عەنازی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئانازییەکانەوە ڕەوانە کراوە)

عەنازییەکان خاوەن میرنشینێکی کوردی بوون، کە بە میرنشینی عەنازی (٩٩٠ - ١١١٧) ناسراوە، کە بە گوتەی مێژوونووس ئیبن ئەسیر (١١٦٠ - ١٢٣٣) وا ناونراون بەھۆی بەخێوکردنی بزنەوە لە کاتێکدا مێژوونووس ئیبن ئەلموستەوفی پێی وایە ناوی عەیارییەکان ڕێکترە لە عەنازییەکان، چونکە دامەزرێنەری میرنشینەکە ناوی موحەممەد ئەلعەیار بووە، وە وشەی ئەلعەیار لە نێو کورد دا بە مانای زیرەکی یان مرۆڤی زیرەک بەکارهاتووە، ئەم ناوە مشتومڕی لەسەر بوونی عەشیرەتێکی عەرەبی بە ناوی بەنو عەنزە دروست کردووە، بەڵام کوردەکان ناوی عەنازییەکان بە هەڵە دەزانێت و عەیارییەکان بە ناوێکی وردتر دەزانن.[١][٢][٣][٤]

ئەم میرنشینە لە ناوچەی حەلوان لەلایەن کوردەکانی شازەنجانییەوە دامەزراوە دواتر دەسەڵاتی فراوان بووە و لەشارەکانی ئەسەد ئاباد و داقوق و ئاوەدانی دیکە دەسەڵاتەکەی پەرەی سەندووە، لە میرە بەناوبانگەکانیان، میر ئەبولفەتح محەمەد کوڕی عەنناز و میر حسام ئەلدەو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The Prophet and the Age of the Caliphates: The Islamic Near East from the ... - Hugh Kennedy - Google Books". web.archive.org. 2019-12-26. Retrieved 2022-11-12.
  2. ^ Foundation, Encyclopaedia Iranica. "Welcome to Encyclopaedia Iranica". iranicaonline.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-11-12.
  3. ^ E.J. Brill's First Encyclopaedia of Islam 1913-1936 (بە ئینگلیزی). BRILL. 1987. ISBN 978-90-04-08265-6.
  4. ^ https://web.archive.org/web/20200712042114/http://localhistories.journals.pnu.ac.ir/article_3562.html