆکەی بار هەڵگر دادەنرێت لە جیهاندا. ئانتۆنۆڤۆ ئان-٢٢٥ لە ساڵی ١٩٨٠ لەلایەن کۆمپانیای ئانتۆنۆڤۆ لە سۆڤێتی ئۆکرانیا دیزاینکرا بە پشت بەستن بە پەرەپێدانی نەوەی پێش خۆی ئان-١٢٤. ئەم فڕۆکەیە هەرچەندە داواکاری زۆر لەسەربوو بەڵام توانرا تەنها یەک نموونەی لێ درووست بکرێت هەرچەندە دانەیەکی تریشی لێ دروستکرا بەڵام نەگەیشت بە قۆناغی کۆتایی بەرهەمهێنان. ئانتۆنۆڤۆ ئان-٢٢٥ دوای کارکردنی بە سەرکەوتوویی بۆ ماوەی هەشت ساڵ لە بواری سەربازی، خانەنشین کرا و لە گۆڕستاڕستانی فرۆکەکان ڕاگیرا، دواتر نۆژەنکرایەوە و خرایەوە سەر خزمەتگووزاری کارگۆی بازڕگانی تایبەت بە گواستنەوەی کەلوپەلە زەبەلاحەکان لەسەر ‌هێڵی ئاسمانی ئانتۆنۆڤۆ . ئەم فڕۆکەیە خاوەنی ٦ بزوێنر و ٣٢ تایەی نیشتنەوەیە. ئان-٢٢٥ بەهۆی گەورەیەکەیەوە چەندین تۆماری تۆمارکردوە لەسەرئاستی جیهان لەوانە؛ بە قوورسترین فڕۆکە دادەنرێت کە تا ئێستا دروست کرابێت، پانی باڵەکانی پانترین دووری هەیە، توانای هەڵگرتنی ٦٤٠ تۆنی باری هەبوو.

لە 24ی شوباتی 2022 لەکاتی ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا ،ئانتۆنۆڤۆ ئان-٢٢٥ تێکشکێنرادرا کاتێک هێزەکانی ڕووسیا بۆردوومانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هۆستۆمێلیان کرد.[١][٢]

مێژوو[دەستکاری]

ئانتۆنۆڤۆ ئان-٢٢٥ بۆیەکەمجار لە ٢١ کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٨٨ فڕی بە ئاسماندا، لە ساڵی ١٩٨٩ لە پێشانگای ئاسمانی پاریس ناسێندرا دواتر لەلایەن پرۆگرامی گەردوونی سۆڤێت خرایە سەر خزمەتگوزاری بۆ بارکردنی بوران Buran ، لەگەڵ نەمانی یەکێتی سۆڤێتی پێشوو ئەم فرۆکەیە بەبێ مەبەست لە خزمەتگووزاری دوورکەوتەوە. دواتر ئەم فرۆکەیە لە بزوێنەرەکانی هەندێک نوێ کاری بۆکرا و تایبەتکرا بە فڕۆکەی کارگۆ بۆ بارکردن لە ژێر ناوی هێلی ئاسمانی ئانتۆنۆڤۆ کە تایبەت کرابوو بە گواستنەوەی ئەو کەلوو پەلە قورس و گەورانەی کە گواستنەوەیان ئاسان نەبوو بە فڕۆکە.

لە بەرواری ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ لە جەنگی ڕووسیا و ئوکراینا دا ئەو هەواڵە پشتڕاستکرایەوە کە ئەم فڕۆکەیە تێکشکاوە لەکاتی بۆمب بارانکردنی فرۆکەخانەی هۆستۆمێل کە ئەو فڕۆکەخانەیە بارەگای سەرەکی ئەم فڕۆکەیەبوو.

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ CNN, Jack Guy (2022-02-27). "World's largest plane destroyed in Ukraine". CNN Travel (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-03-04.
  2. ^ Waldron2022-02-28T02:37:00+00:00, Greg. "Status of An-225 Mriya in question; Ukraine claims Russian aircraft kills". Flight Global (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-03-04.